هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، دۆخەکە هەستیارە و گرنگە هەڵبژاردن بکرێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-03-2024، لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە و ستيڤن هيچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و باسیان لە هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا کرد.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه و باسيان له هه‌ستياريى دۆخه‌كه و پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ناكۆكييه‌كانى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييهكان."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا "هاوڕا بوون كه كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به ديالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكرێن."
دەقی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوراشه‌ممه 2024/3/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه و باسيان له هه‌ستياريى دۆخه‌كه و پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ناكۆكييه‌كانى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييهكان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به ديالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكرێن.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.