دواین هەواڵ

ئەو دوو مادەیەی دەستووری توركیا كە كوردی سڕیوەتەوە

‌كارزان گلی

پێش 2 هەفتە

پرسی چارەسەری كورد، رۆژ بە رۆژ زیاتر قسەی لەسەر دەكرێت و گۆبوونەوەی لەبارەوە دەكرێت، بەڵام ئەستەمە چارەسەركردنی پرسی كورد، بە یەك هەنگاو ئەنجام بدرێت، پڕۆسەكە زۆری دەوێت و دەبێت هەنگاو بە هەنگاو چارەسەر بكرێت.
دوو مادە لە دەستووری توركیادا بوونی هەیە، كە بەئاشكرا و بەئەنقەست دژی بوونی كورد و نەتەوەی كورد دانراوە، گرنگە لە هەنگاوی یەكەمدا ئەو دوو مادەیە گۆڕانی بەسەردا بێت.

مادەی ٤٢ و مادەی ٦٦ی دەستووری توركیا.
لە مادەی ٤٢دا هاتووە، لە زمانی توركی زیاتر، هیچ زمانێكی تر لە توركیا نابێت پێی بخوێندرێت، واتە خوێندن لە توركیا بەزمانی توركییە.

لەو مادەیەدا، بەئاشكرا و بەئەنقەست بۆ دژایەتی زمانی كوردی دانراوە، چونكە لە توركیا بۆت هەیە بەزمانی ئینگلیزی، فەڕەنسی، رووسی بخوێنیت، بەڵام زمانی كوردی قەدەغەیە. ئەمەش دەریدەخات، كە مادەكە وەكوو خۆی جێبەجێ نەكراوە، تەنیا كاتێك دێتە سەر زمانی كوردی، ئیدی جێبەجێ دەكرێت و دژایەتی زمانی كوردی دەكرێت.

لەرێككەوتنی لۆزاندا، باس لەوە كراوە، كە دەبێت لە توركیا رێگە بدرێت كورد بەزمانی خۆی بخوێنێت، توركیا رازی بووە، بەڵام لە پڕاكتیكدا جێبەجێی نەكردووە، بەپێچەوانەوە هەتا پێی كراوە زمانی كوردی لەناو بردووە.

مادەی ٦٦ی دەستووری توركیادا هاتووە، هەموو ئەو هاونیشتیمانییانەی لە كۆماری توركیادا دەژین، هەموویان توركن.

لەو مادەیەدا، نەتەوەی كورد دانی پێدا نەنراوە و دەڵێت، هەموو ئەو هاووڵاتیانەی لە توركیا دەژین توركن، واتە هەموو كوردێك بە تورك حیسابە.

جەمال گورسەل، سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا، كە بەڕەگەز كوردە و بە ئەندازیاری رێككەوتنی لۆزان دادەنرێت، كاتێك چووەتە ئامەد و وتارێكی پێشكەش كردووە و گوتویەتی: ”لەم وڵاتەدا، تەنیا تورك بوونی هەیە، هەر كەسێكتان بینی و گوتی من كوردم، تفێك بڕوویدا بكەن“

كەواتە پێویستە كورد لە باكووری كوردستان، هەوڵ بدات ئەو دوو مادەیە بگۆڕێت، لە هەنگاوەكانی تردا، ئیدی رێگەیان بۆ خۆش دەبێت تا مافی زباتر بەدەست بهێنن.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP