دواین هەواڵ

چین و ئەمریکا و تایوان؟ بۆچی نانسی پلۆسی لە ئێستادا چوو بۆ تایوان؟

‌د.سەردار عەزیز

پێش 2 هەفتە

هەتا ماوەیەک لەمەوپێش، بڕوا وەهابوو کە چین هێرش ناکاتە سەر تایوان لە دەیەی داهاتودا. بەڵام لە ماوەی ڕابوردودا ئەم دیدە گۆڕا. ئێستا ناوەندی ئەمریکی بڕوای وەهایە کە ڕەنگە چین لە کەمتر لە دوو ساڵی تر هێرش بکات.

بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆشت؟

ئەگەر بێتوو سەرۆکی ئەمریکا یان جێگرەکەی سەردانی تایوان بکەن، ئەوا مانای وەهایە دانیان بە سەربەخۆیی دورگەکەدا ناوە، بەڵام نانسی پلۆسی مانای وەهایە ئەمریکا دانی نەناوە بە سەربەخۆیی تایواندا بەڵام نزیکترین کەسە لە داننان بە سەربەخۆیی، لە سەر هێڵە.

ئایا پەیوەندی نێوان چین و ئەمریکا چۆنە سەبارەت بە تایوان؟

لە ساڵی ١٩٧٢ ئەمریکا و چین لێکگەیشتنی شەنگهای واژۆ دەکەن، کە تیایدا ئەمریکا دان بە سەروەری چین بە سەر دورگەکەدا دەنێت. ئەمەی ئێستا ڕودەدات پێشێلکردنی ئەو لەیەکگەیشتنەیە.

قەیرانی تایوان چۆن پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە؟

پەیوەندی ئەمریکا لە گەڵ تایواندا هەتا ئاستێکی هەمان مۆدێلی پەیوەندی ئەمریکا و کوردستانە، پشتیوانی بەبێ سەروەریی.

ئەمریکا لە گەڵ ئەرزی سۆمالیشدا هەمان رەفتار دەکات. لە ئاستێکی تردا جۆری پەیوەندی نێوان چین و ئەمریکا ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە پەیوەندی چین کوردستان و چین و عێراقەوە.

ئایا شەڕ دەبێت؟

نەخێر. لە کاتی ڕودانی شەڕدا کۆی مرۆڤایەتی زیانی گەورەی پێدەگات و ڕەنگە گەورەترین بەریەککەوتن بێت لە مێژوی مرۆڤایەتیدا. لە بەر ئەم گەورەییە ئەستەمە ڕوبدات.

گەر شەڕ بێت چی ڕوئەدات؟

دوو قوتابخانە هەیە: یەککیان بروای وەهایە چین دەدۆڕێت، ئەویتریان بروای وەهای چین سەردەکەوێت. هەردوولا ئارگومێنتی مەعوقولیان هەیە. مەپرسە ئارگومێنتەکانیان چیە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP