دواین هەواڵ

لە حوزەیرانی ئەم ساڵ چی ڕوودەدات

‌ هۆشەنگ باوانی.

پێش 4 هەفتە

ئێران چرای سەوز بۆ تورکیا و عیراق هەڵدەکات بۆ هەماهەنگی کردن بە بەشداری حەشدی شەعەبیش بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەرتاسەری بەقووڵایی 40كيلۆمتر لەناو خاکی عیراق دەست پێک بە شنگال و تێپەر بە گارە و گەیشتن بە سلێمانی و قەندیل، بەپێی چەندین سەرچاوە و لێدوانی چەندین کەسایەتی سیاسی عیراق و تورکیا کە رۆژنامەی( الشرق الأوسط )ی ئەمڕۆ بەدرێژی ئاماژەی پێکردوە. پێدەچێت جۆرێک لە هەڵگەڕانەوە و پشت تێکردن لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بەرامبەر بە پ.ک.ک رووبدات...

ئەگەر رووبەڕووی یەکتریش نەبنەوە ، بە پێی رێکەوتنکە ئیتر حەشد بەرگری و پشتیوانی پ.ک.ک. ناکات. ئێران ماوەیەکی درێژ پ.ک.ک ڕووەو سربوون و بێ جموجۆڵی دەبات بەرامبەر چەند هەوڵێکی تورکیا بۆ میانگەری نێوان ئێران و ئەمریکا.

جگە لەوەش پێدەچێ هەندێک رێکەوتنی ئابووری و بازرگانی و بابەتی ئاو و ووزە و نەوت و گیراوی سیاسی و داعشە تورکەکانی زیندان لە عیراق تەوەری گرنگی گفتوگۆی بەغدا و تاران بن...هەر بەپێی رۆژنامەکە بریارە عیراق و تورکیا دەروازەیەکی فەرمی نوێ لەدەرەوەی سنوری هەرێمی کوردستان بکەنەوە بەناوی (( دەروازەی ئۆڤاکۆی )).

وادیارە دوای وەستانی جەنگی غەزە ، هەموو لایەک لەسەر ئەوە رێکەون کە خالەکانی گرژی و ئەگەرەکانی شەڕی ناوچەی نەهێلن و بیر لەداڕشتنێکی نوێ بۆ ناوچەکە بکەنەوە.

ئەو ئۆپەراسیۆنە بریارە لەسەرەتاکانی مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ ئەنجام بدرێ...دوای گەڕانەوەی شیاع سودانی لە واشنتۆن و کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ لە بەغدا لەگەل ئەردۆغان بۆ ئەو مەرامە و ڕێکەوتنی تر یەکتر ببین.

لەلایەکی تر رۆژنامەکە گومانی لەوە هەیە کە حەشدی شەعبی بتوانێ واز لە پشتوانی پ.ک.ک بهێنێ،، بۆیە بەپێی هەندێک هەواڵی چاودێران سەرکردەکانی پ ک ک و خێزانەکانیان ماوەیەکە ناوچەی شنگال بەرەو سوریا جێ دەهێلن.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP