دواین هەواڵ

لەئەنجامی جەنگی نوێ نرخی نەوت هاڕەی کرد

‌رێبوار محمد ئەمین

29/11/2021

کاریگەریکانی دووجەنگی نرخی نەوت و پەتای کۆرۆنا هێشتا بەردەوامە و ئابووری جیهانی ناجێگیرکردوەو هەر ڕۆژەی بەشێوەیەکە.

دوای کۆنترۆڵی کردنی نرخی نەوت وپەتای کۆرۆنا و بوژانەوەی ئابوری جیهان نرخی نەوتی گەیاندە سەرو 86دۆلارو ئەم بەرزبوونەوەیە بوە هۆی هەڵاوسان لەهەموو نرخەکان لەجیهان و بەتایبەت لەئەمریکا .

سەرۆکی ئەمریکا جۆبایدن چەندین هەوڵیدا و داواکاری لە ئۆپێک پڵەس کرد کە هەناردە زیاد بکەن بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی بەڵام ئۆپێک پڵەس ڕازی نەبوون.

بایدن بەناچاری جەنگی نرخی نەوت ڕاگەیاند بەپشتیوانی کڕیارانی نەوت بەتایبەت وڵاتانی هند،چین،کۆریای باشور،یابان،بەریتانیا بەوەی بەشێک لەنەوتی یەدەگکراویان بەکاربهێنن و نەوت نەکڕن ،لەئەنجامی ڕازی بوونی وڵاتانی ناوبراو بەڵام چین بەدوو دڵی یەوە لەماوەی 24 کات ژمێری ڕابردوو نرخی نەوت هاڕەی کردو زیاتر لە 10 دۆلار دابەزی کەنرخەکەی لە 82.28 دۆلار دابەزی بۆ 72.72 دۆلار.

هۆکارەکانی پشت جەنگەکە چی یە ؟

یەکەم :ئۆپێک پڵەس

ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس لەبەردوو هۆکارنەیان توانی هەناردەی نەوت زیاد بکەن کەئەمانەن :

ئەلف - بۆئەوەی نرخ دانەبەزێت و داهاتیان کەم نەکات چونکەساڵی ڕابردوو زیانیان زۆر پێگەشت .

ب - بەهۆی گوشارەکانی جۆبایدنەوە بۆکۆتایی پێهینانی بەکارهێنانی نەوت ،کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوت ناتوانن وەبەرهێنانی نوێ لەبواری نەوت بکەن و ئەندامانی ئۆپێک پڵەسیش هەرئەوەندە توانیان هەیە.

دووەم : ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی

بەرەی کڕیارانی نەوت بەهۆی گوشاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و کاریگەریە ئابوریە نەرێنی یەکانی ناچار ئەم جەنگە هەڵبگیرسێن و بەناچاری یەدەگی نەوتی خۆیان بەکار بهێنن .
لەلایەکی ترەوە سەرهەڵدانەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا بەتایبەت لەئەوروپاو لەئەگەری گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی دژی کۆرۆنا وایکرد کەنرخی نەوت بەم شێوە دابەزێت.

ئەنجام

ئەم جەنگە بۆهەردوو لا ناچاریەو پێویستی بەڕێک کەوتنە بەڵام کام ڕێکەوتن داواکاری یەکەی ئەمەریکا قورسە بۆ ئۆپێک پڵەس چونکە توانایان نی یە وابەئاسانی بەرهەم زیادکەن وە دەست کەوتی مادیش لەدەست دەدەن.

هەر لەئێستاوە ئۆپێک پڵەس ترس دایگرتوون لەوەی لەسەرەتای ساڵی نوێ وە خستنەڕوو زیادبێت و خواست کەم بێتەوەو نەوت بەردەوام دابەزێت و بەپێچەوانەی داواکەی ئەمریکا بۆزیادکردنی نەوت ئەمان هەناردە کەم بکەنەوە بۆئەوەی هاوسەنگی ڕاگرن لەنێوان خواست و خستنە ڕوو.

لەلایەکی ترەوە ئەمەریکاو هاوپە یمانەکانیشی ناتوانن بۆماوەیەکی زۆر بەردەوام بن لەبەکارهێنانی یەدەگی نەوتیان .

بەبۆچونی من دوای ئەوەی هەردوو بەرەکە دەکەونە زەرەرەوە بەناچاری بگەنە خاڵی ڕێک کەوتن هەروەک جەنگی نرخی نەوتی ساڵی 2020 کە ڕووساو سعودیە دوای زەرەرێکی زۆر بەناچاری لەمانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو ڕێک کەوتن ئەم جارەش دەبێت بەناچاری ڕێکەون چونکە جەنگە کەش ناچاری یەوە خواستی هیچ لایەکی لەسەر نی یەو دوواجار هەموویان زەرەردەکەن.

تایبەت بەهەرێمی کوردستان

کاریگەریەکەی دوولایەنەیە :

یەکەم :نەرێنی
داهات لەهەرێم کەم دەکات وکێشە بۆدابینکردنی مووچە دروست دەبێت.

دووەم :ئەرێنی

بەدابەزینی نرخی نەوت نرخەکانی تریش دادەبەزێت و کاریگەری هەڵاوسان کەمتر دەبێت.
هەرێمی کوردستانیش لەم نێوەندەدا لەزەرەر پشکی بەردەکەوێت هەر لە ئێستاوە بەری کەوتووە.باشترە بۆ حکومەتی هەرێم بەپەلە ڕوو لە کەرتەکانی تربکات و بوژانەوەی ئابوری دەست پێبکات و نەوت بکاتە سەرچاوەیەکی لاوەکی بۆئەوەی کاریگەری جەنگە ئابوریە جیهانیەکان لەسەرهەرێم لاوەکی بن.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP