دوابه‌دوای ئه‌و بریاره چه‌وت و دژه كورد‌و نا ده‌ستوورییه‌ی ئه‌م دادگای (شۆڕشه) له به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به نه‌ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ئیدی گومانێكمان نه‌ما كه ئه‌م دادگایه به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ئێمه و دژایه‌تی هه‌رێم ڕۆنراوه، چونكه تا ئێستا هه‌ر بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه درابێت، یه‌كسه‌ر ئه‌م دادگایه هاتۆته سه‌ر خه‌ت و به بڕیارێكی دوژمنكارانه، دژ و به‌رامبه‌ری وه‌ستاوه و رێگری لێكردووه و هه‌ڵیوه‌شاندۆته‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌و یاسانه‌ش بوو بێت كه رژێمی پێشوو دایڕشتبێت بۆ دژایه‌تی گه‌له‌كه‌مان و به‌وپێیه‌ش گه‌له‌كه‌مان ناچار بووبێت بۆ داكۆكی له‌خۆی ده‌ستی بداته چه‌ك و به‌ره‌نگاری له‌خۆی بكات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م زاتانه‌ی ئه‌ندامی ئه‌و دادگایه‌ن بۆ بریاره ناده‌ستوورییه‌كانی نێو حكومه‌تی عێراقی و پێشێلكردنی زه‌قی ده‌ستوور ده‌گه‌ڕێن بۆ نه‌هاتن دژی ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ی سوپای عێراق و میلیشیا جۆراوجۆره‌كانی كه له شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017دا كرایه سه‌ر هه‌رێم، نه‌هاتن هه‌ڵوێستێك وه‌ربگرن و بڕیارێكی له‌سه‌ر بده‌ن.
ئه‌ی بۆ نه‌هاتن ئه‌و هه‌موو بڕیاره شۆڤێنی و دژه مرۆڤایه‌تییانه‌ی حكومه‌تی پێشووی عێراق ده‌رهه‌ق به گه‌له‌كه‌مان بۆ عه‌ره‌باندنی ناوچه كوردییه‌كانی كه ئه‌مڕۆ ناوزده‌تان كردووه به (ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان) تا ئه‌مڕۆ نه‌ك هه‌ڵتاننه‌وه‌شاندۆته‌وه، به‌ڵكو دادگاكانتان تا ئێستا كاری پێده‌كه‌ن و گوند‌و خاكی هه‌رێمی كوردستانی پێ داگیر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ساڵانێكی زۆری ده‌ربه‌ده‌ری و بێده‌رامه‌تی و هه‌ژارییان دوور له زێدی خۆیان گوزه‌راند و گه‌ڕابوونه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، جارێكی تر ده‌ربه‌ده‌رتان كردنه‌وه.
بۆ تا ئێستا كار به‌و یاسا به‌ربه‌ریانه‌ی رژێمی پێشوو ده‌كه‌ن له دادگاكانتان، هه‌ر ئه‌و بڕیارانه حكومه‌تی پێشوو پیاده ده‌كه‌ن دوای 20 ساڵ له نه‌مانی ڕژێمی به‌عس.
بۆ؟ ئه‌م به‌حساب دادگایه له بڕینی بودجه و مووچه‌ی سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستاندا كه بڕیارێكی ناده‌ستووری و زاڵمانه بوو، به‌رامبه‌ری بێ هه‌ڵوێست و كڕو كپ بوو؟ بۆ به‌رامبه‌ر زه‌وت كردنی پاره‌ی ده‌غڵ و دانی جوتیارانی هه‌رێم كه ته‌واو پێچه‌وانه‌وه‌ی ده‌ستوور و عورف و عاده‌ت بوون چونكه مه‌سه‌له ته‌نیا كڕین و فرۆشتن بوو كه‌چی ئه‌م نادادگایه فزه‌ی له‌خۆی بڕی بوو.
به‌كورتی هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی عێراق ده‌رهه‌ق پێشێڵكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم به به‌رچاوی دادگای باڵای فیدڕاڵییه‌وه ده‌درا و ئه‌میش ته‌نیا نه ته‌ماشاچی بوو به‌ڵكو لایه‌نگری بوو.
هه‌موو ئاگاداری پرۆسه‌ی دژایه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی نوێ بووین كه به چ پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز‌و سه‌خت و ترسناكدا تێپه‌ڕی تا دواجار حكومه‌تی به‌ڕێز سودانی هاته‌كایه‌وه، بۆیه ده‌بوو ئه‌م دادگایه ئه‌گه‌ر دادگایه‌ك بووایه له خزمه‌تی ده‌ستوور و وڵاتێكی فیدڕاڵ و سه‌قامگیردا، بارودۆخی سیاسی زیاتر ئاڵۆز‌و دژوار نه‌كات، هه‌ر بۆیه له‌م دۆخه‌دا ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق جگه له‌وه‌ی كه خۆی دادگایه‌كی ناده‌ستوورییه، دژی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو دژی خودی حكومه‌تی نوێی عێراق و لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌تن بۆیه ده‌بێ هه‌موویان هه‌ڵوێستێكی روون و ئاشكرایان، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به‌رده‌وام بێت به‌رامبه‌ر ره‌فتارو بڕیاره چه‌وت و ناده‌ستوورییه‌كانی ئه‌م دادگای به‌حساب فیدڕاڵیه هه‌بێت.