دواین هەواڵ

خوێناویکردنی یادی دامەزراندنی سلێمانی

‌ئەبوبەكر كاروانی

14/11/2022

ئەمڕۆ ھاوکات لەگەڵ (٢٣٨ )ھەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی سلێمانی، ئێران بەچڕی بۆردوومانی بنکەوبارەگاکانی حیزبەکوردستانییەکانی ڕۆژھەڵاتی کرد. ئەم کردەش چەندین شەھیدو برینداری لێکەوتەوە.

سوپای پاسدارانیش لەڕونکردنەوەیەکی سەرنجڕاکێش لەوبارەوە، ھەرێمی کوردستانی کردبوو بە ھەرێمی باکوری عێراق؟! پێشم وایە ھاوکات بوونی بۆمبابارانەکانیش لەگەڵ ساڵڕۆژی یادی دامەزراندنی سلێمانی، ئەوپەیامەی تێدایەکە: درێژەدان بەم دۆخەی ئێستای پەیوەندی ھەرێم وئێران و جۆری مامەڵەکردن لەگەڵ ھێزە سیاسیە ڕۆژھەڵاتیەکاندا، یەکسانە بە ناخۆشکردنی زیاتری دۆخی ھەرێم.

بەواتایەکی تر، دەخوازن بڵێن: مادام دۆخی نێوخۆی ئێمە ناسەقامگیرە، دەبێت ئێوەش بەھەمان دەرد بچ؟! چونکە سەقامگیری بەرامبەر سەقامگیرییە. ناھاوسەنگی ھێزو پێویستی ئێرانیش بۆ چۆنێتی مامەلەکردن لەگەڵ بزوتنەوە ناڕەزایەتیە ناوخۆییەکەی لەئێستادا، زۆربواری ئەوە نادات ، پێچەوانەی ئەوە بخرێتە ڕوو بسەلمێنرێت، کەئەو دەیەوێت، چونگە ئەوگفتوگۆناکات، بەڵکو ھوشیاری دەدات وھەرەشەو فشاردەکات! بەکورتی، حەقیقەتی ڕوداوەکان لەچاوی تارانەوە بەوجۆرەن ئەو دیاریان دەکات ولێکدانەوەی تر ھەڵناگرن؟ لەبەر ئەوەی زانیارین نەك ئەندازەگیری وھەڵسەنگاندن ودیاریکردنی ھەڵوێست بەواتا سیاسییە تەقلیدییەکە.

پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ کەس وکاری شەھیدەکان وھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

سەرەڕای غەمگینییەکانیش، ساڵڕۆژی دامەزراندنی سلێمانی، لەڕۆڵەکانی وباشورو سەرجەمی نەتەوەکەمان پیرۆز. دوای شەو داھاتنیش، مەگەر زەمین لەخولانەوە بکەوێت، دەنا ھەرڕۆژ دەبێتەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP