هەرێم نیوز
پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەمریکا سزای سەپاند بەسەر چەند نێوەندگیرێکی دارایی و بازرگانی فەیلەقی قودسی پاسدارانی ئێرانی و گرووپی حیزبوڵڵای لوبنانی و گرووپی حووسییەکان لە یەمەن.
لەو بارەیەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "سزاکان 6 قەوارە و تاک و 2 کەشتیی باری تۆمارکراو لە لیبیریا و هیندستان و ڤێتنام و لوبنان و کوێت کە بەشدارییان لە ئاسانکاریی بارە کەلوپەل و مامەڵەی دارایی کردووە بەئامج گرتووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌م ڕێوشوێنه شه‌شه‌مین خولی سزاكانه كه تۆڕی ئاسانكاری دارایی حوسییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌عید جه‌مال ده‌كاته ئامانج، كه له مانگی1ی 2023ه‌وه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت"
هەروەها وەزارەتەکە ئەوەشی زیاد کرد، "سزامان سەپاند بەسەر 11 تاک و قەوارە کە پشتیوانیی لە ڕژێمی سووریا دەکەن لە ڕێگەی ئاسانکاریی ئاڵوگۆڕی دارایی نایاسایی و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە.”