دواین هەواڵ

هەمواری یاسای نەوت وگازی هەرێم لەنێوان دەستوری و نادەستوری

‌رێبوار محمد ئەمین

6 رۆژ پێش ئێستا

پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دەنگ لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای نەوت وگازی هەرێمی کوردستان ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٧ دەدات و هەموارەکە لە دوو مادە پێک هاتوە کە زیادکردنی یەک ئەندام بۆ لێژنەی نەوت وگازی هەرێم  وە مادەی دووەم بریتی لە ڕێکار شێوازی دەنگدانی ئەنجومەنەکە.

پرسیارێک دێتە پێشەوە ئایا یاسای نەوت وگازی هەرێم شەرعێتی ماوە تاهەموواربکرێتەوە؟

بەپێی بۆچونی بەندە ئەوبڕیارەی دادگای فیدراڵی بڕیارێکی نادەستوریە چونکە بەپێی دەستور شیکردنەوەی بۆمادەی ١١١ ،٫١١٢ نەکردوە کوردی بێ بەشکردوە لەمافی دەستوری وەئەم دادگا ئەومافەی نی یەو بەڵکو ئینقلابە بەسەر دەستوردا چونکە  حکومەت و پەرلەمانی عێراقی پابەند نەکردە بەجێ بەجێکردنی دەستورو دەرکردنی چەندیاسایەک لەوانە یاسای نەوت وگازی فیدراڵی،یاسای دابەشکردنی داهات. بەڵکو هیچ مافێکی هاوبەشێتی ڕاستەقینەی بۆکورد نەهێشتۆتەوە هەربۆیە یاسای نەوت وگازی هەرێم  دەستوریيەو مادەکانی ١١١٫١١٢٫١١٥٫٫١٢١٫١٤١ پاڵپشی یاساکەو گرێبەستەکانی هەرێم دەکات.

ئەگەر بێتوو دادگا تەفسیرێکی دەستوریانە بۆ مادەکانی ١١٠٫١١١٫١١٢٫١١٥٫١٣٠ بکات ئەوا بێگومان بڕیارەکەی دەگۆڕێت.

سەرەڕای تێبینیم لەسەرزیادکردنی ئەندامێک بۆئەنجومەنی نەوت وگازی هەرێمی کوردستان کەزیادەو هاوسەنگی تێکدەدات بەڵام هیوادارم لەشێوازی دەنگدانی ئەنجومەنەکە ئەو ناهاوسەنگیە ڕاست بکرێتەوە.

ئایا پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت هەمووارەکەبکات؟

بەڵێ بەدڵنیای یەوە چونکە پاڵپشت بە مادەی ١٢١ بڕگەی یەکەم  ئەم یاسای دەرکردوەو هەرخۆیش دەتوانێت هەموری بکات.

دوای ئەوەی  حەڤدەساڵ بەسەر پەسەندکردنی دەستور تێدەپەڕێت حکومەت وپەرلەمانی فیدراڵی عێراق  دەستوریان پەک خستوەو ئامادەنین بەپێی دەستور  نەوت وگاز بەڕێوەببەن بەڵکودەیانەوێت کوردبگێڕنەوە بۆسەردەمی بەعس و دەستوریش هەمواربکەن بەئارەزووی خۆیان .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP