مێژوو گه‌واهیده‌ره هه‌ر كاتێك دۆزی كورد له هه‌ر به‌شێكی كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه ، ئه‌وا سه‌رۆك بارزانی ، به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه هه‌وڵه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه نه‌دات نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه وبه‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه داكۆكییان لێ ده‌كات .
بارودۆخی ناوچه‌كه تادێت به هه‌ڵومه‌رجێكی گرنگ و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت ،جه‌مسه‌ربه‌ندی وبه‌رژوه‌ندی زڵهێزان و وڵاتانی ناوچه‌كه كه‌شێكی هه‌ستیاری هێناوه‌ته ئاراوه و پێوه‌ستی به خوێندنه‌وه و سیاسه‌ت و دیپلۆماسی وردبینانه‌یه ، له‌م كاته‌نه‌دا هێزی نه‌رم و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئارام ده‌كرێت چاره‌سه‌رێكی وردبینانه بێنێته ئاراوه ، وه‌ك هه‌میشه ئه‌وه‌ی له په‌رۆشی و خه‌مخۆری نه‌ته‌وه و نیتشیمانه‌كه‌ی بووه له سه‌ر ئاستی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان و هه‌میشه هه‌ڵوێستی كوردانه و پێشمه‌رگانه هه‌بووه ، جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی بووه ، كه توانیوێتی به‌سیاسه‌ت و ئه‌زموونی سیاسی هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و له پێناو هێنانه‌دی ئاشتی و مافه‌ره‌واكانی كورد ڕۆڵی بونیاتنه‌ر بینیووه ، بۆیه ئه‌مڕ وه‌ك رابه‌ڕێكی كارێزما بووته سیمبوڵی ئاشتی و ئارامی بۆ هه‌موو گه‌ل و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین وئایینزاكانی ناوچه‌كه‌دا
جارێكی تر سه‌رۆك مسعود بارزانی ،په‌یامه مێژووییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی شه‌ڕی حه‌له‌ب له نێوان كوردانی رۆژئاڤا له شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه ، بۆ حكوومه‌تی ئێستای سووریا و به‌وه‌ی جارێكی تر به پاساوی ناكۆكیی سیاسی ، هه‌وڵی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانێكی دیكه‌ی نامرۆڤایه‌تی دژی گه‌لی كورد ئه‌نجام بدرێت ، ده‌بێ حكوومه‌تی سووریا ڕه‌چاوی ژیانی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو گه‌ل و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كانی سووریا بكات ؛ به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رانبه‌ر به كوردانی ئه‌م دوو گه‌ره‌كه‌ی شاره‌ی حه‌له‌ب ده‌كرێت بۆ ڕاگواستنیان له شوێنی باب و بایپرانیان نه‌ك هه‌ر دۆخی سووریا سه‌قامگیر ناكات ، به‌ڵكو داهاتووی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ده‌بات
مێژووی دوێنی و ئه‌مڕۆش گه‌لی كورد ، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، جگه له هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی له‌لایه‌ن داگیركه‌ران ودوژمنانییه‌وه به‌سه‌ر هێنراوه ، هه‌رده‌م هۆكاری ئاشتی و سه‌قامگیری بوو، هه‌میشه باوه‌ری به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و دابینكردنی ئاسایش هه‌بوو ، بۆیه بوونی كورد و داواكاری مافه‌كانی و بوونی سیسته‌مێكی فیدراڵی له سووریا له جیاتی سیسته‌مێكی ناوه‌ندی وتاكڕه‌ویی به‌دڵنییاییه‌وه ئاسایش و ئارامی دێنێته ئاراوه ، پێچه‌وانه‌كه‌شی داهاتووی ئه‌و وڵاته زیاتر به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌بات
هه‌ر بۆیه، سه‌رۆك بارزانی ، به‌رده‌وام له رژده له سه‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌سته دۆزی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته دا جێگر بكرێت ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌و راستییه‌ی له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌وڵه‌كانی بۆ پارێزگاریكردن له مافه‌ره‌واكانی نه‌ك ته‌نها گه‌لی كورد ،به‌ڵكو هه‌موو پێكهاته ئایینی و ئایینزاكان جێگر بكرێت ، هه‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بێته هۆكاری سه‌قامگیری نه‌ك به‌كارهێنانی تۆپ وتانك و جبه‌خانه؛ مێژوویش سه‌لماندوێتی به شه‌ڕ و سته‌مكاری و خۆسه‌پاندن ناتوانن سه‌قامگیری و هاوبه‌شی بێنه‌دی ، به‌رده‌وامی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان نه‌ك هه‌ر دۆخه‌كه ئاڵۆزتۆ ده‌كات ، به‌ڵكو شه‌ڕ و گرژی زیاتر له ناوچه‌كه دێنته‌ئاراوه و ئاگره به‌رفراوانتر ده‌كات
زۆرگرنگه ، په‌یامی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆوكوه‌زیرانی كوردستان ، بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه و نێوده‌وده‌ڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه به‌رێگه‌ی گفتوگۆ ودیپلۆماسی ، هه‌مووان ده‌خاته ژێر به‌رپرسیاریه‌تی مێژوییه‌وه ،چونكه سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی سووریایش وه‌ك زنجیرێك وایه به‌یه‌كه‌وه گڕێدراوه ، ئه‌و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه هاوسه‌نگه‌ی بارزانی و دووركه‌وتنه له كێشه وئاڵۆزییه كانی ناوچه‌كه و ڕه‌چاوگرتنی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌تایبه‌تی دۆزی كورد له رۆژئاوای كوردستان ،هه‌وڵێكیش بۆ پاراستنی كورد و ڕێگریكردن له زیاتر به‌رفراونبوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان ، دڵنییایی له مسۆگه‌ر بوونی مافی گه‌لی كورد له ناوچه‌كه‌دا ، به پێچه‌وانه‌وه سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژی و نادیده‌گرتنی كورد و سته‌مكاری ئه‌وا ئاشتی و ئارامی له‌ناوچه‌كه ناێنێته‌دی
بۆیه،كاتی ئه‌وه هاتووه بڵێین ،گه‌لی كورد له‌ناوچه‌كه خاوه‌ن دۆزێكی ره‌وایه ،شه‌ڕ له سه‌دساڵی رابردوو نه‌یتوانی دۆزی كورد چاره‌سه‌ر بكات و سه‌قامگیری بێنێته ئاراوه ، ئه‌وه‌ی ئێستا گڕنگه لۆژیك و سیاسه‌ته نه‌ك شه‌ڕ ، بۆیه پاراستنی گه‌لی كورد و پێكهاته‌كانی تر ، هه‌موو جیهان ده‌خاته به‌ر به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره ، كاتی ئه‌وه هاتووه لۆژیكی ئاشتی وگفتوگۆ زاڵ بێت سه‌ر شه‌ڕ و خۆسه‌پاندندا ، كاتی ئه‌وه‌هاتووه هه‌مووان به پیر په‌یامه مێژووییه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه‌وه بچن ، له پێناو به‌دیهێنانی ئاشتی وچاره‌سه‌ری ڕیشه‌ی بۆ دۆزی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه له سووریا له‌پێناو ئاشتییه‌كی هه‌میشه له ناوچه‌كه‌دا و پێچه‌وانه‌كشی دروسته