دواین هەواڵ

ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات

‌ئارام عەلی عەزیز

پێش 2 هەفتە

ئەوەی ئەمڕۆ لە عراق و لوبنان روودەدات، لە روی سیاسیی و ئابووری و ئەمنیەوە، زەمینەسازیی و ئامادەكاریە بۆ هەڵگیرساندنی جەنگێكی گەورە، هەم لە نێوان مەزهەب و پێكهاتە جیاجیاكان، هەمیش لە رێگای پەلاماری دەرەكیەوە،

كە ئامادەكاری سەربازی تەواوی بۆ كراوە. جۆروئاستی رووداوەكانی لوبنان نیشانەی حاشاهەڵنەگری فەشەل و هەڵوەشانەوەی دەوڵەتن، وەك چۆن جۆرو ئاستی رووداوەكانی ئەمڕۆی عراقیش ئاماژەی بەهێزی سەلمێنەری هەڵوەشانەوەی دەوڵەت و سیستەمی حوكمڕانین.

جوڵەكانی ئەم دواییەی ئەمریكاو كشانەوەی لە ئەفغانستان و بەشداری چالاكانەی ئەم دواییەی بریتانیاو هێزەكانی لە دەریای رەش و، لە ئوردون و، رێككەوتننامەی نێوان عراق و ئوردون و میسرو، كشانەوەی كۆمپانیا گەورەكانی بواری نەوت لە عراق، وەكو برتیش پترۆلیۆم، ئیكسۆم مۆبیل و لۆك ئۆیل، نیشانەی تێكچوونی نزیكی رەوشی ئەمنی و عەرەب گوتەنی نەزیری شوئمە.

بە كورتی: هەموو ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن، كە جەنگێكی گەورە بەڕێوەیە: لەوانەیە توركیا بە هاوكاری ئۆپۆزیسیۆنی سوریا پەلامارێ رۆژئاوای كوردستان و كەركوك بدات، لەبەرامبەردا ئوردون و میسرو سعودیە لە درعاو عەرعەرەوە، لە سەحرای ئەنبارەوە ئەوانیش پەلاماری گروپە چەكدارەكانی شیعە لە سوریاو عراق بدەن و پێدەچێت لە ناوچەی بادیەی شام و دێرەزۆر لە گەڵ توركیا تووشی پێكدادان بن، هەروەها ئێرانیش كە هێزێكی سەرەكیە لەو ململانێیەدا بەناوی پاراستنی موقەدەسات بە هێزێكی گەورە بێتە ناو عێراقەوە، لە سلێمانیەوە بگرە تا دەگەیتە نەجەف و كەربەلا... جەنگ حەتمیە... ئەوەیشی، كە گوێی لە هاشوهوشی هەڵگیرسانی جەنگەكە نیە، ئەوە بە دڵنیاییەوە كەڕە.....

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP