لێدوانەکانی ئەمڕۆی قاليباف و بەرپرسانی ئێران بە ئاشکرا دیار بوو کە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل هەیە. لێرەدا پرسیار ئەوەیە: بۆچی ئێران لەم کاتەدا ئەم هێرشە ئەنجام دەدات؟
یەکەم، ئێران حزبووڵڵای لوبنان بە یەکێک لە گرنگترین ئامرازە ستراتیژییەکانی خۆی بۆ بەکارهێنانی سیاسەتی ڕەدع و ترساندنی ئیسرائیل و ئەمریکا دەزانێت، و تا ئێستاش دەستبەرداری ئەم سیاسەتە نەبووە..بوویە، دوای ئەوەی ئیسڕائیل هێرشی کردە سەر بەیروت ئێران ئەم هێرشی ئەنجامدا.
دووەم، ئێران پێی وایە لەم قۆناغەدا ئەگەر هێرشێکی سنووردار بکرێتە سەر ئیسرائیل، ئەمریکا وەڵامێکی توند ناداتەوە.
سێیەم، سیاسەتی نەرمری ترەمپ و جەختکردنەوەی لەسەر دانوستاندن هۆکارێکی تری ئەو بڕوایەی پێداوە کە ئێران بتوانێت ئەم هەنگاوە بنێت. بە تایبەتی، ئێران تا ئێستا هەڵسەنگاندنەکەی بەو ئاڕاستەیە کە ئەمریکا ئامادە نییە دووبارە شەڕێکی گەورەی لەگەڵ ئێران دەست پێ بکات.
چوارەم، ئێران پێی وایە لە ڕێگەی ئەم هەنگاوەوە دەتوانرێت سنوورێک بۆ کردارەکانی ئیسرائیل دابنرێت، هەروەها پێی وایە ئەمریکا ڕێگا نادات ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوان بکاتە سەر ئێران.
بەڵام پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە: ئایا هەموو ئەم حیساب و هەڵسەنگاندنانە بە دروستی دەردەچن، یان پێویستە چاوەڕێی پێشهات و گۆڕانکارییەکی دیکە بکەین؟