دواین هەواڵ

ھەرێمی كوردستان و رۆژئاوا لە ناو سیاسەتی ئیدارەی دووەمی ترەمپدا

‌نەوزاد هێتوتی

پێش 3 هەفتە

بەشی چوارەم (4)

دروستەکانی کورد لە ناو ئیدارەی ترەمپدا چییان پێدەکرێت

بە گشتی ئەوەی پەیوەندی بە سیاسەت و رەفتارەكانی تڕەمپەوە ھەیە دیارە، خودی تڕەمپ كەسێكی ناجێگیر، بازرگانە و زۆر جاران بریارەكانی زیاتر بریاری كەسین و بە دامەزراوی كار ناكات. ھەروەھا تڕەمپ زۆر بە ئاسانی دەتوانێت پشت لە دووست و ھاوپەیمانەكانی بكات و زۆر كەمتر گرنگی بە پرسەكانی مافی مروف و دیموكراسییەت دەدات. بوویە ئەمەیش دەكرێت كاریگەری زۆری ھەبێت لە سەر سیاسەتەكانی ئەمریكا بەرامبەر رۆژھەلاتی ناوەراست و پرسی كوردیش. بو نمونە سەبارەت سیاسەتی تڕەمپ بەرامبەر ئۆكرانیا، تڕەمپ زیاتر بە تاكلایەنی و دور لە ھەماھەنگی لە گەل ھاوپەیمانەكانی كار دەكات و زیاتر سیاسەتەكانی ئەمریكا رەنگدانەوەی بوچوون و تیروانینەكانی تایبەتی خودی تڕەمپە.

لەم رووەوە، لە زۆر خاڵدا بەلای رووسەكانەوە شكاندوتەوە و تەنانەت و زلینێسكی سەرۆكی ئۆكرانیا بە دیكتاتور وەسفی كردووە. لە ھەموویان گرنگتر لە دەنگدانی گومەلەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەمریكا كەوتە بەرەی رووویسا دژی دەۆلەتانی ئەوروپا، و دژی بریاریك دەنگیدا كە ئیدانەی ھێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا دەكات. ئەمە لە كاتێكدایە ئۆكرانیا ھاوپەیمانی ئەمریكایە. تڕەمپ سوورە لە سەر ئەوەی ریككەوتن لە گەل رووسیا بكات تەنانەت ئەگەر لە سەر حسابی ئوكرانیاش بێت. ھەورەھا لە دیداری نێوان زێلینیسكی و ترەمپ لە كوشكی سپی دیار بوو كە ترەمپ گوشار تووندەكانی دەستی پێكردووە بۆ ئەوەی ئۆكرانیا ناچار بە دانۆستاندن بكات لە گەل رووسیا. كەواتە لێرەدا تڕەمپ زۆر گرنگی بە پەیوەندی كەسی و شەخسی دەدات و زیاتر مەیلی بەلای دەۆلەتە دیكتاتورەكانە نەك دەۆلەتانی دیموكراستی.

بوویە، ئەم جوورە سیاسەتە بۆ ھاوپەیمانەكانی ئەمریكا جێگەی نێگەرانییە و دەكرێت زیانی گەوەریان پێبگەینێت. تەنانەت بەشیكی زۆری ستافەكەی تڕەمپ لە ژێرەوە لە گەل ئەم سیاسەتەی تڕەمپ نین، بەلام بە ناچاری سیاسەتەكەی جێبەجی دەكەن. بوویە، سەبارەت كوردیش دەكرێت بڵێین ئەم جورە سیاسەتەی ترەمپ بە شێوەیەك لە شێوەكان مە ترسی لە سەر پرسی كورد درووست كردووە بەتایبەت لە رۆژئاوای كوردستان. راستە لە ناو ئیدارەی نوی تڕەمپدا زۆر كەس ھەن كە دووستی كوردن و پەیوەندی زۆر باشیان لە گەل كورد ھەیە لەوانە ماركو ربێیو (Marco Rubio) وەزیری دەرەی ئەمریكا. روبێیوو كە پێشر سیناتور بووە لە وێلایەتی فلوریدا، زۆر پالپشتی پڕسی كورد كردووە. لە كاتی ھێرشی میلیشیا شیعەكان بۆ سەر ھەرێم 2017 رخنەی زوو توندی لە ئیدرەی تڕەمپ گرت بەوەی پشتی لە كوردەكان كردووە و داوای لە تڕەمپ كرد كە پاڵپشتی كوردەكان بكات و رووبەرووی ھەژموونی ئێران و گروپە میلیشیاكان ببێتەوە لە عێراقدا. ھەروەھا روبێیو دژی كشانەوەی تڕەمپ بووە لە رۆژئاوای كوردستان. تەنانەت لە زۆر لێدوانی خۆیدا باسی ئەوە دەكات كە كوردەكان دوست نزیكی ئەمریكان و پاڵپشتی سەربەخۆی كوردستانیش كردووە.

ھەروەھا مایك والتزكە كە (Mike Waltz) وەك راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیە لە ئیدارەی تڕەمپ دەستبەكار بووە ، دوستێكی نزیكی كوردە و ئەندامی گرۆپی كۆمەلەی كورد بوو لە كونگرسی ئەمریكا. والتز بەردەوام پالپشتی ھەریم كردووە بەرامبەر گوشارەكانی بەغدا و ئێران و گروپە میلیشیاكان دژی ھەریم. ھەروەھا ئەلیس ستیفانێك Stefanik بالوێزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دیسان ھاوسوزە لە گەل كورد و زۆر دژی بریاری تڕەمب بووە بۆ كشانەوەی لە سوریا. ئەمە بەدەر لەوەی لە ناو گونگرسی و دامەزروەكانی تردا كورد دووستی زۆری ھەیە.

ئەگەر چی ئەمە ئاماژەی دلخوشكەرن بۆ كورد، بەلام وەك ئاماژەمان پێكرد، كێشەكە لەوەدایە لە زۆر پرس و بریاردا، تڕەمپ بە دامەزراوەی كار ناكات و بریارەكانی لە سەر بنەمای دیدگای تایبەتی خۆییەتی نەك راوێژكردن لە گەل تیمەكەی. ھەروەھا دەبێت ئەو راستیە لەبەر چاو بگرین راستە ئەوانەی ئێستا لە ئیدارەی تڕەمپدا كە بەشیكیان ھاوسوزن لە گەل پرسی كورد، بەلام ئەگەر تڕەمپ بریاریك بدات دژی كورد زۆر سەختە دژی بریارەكانی تڕەمپ بوەستنەوە یان قەناعەتی پێبكەن بە سیاسەتەكانیدا بچێتەوە. بەتایبەت ئەمجارە تڕەمپ بە پێچەوانەی جاری پێشوو ئەندامانی كابینەكەی لە سەر بنەمای ئینتما و گێرایەلی بۆ تڕەمپ دانراون، نەك لە سەر بنەمای لێھاتووی و كەفائەت. لێرەدا تڕەمپ ئەزموونی لە كابینەی پێشوو ھەیە و نەیوێستووە كەسانێك دابنێت دژی بریارەكانی بوەستن و كێشە بۆی درووست بكەن..

 


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP