دواین هەواڵ

چۆن ئەمریکا کۆچبەران وەک قوربانی کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنێت

‌ژۆنگ لینگ

پێش 1 هەفتە

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، گورزەیەک فەرمانی زۆر لە واشنتۆنەوە دەرچووە، لەوانەش جێگیرکردنی سەربازەکان لەسەر سنووری باشوور، هەوڵەکان بۆ بەگژداچوونەوەی مافی هاوڵاتیبوون لەگەڵ لەدایکبوون و دۆخی پەنابەران و لێکۆڵینەوەکان لە شارە پەناگەییەکان، هەموو ئەمانە شەپۆلی شۆکیان لە ڕێگەی کۆمەڵگەی کۆچبەرەکانەوە درووستکردووە کە ئەمەش جەخت لەوە دەکاتەوە کە چۆن بابەتی کۆچبەری لە مشتومڕەکانی سیاسەتی نیشتمانی ئەمریکادا جێگەی سەرنج وگرنگیپێدان بووە، زۆرجار تەنانەت کاریگەری لەسەر پرسە ئابوورییەکانیش کردووە.
قەشە ماتیۆ هاید لە نیویۆرک دەڵێت: "ترسەکە کاریگەری لەسەرهەموو شتێک دروست کردووە". ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆچبەرەکان لە ناوخۆ نیگەرانن لەوەی کە بچنە شوێنە گشتییەکانیش، تەنانەت بۆ کارە سەرەتاییەکانی وەک چوونە مارکێتیش دەترسن.

کارینا کاوفمان-گوتیرێز، جێگری بەڕێوەبەری پڕۆژەی فرۆشیارانی سەر شەقامەکان -  کە پڕۆژەکەی ڕێکخراوێکی ناحکومییە و داکۆکی لە ماف و بەرژەوەندییەکانی فرۆشیارانی سەر شەقامەکان دەکات، هۆشداریدا و وتی: "ئەو کەسانەی کە کاتژمێر 4ی بەیانی لە خەو هەڵدەستن و کاری گەیاندن دەکەن. ئەوانە ئەو کەسانەن کە ئەم شارە بەڕێوەدەبەن و لەسەر سینییەکی زیوین پێشکەش دەکرێن بە سەرۆک ترامپ".
جیاوازی نێوان سیاسەتەکانی کۆچبەری لە ماوەی دەسەڵاتی ئیدارە جیاوازەکاندا ڕەنگدانەوەی دابەشبوونێکی ئایدیۆلۆژییە کە وڵاتەکە دابەش دەکات و کۆمەڵێک دەرنجام بەدوای خۆیدا دەهێنێ لە دەرەوەی دەرئەنجامە ناوخۆییەکان، ئەم سیاسەتانە کە بەردەوام گۆڕانکاریان بەسەردا دێت کاردانەوەی جیهانییان دەبێت و سەرنجی جیهانیان بۆ خۆیان ڕادەکێشن. خەڵک پرسیار دەکەن کە ئایا ئەمریکا دەتوانێت بەڵێنەکەی وەک "چرایەکی دیموکراسی" جێبەجێ بکات.

ئەمەریکا دەڵێت دیموکراسی و فرەچەشنی کولتووری و مافی مرۆڤ وهەبوونی کۆچبەران شا خوێنبەری سەرەکی ژیانی ئەو وڵاتەن. ناوبانگی خۆی بە مەنجەڵێکی توانەوەی خۆی دەزانێت. بەڵام ململانێ لەسەر ئەوەی کێ سەر بەوێیە و کێ سەر بەوێ نییە – بۆ چەندین سەدە بەردەوام بووە.
ژمارەیەک لە ئیدارەکانی ئەمریکا بەگشتی پشتگیریان لە سیاسەتی کۆچبەری کردووە لە چاو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا. بەڵام نەبوونی ستراتیژییەکی گشتگیر و یەکگرتوو ، ستراتیژییەک کە نیگەرانییە ئەمنییەکان لەگەڵ ڕێکخستنی یاساکانی کۆچبەری هاوسەنگ بکات ، سیستەمەکەی گرژ کردووە. دواخستنی دانیشتنەکانی پەنابەری دەتوانێت زیاتر لە چوار ساڵ بخایەنێت و درێژ بکرێتەوە و دەزگاکانی جێبەجێکردنیش لە ژێر فشار یان بارگرانییەکی زۆردان و ناتوانن لە ئێستادا هەموو شتێک بە شێوەیەکی کاریگەر بەڕێوەببەن. هاوکات تۆڕە نایاساییەکان بەردەوامن لە ئیستغلالکردنی ئەم بۆشاییانە و قەیرانەکە گەورەتر دەکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان.
لە ئەنجامدا هەندێک لە یاسادانەران مەیلیان هەیە هەڵوێستێکی توندڕەوانە سەبارەت بە کۆچبەری بگرنەبەر. لە دوای پەتای کۆڤید-١٩و لەگەڵ چەقبەستوویی ئابووری و تاریکی بازاڕی کار و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، کۆچبەری بووەتە نیگەرانییەکی زۆر بۆ دەنگدەرانی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٢٥دا.
سەرەڕای ئەم هەمووە گۆڕانکارییە، بەشێک لە سیاسەتمەداران وتارەکانیان چڕتر کردووەتەوە لەسەر کۆچبەران و گرێیانداوە بە تاوان و لەدەستدانی کار و قەیرانە  ئابوورییەوە.هاوکات بەکارهێنانی شوێنەکانی دەستبەسەرکردن لە نزیک دەریا، لەوانەش بنکەی سەربازی گوانتانامۆ کە مشتومڕاوی لەسەرە، ناڕەزایی لایەنگرانی مافی مرۆڤی لێکەوتووەتەوە.
دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ قەیرانێکی مرۆیی لێکەوتەوە و گەلانی زیانلێکەوتووی ناچارکردووە وەڵام بدەنەوە. گواتیمالا خۆی ئامادە دەکات بۆ گەیشتنی لێشاوی کەسە دیپۆرتکراوەکان. مەکسیک دەبێت خزمەتگوزارییە یاساییەکانی یارمەتی بۆ هاووڵاتیانی خۆی لە ئەمریکا زیاد بکات، هەروەها بەرازیل ئیدانەی ئەمریکا دەکات بەهۆی دیپۆرتکردنەوەی هاوڵاتیانی بە کەلەبچەوە و ئەو کردەوەیەی بە "بەگژداچوونەوەی ئاشکرا" بە مافەکانیان ناوبرد. دوای ناکۆکییەکی زۆری کۆلۆمبیا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، کۆڵۆمبیا ناچار بوو پێشنیاری دابینکردنی تێچووی گەڕاندنەوەی "بە کەرامەتانە"ی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بکات.
گۆڕانکاری بەردەوام و لەرزینی سیاسەتی کۆچبەری ئەمریکا بووەتە هۆی دروستبوونی نادڵنیایی بەرفراوان و کۆچبەرانی لە ترسدا هێشتووەتەوە. ئەمریکا کە زۆرجار وڵاتانی دیکە بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ هەبوونی توندوتیژی تۆمەتبار دەکات، هاوکات ئەمریکا خۆشی تۆمارێکی باشی لە ناوخۆدا نییە کە نیشانی جیهانی بدات.
ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە قوربانیکردنی کۆچبەران و چارەسەرێکی سەقامگیر نەدۆزێتەوە، مەترسی لەسەرخۆی دروست دەکات کە لەسەر شانۆی جیهانی دەسەڵاتی ئەخلاقی خۆی لاوازدەربخات و گرژییە کۆمەڵایەتییە ناوخۆییەکان توندتر دەبن و لە کۆتاییدا زیان بە گەشەسەندنی ئابووری و ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەگات.
لەم جیهانەدا کە ڕۆژ بەرڕۆژ زیاتر بەرەوە یەکبوون و بە جیهانیبوونی هەمووان دەڕۆین ، سیاسەتی کۆچبەری و گشت وڵاتان ئاڵۆزتر دەبن و دەرئەنجامی زیاتریان دەبێت و شەپۆلە کاریگەریەکیەک لە سەرانسەری جیهاندا بەرهەم دەهێنێت. ئەزموونی چەندین وڵات ئەوەی سەلماندووە کە هەر حکومەتێک کە سیاسەتی کۆچبەری بەردەوام و نەرم و مرۆیی دامەزرێنێت و جێبەجێی کردبێت، سوودی وەرگرتووە لەبەجیهانیبوونی نەتەوە و وڵاتەکەی. ستراتیژی کۆچبەری هاوسەنگ نەک هەر خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دەکات بەڵکو مۆدێلێک بۆ حوکمڕانی جیهانی کۆچبەری دابین دەکات. ئەمریکا پێویستە ڕێبازێکی جێگیرتر و مرۆڤانەتر بگرێتەبەر ،ڕێبازێک کە لەگەڵ ئەو بەهایانەدا هاوتەریب بێت کە بانگەشەی هەبوونیان دەکات..

ژۆنگ لینگ شرۆڤەکاری تایبەتی کاروباری ئێستایە بۆ CGTN.  بابەتەکە ڕەنگدانەوەی بۆچوونی نووسەرە و مەرج نییە بۆچوونی سی جی تی ئێن بێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP