دواین هەواڵ

عێراق لە گۆشەنیگای ئامارەكان

‌زكری موسا

28/06/2022

بۆ ئەو كەس و لایەن و میدیاكار و نووسەر و چالاكوانانەی بە كوردی دەپەیڤن و حەزیان لەوەیە كوردستان خۆی لەبەرانبەر شۆڤینیەتی عێراق بەدەستەوە بدات:

1.  بەپێی ئاماری دامەزراوە نێودەوڵەتیەكانی كۆچ، حاڵیحازر یەك ملیۆن و دووسەت هەزار ئاوارەی ناوخۆیی عێراقی هەن كە 700 هەزاریان لە كوردستان دەژیین.

 

2.   بەپێی ئاماری لیژنەی دەولیی كاروباری بێسەروشوێنكراوان لە 2003 هەتا ئێستا 250 هەزار هەتا یەك ملیۆن كەس بێسەروشوێن كراون و چارەنووسیان دیار نیە.

3.  بەپێی ئامارەكانی خودی حكوومەتی عێراقی لە ساڵی 2022 ڕێژەی هەژاری گەییشتووەتە 25%ی دانیشتوانی عێراق.

4.   بەپێی ئاماری كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە 2003 هەتا ئێستا 4 ملیۆن و 200 هەزار عێراقی وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە و لە وڵاتانی دراوسێ و ڕۆژئاوا دەژیین.

5.  بەپێی ئاماری وەزارەتی كاری عێراقی 4 ملیۆن بێكار لە عێراق هەن و ڕێژەی بێكاری گەییشتووەتە 13.8%.

6.  بەپێی ئاماری یونسكۆ 6 ملیۆن كەسی تەمەن سەرووی دە ساڵ لە عێراقدا نەخوێندەوارن و توانای خوێندن و نووسینیان نیە.

7.  بەپێ ئاماری نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگیی كاروباری مرۆیی لە ژێنێڤ و ئاماری وەزارەتی كاروباری ژنانی عێراق، تەنیا لە بەغدا 300 هەزار بێوەژن هەن و لە سەردەمی بەعس هەتا ئێستا 8 ملیۆن ژن بە هۆكاری شەڕ و توندوتیژیی تایفی و تیرۆر و توندوتیژیی خێزانی بوونەتە بێوەژن و سەرپەرشتیی خانەوادەكانیانن.

8.  بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕێژەی وشكبوون و بەبیابانبوون لە عێراقدا خێرایەكی زۆری هەیە و 73%ـی ئاوی دیجلە و فورات كەمی كردووە و ناونجی گەرمبوونی كەشوهەوا لە عێراقدا 7 قات زیاترە لە ناونجی گەرمبوونی كەشوهەوای جیهان.

9. ئیعتباری پاسپۆرتی عێراق زۆر دابەزیوە و لە كۆتایی لیستی وڵاتان دایە.

10.بەپێی توێژینەوەكان ڕێژەی ئومێد بە ژیان لە عێراقدا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە دابەزیندایە و هۆكارەكانیشی دەگەڕێتەوە بۆ: پاشماوەی سیاساتی بەعس، سیاسەتی هەڵەی حكوومەتەكانی دوای 2003، دەستوەردانی دەرەكی، تیرۆر، نەمانی چینی ڕۆشنبیر لە عێراق، بێكاری، هەژاری، تایفەگەری، حوكمی میلیشیاكان، لاوازیی ئازادییە تاكەكەسیەكان، پاشەكشەی ئازادیی فكری و سیاسی و ئابووری، مۆنۆپۆلیزمی ئابووری، لاوازیی فەردانیەت و بەهێزی دابونەریت، گەشەكردنی بەدەویەت، دەستبەسەرداگرتنی كەرتی گشتی لە لایەن میلیشیات و گرووپە چەكدارەكان، پاشەكشەی ئازادیی ژنان، گەشەی فەرهەنگی تۆڵەسەندنەوە و قووڵبوونەوەی ڕقە تاییفی و قەومییەكان لە عێراق.

ئەوە لە حاڵێكدایە داهاتی عێراق لەدوای 2003 لە فرۆشتنی نەوت زیاتر لە یەك تریلیۆن دۆلار بووە و ئێستا ئەو داهاتە مانگانە زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP