دواین هەواڵ

کرانەوەی دەرگایەکی داخراو

‌تەنیا کوردی

23/11/2022

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، جارێکی تر لە بەغدا دەرچەیەکی کردەوە بۆ کوژانەوەی ئاگرێکی گڕگرتوو کە خەریکە بەرەو سنووری ھەرێم و عێراق دێت و، دەست بۆ پاوانی ئابووری نیشتمان دەبات.

ھاوکێشەی نیشتمانی لە ھەرێم و بەغدا بۆ ئەم قۆناغەی رزگاری و دروستکردنی متمانەی نێوان ھەولێر و بەغدا خاڵی جەوھەرییە کە کێشەکان ھەرچەند بپەڕنەوە نێو سنووری ھەرێم و عێراق ئامانج ناپێکن، بەمەرجێک ئەم کارنامەیەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەم تەوقیتە لە بەغداو ھەرێم، ببێتە بەرنامەی جێبەجێ کردن.

لە سووریا دۆخێکی نوێ ھەیە، ھاوکێشەیەکی نوێ لە پەنای جەنگ بۆ کۆنتڕۆڵی ئابووری ھەردوو ھێڵی سەرەکی m5 و m4 ھەیە، کە گۆڕینی نەخشەی ئابووری لەسەر ئەم ھێڵە لە بەرگی سەربازی تا نزیک سنووری ھەرێم دێت و لە قوڵایی کاریگەری لەسەر مووسڵ و شنگال دەبێت، ئەگەر لە بەغدا پابەندی ھەبێت و لە ھەرێم پرۆگرامەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، ھاوکێشە سەربازییەکە سەرناکێشێ بۆ ئیختناقی ئابووری و، ھەولێر و بەغدا لە یەک بازنەی گوتاری نیشتمانی دەتوانن بۆ ئەم بابەتە چارەسەرێکی لۆژیکی بدۆزنەوە و تا نەتوانرێ لە سنوورەکان نەخەشەکە دەستکاری بکرێت، ئەم ھاوکێشەیە بۆ ئەم دۆخەی لە ئێران دروستبووە ھەمان شتەو ئەم یەکگوتارییە وادەکات کە ھەولێر و بەغدا نەخرێتە سەر مێزی تەسفیەی حسابی ئیقلیمی.

ئێستا دەبێ چاو بخرێتە سەر دەرەوەی عێراق کە چی دەگوزەرێ و دۆخی ئێران چییەو تموحی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ھەڵبژاردن و، سەدەی تورکیا کە پرۆگرامی نوێی لە ساڵی داھاتوو ھەیە بۆ ناوچەکە چییە و چۆن ھەولێر و بەغدا لەم حساباتە تێبگات.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە بەغداو ھەولێر خاوەنی ستراتیژیەتێکی دوورمەودایە لە نەخشەی چارەسەری ھەم بۆ راگرتنی باڵانسی دیپلۆماسی لەگەڵ تورکیا و ئێران، ھەمیش بۆ پارێزگاری لەو قەیرانانەی کە ھەناردەی نێو عێراق و ھەرێم دەکرێن کە نەبێتە ھۆکارێک بۆ کرانەوەی بەرەیەکی شەڕی ئابووری و سەربازی کە دواجار بە زیانی ئابووری و سیاسی عێراق و ھەرێم تەواو ببێت، ئەم تێگەیشتنەی سەرۆک ھەمیشە بۆ ئاشتی و تەبایی و سەقامگیری ھەولێر و بەغدا دەرچەیەکی رزگارییە لە ئیدارەدانی قەیرانەکان.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی زەرورەتێکە بۆ ھێزە عێراقییەکان کە خاڵی ھاوبەش و کۆکەرەوەیە کە تەرکیزی ھەمووان لەسەر عێراقی فیدڕاڵ بێت، وەک ئەوەی دوێنێ متمانەی لە نێوان ھەولێر و بەغدا بەھێزتر کرد و لە دوایشدا پەیامی پلاسخارت روون بوو کاتێک تەرکیزی لەسەر یەکگوتاری کرد بۆ ربگریکردن لەو مەترسیانەی لە دەرەوەی عێراق روویان لە عێراقە، ئەمە رێک ئەو بابەتەیە کە پێویستە ھەولێر و بەغدا بەیەک پاکێج مامەڵە لەگەڵ ئەم پێشھاتە نوێیە بکەن.

شیعەکان زیاتر مەبەسیانە کە لەگەڵ ھەرێم بتوانن پێوەندیان بەھێز بکەن، ئەمە لەم قۆناغەدا بۆ ھەولێر و بەغدا متمانەی دەولی زیاتر دەکات، ھەرچی نیەتێکی عەسکەرییە لە ناوچەکەدا بە ئۆپەراسیۆن بێت یان بۆ فشاری ئابووری، ئەم یەکگوتارییەی نێوان ھەولێر و بەغدا مەترسییەکان کەمدەکاتەوە و ئەم روانگەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا قبوڵکراو بوو.

تایبەت بە دۆخی نێوماڵی کوردستان، نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی و ھێزە سیاسییەکان گرینگە بە یەک پاکێج داخلی ئەم حساباتە بن، لە ئێستادا بۆ پارتی و یەکێتی و ھێزە سیاسییەکان گرینگە چاوێکیان لەسەر ناوچە سنوورییەکان بێت کە ببێنن چی روودەدا و لە ھەمان کاتدا ئەو گەمە ئیقلیمەی کە ھەیە پێویستە بە گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دیالۆگ تەواوی کێشەکان چارەسەر بکەن، ھەروەک سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەم بابەتە دەستپێشخەری و ھەوڵی جیددی ھەیە کە دواجار کلیلی سەقامگیری ھەرێم لە یەک دەرگای ھاوبەشی یەکێتی و پارتی دایە.

ئەم جارەش سەرۆکی ھەرێم دەرگایەکی داخراوی لە بەغدا کردەوە کە ھێزە عێراقییەکان زۆر بە جیددی قبوڵیان کرد و ئەم دەرچەیە بۆ ھەولێر و بەغدا لەم قۆناغە بەرھەمدارە، پێویستە لە ھەرێمیش وەک ئەم تێگەیشتنەی بەغدا ھێزە سیاسییەکان بگەڕێنەوە بۆ قۆناغی متمانەو چارەسەرکردنی کێشەکان و لە نزیک سەرۆکی ھەرێمەوە کراوەتر سەیری یەکتر بکەن بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان لە حساباتی ئابووری و سیاسی ناوچەکە ،پارێزراو بێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP