دواین هەواڵ

سودانیی، وەک قازیەکی گەمژە !

‌ئاسۆ عەبدوللەتیف

23/01/2023

کاتی خۆی ئاغایەک لە یەکێک لەو دەڤەرانەی کوردستان کێشەی زەوی و زاری بۆ پێش دێت لەگەڵ فەلاح و خوردە مالیک، قازی ئەچێ بەڕقاو بۆی چارەسەر ناکات، ئیدی ئاغاکە بە پیاوەکانی دەڵێت، ئاسانە و چارەم کرد، دەڵێن چۆن ئاغا، دەڵێ قازیەکەم گۆڕی بە موختارو موختاریش بە کوێخا، وادیارە قازی، باش تێناگات لە دۆخی ئاوایی و وشکەساڵی و قوەتی ئاغاكان.

محمد شیاع سودانی، خۆی لێ بۆتە قازی و سوپەرمان و بەدەرکردنی بڕیارێکی سەڵتەنەی فیدڕاڵیی وشک، لەناو سیستمێکی تائیفی و مەزهەبی و فەوزەوییدا دەیەوێت دەستکاریی بازووی هێزەکان بکات و سەقامگیری بۆ دراو بگێڕێتەوە، نازانێت ئەم پرسە، ڕەهەندو فاکتەری دەرەکی ئەمریکی هەیەو ڕەنگە ئاغایەک بەم نزیکانە سەری بخوات و شیرینی بردنەوەی جامی کەنداوی لێبکەن بە ژەهری مار ئەگەر مل بۆ ئەو خواستە ئەمریکییە کەچ نەکات.

دەیان ساڵە خۆیان لە عێراقدا عەڕابی یاساو پاشاگەردانین، ئەم لادەبەن و ئەویتر دەهێنن، سیستمیان ئیفلیج کردوەو یەک بەرپرسیان دادگایی نەکردوە لەسەر سپیکردنەوەی پارە، یاسای دەستوریی و جینائی و مەدەنی لای خۆیانەو لاستیکیی بەکاری دەهێنن بەبێ فشار، خاوەن هێزو بلۆکی گەورەی سەربازیی و کێڵگەی نەوتی و پاڵاوگەو سپیکردنەوەو سەریقەی دۆلارن، بکەرانی دزی سەدە هێشتا نادیارن کە سێ ملیارد دۆلاریان بە ڕۆژی ڕوناک بە ٤٧ چەکی ساختەوە دزی، ئێستا بە لادانی پارێزگای بانکی ناوەندی کە سەربە کوتلەی سەدریەکانە و گۆڕینی بە ئەویتر واتای ئەوەیە هەموو شکست و تاوانەکە خرایە گەردنی موقتەدا سەدر، ئەوەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان.

قازی باش بڕیار نادات لەکاتی ئاژاوەدا.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP