دواین هەواڵ

نیشتمانی سەرۆک

‌تەنیا کوردی

19/11/2022

بە خەمێکی قوڵەوە سەرۆک (نێچیرڤان بارزانی) لە پرسەی قوربانیانی رووداوەکەی شاری سلێمانی دەرکەوت...

لە دڵەوە خەڵکی سلێمانی لە باوەش گرت، لە ناخیشەوە بۆ ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان، ئاشتەوایی بۆ ھێزە ساسییەکان، تەنانەت لە بەشداری پرسەیشدا بە دەرفەت زانی و بەیانی کرد.

سەرۆک بۆ خەڵک دوا، بۆ نیشتمانێک دوا کە ئەم ئازارەی ئەمڕۆ لێمان دەخوازێ تا قوڵایی ناخمان لە باوەشی خەمی یەکتردا دەست بەم ئەزموونەی ھەرێمی کوردستان بگرین.
ئەم تابلۆیەی کە لەم سەردانەی سەرۆک بۆ سلێمانی وێناکرا، لە ڕووی زانستی دەرونزانی و کۆمەڵناسی دەبێ وای لێبخوێنرێتەوە کە خەمی قوڵی خەڵک بۆ کوردستانێکی یەکگرتووە، خەڵک لەدەوری سەرۆک بوون، لەو نیشتمانەی کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمە، خەڵک بۆ سەرۆکە ئاشتیخوازەکەیان بەبێ جیاوازی سنوور، باوەڕی سیاسی، لە دڵەوە ئارام و ئاسودە بوون، ئەمەش ئاماژەیەکە کە نێچیرڤان بارزانی لەھەموو جوگرافیایەکدا لە ناخی خەڵکدا سەرۆکێکی خۆشەویستە.

ئەمە سروشتی نێچیرڤان بارزانی یە، بۆ خەمی خەڵک لە پێناو خەڵک، لە ھەر کوێ ئازارێک ھەبێ، ئەو لە پێشدا لە ناخدا خەمگین دەبێ و، وەک ئەمڕۆ دێت و دەردەکەوێ و، ئارامی دەخولقێنێ.

کاتێک دەڵێین تەبایی و ئاشتی، ئارامی و یەکریزی، ھێزی عەمەلی ئەم ھەنگاوە دەمانگەڕێنێتەوە نێو ژوورێک کە سەرچاوەی ئەم بڕیارە کۆگای پاراستنی ئاشتی و تەبایی نێو ماڵی کوردستانە کە ھەر ئێمە نا لە پلەی سیاسی یان جەماوەری و توێژەر و مەدەنی، بەڵکوو ھەموو ھێزە سیاسییەکان لەم قۆناغەدا لەم کۆگایە دەتوانن ئاشتیانە دیالۆگ بۆ یەکتری دروستبکەن، ئەم سەرچاوەیە بووەتە براندێک لە ھەرێمی کوردستان و کە خولقێنەری ئەم براندە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی یە و، کاراکتەری قیادەکردنی قۆناغی ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیانە.

ئەم تابلۆیەی تەمەن، ئەم سپیبوونەی تاڵە مووەکان، رۆمانێکە لە ئێشوئازاری گەلێکی ستەملێکراوی چەندین قۆناغی ژیانی کوردستان، کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ھەڵگری ئەم ئازارەیە لەم قۆناغەدا، بەڵام ھیواو ئومێدی سەرۆک بۆ خەڵکەکەی ھەمیشە وەک ئەم تابلۆیەی ئەمڕۆ وایە کە نیشتمان لە دڵی سەرۆکدا لە قوڵایی خەڵکدایە.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP