دواین هەواڵ

نۆ کۆمنت !

‌عادل باخه‌وان

7 رۆژ پێش ئێستا

1. ئەسەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەری سوریای نوێ، تورکۆفۆنە و دکتۆراکەی لە زانکۆیەکی ئیستەمبول بەدەستهێناوە.

2. عەزام غەریب، پارێزگاری حەلەب، ئەویش تورکۆفۆنە و لە تورکیادا ماجستەری لە تەفسیری قورئاندا هێناوە، جگەلەوەی کە پزیشکیشە.

3. عائشة الدبس، بەرپرسی ئۆفیسی کاروباری خانمان لە حکومەتی نوێی سوریادا، نەک هەر خوێندن، بەڵکو تەنانەت جنسیەی تورکیشی هەیە.

4. عومەر موحەمەد، کە پێشتر ئەندامی ئەلقاعیدەبووە و لەئێستادا یەکێک لە کادرە هەرە باڵاکانی سوپای سوریایە کە لەساتەوەختی بیناکردندایە، هەم تورکۆفۆنە و هەم خاوەنی جنسیەی تورکیشە.

5. بۆئەوەی ئیمارات پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سوریابکات، خودی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان تەلەفونی بۆ موحەمەد بن زاید کردوەو دەستێوەردانیکردوە و قەناعەتیپێکردوە و پاشان پێشوازیلێکرا.
6. هەروەها ئەردۆگان تەلەفونی لەگەڵ موحەمەد بن سەلمانیش کردوە و دەرەنجامەکەی ئەوەیە کە ئەمرۆ و لە سعودیە پێشوازی لە ئەحمەد شەرع کرد.

7. ئەو قاتانەی کە شەرع دەیپۆشێت، تەنانەت بۆینباخەکانیشی، لە یەکێک لەمەگازە ناودارەکانی ئیستەمبولەوە بۆیدێت.

8. جۆری جلەکان و تەنانەت چۆنیەتی کورتکردنەوەی ڕیش و چۆنیەتی چوارچێوەی جوڵەکانی لەساتەوەختی پێشوازیکردن، دەرکەوتن لە تەلەفزیۆن و سەردانەکانیدا، لەلایەن چەند ڕاوێژکارێکی تایبەتمەند لە بواری کۆمۆنیکەیشندا، کە سەر بە حیزبەکەی ئەردۆگانن، داد و گەشەپێدان، دەتستنیشاندەکرێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP