دواین هەواڵ

شەڕانگێزی پوتین و داهاتووی کۆمەگەی نێودەوڵەتی

‌ئیبراهیم سادق مەلا زادە

16/08/2022

ڤلادیمێر پوتین، ئێستا ڕێبەرێتی دونیای توندڕەوی و تاکڕەوی و دیکتاتۆرییەتە. تەماشا بکەن، کامە ڕژێم نادیموکرات و پڕوپوچە، پشتیوانی لەو زەلامە خوێنڕێژە دەکەن.
سەرەڕۆییەکانی ئەو زەلامە لەسەر دوو ئاستدا مەترسیدارن و دونیای پێشکەوتووی بەرەو دواوە بردووە.

یەکەم: جۆرە ململانێیەك و پێشبێرکێیەکی مەترسیداری سەربازی بڵاوکردۆتەوە، کە زۆربەی وڵاتانی دونیای دیموکراسیشی ناچار کرد لە جیاتی سەتا حەوت و سەتا دە ی بودجە بۆ کەرتی سەربازی تەرخان بکەن، ڕێژەکەیان بەرزکردەوە بۆ چەندین قات. بەو جۆرە گرنگیدان بە بوارەکانی کەرتی تەندروستی و ژینگە و خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و تاد، چەندین جار بەرەو دواوە گەڕاونەتەوە، وێڕای تێچوونی زیاتر و قوڕسکردنی سەرشانی هاوڵاتییان.

دووەمیش؛ پاشەکشێکردنی بەها و نۆڕمە مۆدێرنەکان، لە دیموکراسییەوە بگرە تا دەگاتە مافەکانی مرۆڤ و سەقامگیری کۆمەڵایەتی و دەروونیی خەڵك. لە وەها قۆناغێکدا دەنگی بەرز، تەنها بۆ گوللـە و سارۆخ و دەزگا هەواڵگرییەکانە.

پوتین، تا بۆی کرا بودجەی ڕوسیای بۆ کۆشك و تەلارەکانی خۆی و گاردی و لایەنی ئەمنی خۆی تەرخان کرد، ئەوەشی ماوە بۆ کەرتی سەربازی و بەشێکی کەمی بۆ خۆشگوزەرانی ڕوسییەکان تەرخان کرد.

بۆیەشە، ڕێژەی هەژاری لە ڕوسیا تا ئاستێکی مەترسیدار بەرزبۆتەوە، بەتایبەتی دوای جەنگی داسەپاو بەسەر ئۆکرانییەکاندا.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP