هەرێم نیوز
لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لیستی کاندیدەکانی بە بەفەرمی پێشکەش بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی عیراق کرد.
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکێتی بە رەسمی لیستی کاندیدەکانی خۆی لە سنووری هەر چوار بازنەی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە پێشكەش بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان ئامادەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی ناوی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمیسیۆن نەکردووە و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش رایگەیاند، کاتژمێر 12ی ئەمشەو وادەی وەرگرتنی ناوی هاوپهیمانی و کاندیدەکان کۆتایی دێت.