دواین هەواڵ

لە یادی ريفراندومدا

‌نەوزاد هێتوتی

25/09/2022

من باسی ئەوە ناكەم ئایا پێویست بوو ریفراندوم بكەین یان نە یان كامە بژاردە باشتر بوو؟ یان خود ئایا پێویست بوو رەچاوی سیاسەتی ئەمریکامان بکردایە ؟ چونکە ئەمە جێگای نیقاشێکی گەورەیە و زۆر هەڵدەگری ، من باسی ئەوە ناكەم ئایا پێویست بوو ریفراندوم بكەین یان نا، یان كامە بژاردە باشتر بوو؟ یان خود ئایا پێویست بوو رەچاوی سیاسەتی ئەمریکامان بکردایە ؟ چونکە ئەمە جێگای نیقاشێکی گەورەیە و زوری هەڵدەگری و بوچونەکانێش جیاوازن.

بویە پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا ئەگەر ناکۆکی نێوان هێزە سیاسییەکان وخیانەتی ناوخۆی نەبوایە، لێکەوتەکانی ریفراندوم هەر ئەوە دەبوو کە ئێستا هەیە یان هاوکێشەکان بەشێوەیەکی تر دەبوون؟ من پێموایە هاوکێشەکان بە شێوەی ئێستا نەدەبوون.

لە ڕاستيدا، ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ٢٥ ئەیلولی ٢٠١٧، قوناغێکی گرنگ بوو لە مێژووی سیاسی گەلی کوردستاندا، بە ئاراستەی هەنگاونان بەرەو سەربەخۆی یان هەر هیچ نەبێت درووستکردنی قەوارێکی کونفیدراڵی لە عێراقی دوایی داعشدا.

بەتایبەت دوای ئەوەی خەڵكی كوردستان و ھێزی پێشمەرگە قوربانییەكی زۆر گەورەیدا و تەنیا لە شەری داعش نزیكەی 3000 پێشمەرگە شەھید بوون و 11 ھەزار كەسیش بریندار بوون.

ھەموو كەسێك دەزانیت بە تایبەت لە روژھەڵاتی ناوەراستدا كە درووستكردنی دەوڵەت بە دەھوڵ و زورنا و ھەڵپەركی درووست نابیت.

ئەگەر چاوەرێ بكەین بەو شێوەیە دەوەت درووست بكەیت تا رۆژی قیامەت دەوڵەت نابێنین ونابێن بە خودان كیانێكی سەربەخۆ

ئەو توركیایەی كە دراوسێمانە، كەمال ئاتاتوك بۆ ئەوەی دەوڵەت درووست بكەت زیاتر لە چەندین بەرە شەرەی لە گەڵ نەیارەكانی دەكرد لەوانە لە گەل رووسیا، بەریتانیا، یونان و ئەرمەنیا.

بۆیە گومانی تێدا نەبوو كە هەنگاوەكانی سەربەخۆیی كوردیش بێ کێشە وگرفت نابێت. زۆر تەحدییات هەبوون لەوانە نارەزاییتی دۆستەكانی كورد لەوانە ئەمریكا و ھەڵوێستی تووندی دەوڵەتانی ناوچەكە بە تایبەت توركیا ، ئیران وعێراق.

بەڵام، دەبێت ئەو راستییە بزانێن ئەوەی بووە ھۆی شكستی پرۆژەی سەربەخۆی، فاكتەری دەرەكی نەبوو، بەڵكو زیاتر فاكتەری ناوخویی  ھۆكاری ئەوە بوو  ئەو پرۆژەیە توشی چەقین ببێت و زیاتر لە نێوەی خاكی كوردستان لە دەست بدەین.

دەبێت ئەو راستییە بزانین لە كاتی ریفراندوم كورد بەھێز بوو، پیشمەرگە چەكی باشی ھەبوو و بە لایەنی كەمەوە دەیتوانی بوماوەی مانگێك بەرگیری بكات.

عێراق ھێزەكی پیشكەوتووی نەبوو وئەمریكاش رێگەی بە عیراق نەدا كە ھێزی ئاسمانی بەكار بھێنێت. كەواتە تارادەیەك ھاوسەنگی ھەبوو. بۆیە گرەوەكە لەسەر ئەوە بوو كە  ئەگە ر كورد یەكگرتوو بێت وەك چۆن لە شەری داعش یەكگروو بوو، عێراق ھێرشی سەر كوردستان ناكەت.

ئەگەر ھێرشیش بكات شەرەكە درێژخایەن نابێت و پیشمەرگەش دەتوانێت بەرگیری بكات. ئەوكات ھاوكیشە سیاسی و سەربازییەكان لە بەرژەوەندی کورد دەگۆران.

هەروەک چۆن دیتمان کاتێک پێشمەرگە لە پردی، سحیلا و زومارو تلسقۆف شەری کرد و میلیشیاکان و سوپای تایفی تێکشکاند، ئەوکات دونیاش لە سەر کورد بەجوابهات. ئەنجومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی بە دەستپێشخەری فەرەنسا دانشتنی نائاسایی کرد بۆ راوەستاندنی شەرەکە. تەنانەت ئەمریکاش کە دژی پرۆسەکە بوو، بەڵام لە کوتایدا ئەمریکا هەڵسوکەتی لە گەل واقعەکە دەکرد.

بەڵام ئەوەی كۆسپی گەورەی بۆ پرۆسەکە دروست کرد وکەس بێری لێ نەدەکردەوە و تەنانەت لە رووی زانستییەوە ناتوانێت شروڤەی درووستی بۆی بكرێت خیانەتی ناوخۆی گروپی ١٦ ئوکتۆبەر بوو. تەحەدا دەكەم یەك كەس لە كوردستان و لە دەرەوەی كوردستان ئەوەی بە مێشكیدا چوبێت كە ئەگەر ریفراندوم بكرێت نێوەی ھێزی پیشمەرگە بە رێككەوتنیكی نھێنی نێوان گروپیكی كوردی لە دەرەوەی فەرمانی داموودەزگا فەرمییەكان لە گەل قاسمی سلیمانی و میلیشیا شیعەكان لە بەرەكانی شەر دەكێشنەوە و ناوچەكان بەبێ شەر رادەستی عیراق و میلیشیاكان دەكەن.

پێمان وابوو كورد گەیشتووتە ئەو ئاستەی كە چیتر ھەڵە وخیانەتەكانی میژووی دووبارە ناكاتەوە. پیمان وابووە كە سەردەمی خیانەتی مەلای خەتێ‌، یەزدان شیر، حەسەن خەیری... بەكوتا ھاتووە. بەڵام دەركەوت وانەبوو.

لە راستیدا كورد خۆی بووە ھۆی شكستی پرۆژەی سەربەخۆی و لە دەستدانی ناوچە دابراوەكان نەك دەوڵەتانی ناوچەكە.

ناكریت بڵێن دەبوایە ریفراندوم نەكرابا بۆ ئەوەی رووداوەكانی 16 ئوكتوبەر رووی نەدایە . ئەمە زۆر ھەڵەیە. كەواتە ئەگەر بەو عەقڵیەتە خوێندنەوە بو رووداوەكان بكەین، كورد ھەر لە بنەرەتەوە نادەبوو شورش و راپەرینی كردبا. چونكە درووست بوونی شورش و راپەرینەكان ئیدی دیارەی جاشایەتی و خیانەت كردنیش لە ناو كورد سەرێ ھەڵدا و بەھێز تر بوو.

واتە ئەگەر شۆرشەكانی  كورد نەبوایە لە میژوویی كوردیدا خیانەت و جاشایەتیش بوونی نە دەبوو. لێرەدا  دەبێت بپرسین ئایا دەكرێت سەركردەكانی كورد وشۆرشەكانیان تومەتبار بكەین بەوەی بوونە ھۆی دورست كردنی دیاردەی جاشایەتی. چونكە ئەگەر ئەوان شورشیان نەكردبا ئەوا دیاردەی جاشایەتی لە ناو كوردا درووست نەدەبوو.

ئەگەر بەوشێوەیە خوێندنەوە بو رووداوەكان بكەین كەواتە لە جێگەی ئەوەی مەلای خەتێ‌ تومەتبار بكەین دەبێت گلەی لە پادشای كورە بكەین بۆچی دژی دەوڵەتی عوسمانی شەری كرد. چونكە ئەگەر شەری نەكردبا، مەلای خەتێش خیانەتی لێنەدەكرد. یان لە جێگەی ئەوەی بێڵین حەسەن خەیری خیانەتی كرد ، دەبێت گلەی لە كوردەكان بكەین كە دوای سەربەخۆییان لە توركیا دەكرد. ئەگەر كوردەكان دوای سەربەخوییان نەكردبا، حەسەن خەریش نە دەچوو دژی كوردەكان لە بەرژەوەندی توركیا شەھادەت بدات.

یان ئەگەر بەدرخان پاشای میری بۆتان خەونی بە كیانێكی كوردی و سەربەخۆی نەبینیبا و خۆی رادەستی دەوڵەتی عوسمان كردبا، خزمەكەی یەزدان شیر خیانەتی لێنەدەكرد.

یان خود ئێمە لە جێگەی ئەوەی جاش و موستەشارە خۆفرۆشەكانی كە لە پرۆسەكانی ئەنفالدا بەشدار بوون بە تاوانبار و خیانەتكار بزانێن. دەبێت گلەی لە خۆدی كوردەكان بكەین كە دژی دژێمی سەدام وەستانەوە. چونكە ئەگەر ئەوان شورشیان نەكردبا، ئەوا ئەو موستەشارانەش خیانەتیان نەدەكرد و لە پرۆسەی ئەنفالەكاندا پێش سوپای داگیركەر نەدەكەوتن.

من ئێستا لە ئێوە دەپرسم ئایا دەكرێت بەو شێوەیە سەقەتە خوێندنەوە بو مێژوو بكەێت. ئایا ئەم جورە تەحلیل و شیكردنەوە تەنیا دەرئەنجامی رق و كینە و خۆشاردنەوە لە راستییەكان نییە. ئیمە دەڵێن لە ھیچ حاڵەتێكدا نەدەبوو خیانەت كرابا جا چ ریفراندومەكە ئەنجامبدرایە یان ئەنجام نەدرابا.
بە كورتی ھۆكاری شكستی پرۆژەی سەربەخۆی بە ھۆی بەرژەوەندی و مەسڵەحەتی تایبەتی كۆمەڵێك كەس بوو كە پشتیان لە گەل و نەتەوە و میلەتی خۆیان کرد ولەگەڵ میشلیشیا شیعەکان رێكکەوتن بۆ رادەستکردنی کەرکوک و ناوچە جێ‌ ناکوکەکان.

ئەمانە پشتیان لەوهەموو تەزحییە و قوربانیدانانەکرد کە کورد سەدەیەکە داویەتی بۆ ئەوەی بە ئازادی وەک هەموو گەلانی تر بژێت و دەوڵەتی خۆی هەبێت. پشتیان لەو هەموو قوربانیدانە کرد کە پێشمەرگە بە درێژای ٣بۆ ٤ ساڵ دژی داعش داویویەتی کە بەدەیان هەزار کەس شەهید وبریندار بوون.

بۆیە پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا ئەگەر ناکۆکی نێوان هێزە سیاسییەکان وخیانەتی ناوخوی نەبوایە، لێکەوتەکانی ریفراندوم هەر ئەوە دەبوو کە ئێستا هەیە یان هاوکێشەکان بەشێوەیەکی تر دەبوون؟ من پێموایە هاوکێشەکان بە شێوەی ئێستا نەدەبوون.

لە ڕاستدا، ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ٢٥ ئەیلولی ٢٠١٧، قوناغێکی گرنگ بوو لە مێژووی سیاسی گەلی کوردستاندا، بە ئاراستەی هەنگاونان بەرەو سەربەخۆی یان هەر هیچ نەبێت درووستکردنی قەوارێکی کونفێدراڵی لە عێراقی دوایی داعشدا.

بەتایبەت دوای ئەوەی خەڵكی كوردستان و ھێزی پێشمەرگە قوربانییەكی زۆر گەورەیدا و تەنیا لە شەری داعش نزیكەی3000 پێشمەرگە شەھید بوون و 11 ھەزار كەسیش بریندار بوون.

ھەموو كەسێك دەزانیت بە تایبەت لە روژھەڵاتی ناوەراستدا كە درووستكردنی دەوڵەت بە دەھوڵ و زورنا و ھەڵپەركی درووست نابیت.

ئەگەر چاوەرێ بكەین بەو شێوەیە دەوڵەت درووست بكەیت تا رۆژی قیامەت دەوڵەت نابێنین ونابین بە خودان كیانێكی سەربەخوو.

ئەو توركیایەی كە دراوسێمانە، كەمال ئاتاتوك بۆ ئەوەی دەوڵەت درووست بكەت زیاتر لە چەندین بەرە شەرەی لە گەڵ نەیارەكانی دەكرد لەوانە لە گەڵ رووسیا، بەریتانیا، یونان و ئەرمەنیا.

بۆیە گومانی تێدا نەبوو كە هەنگاوەكانی سەربەخوویی كوردیش بێ کێشە وگرفت نابێت. زۆر تەحدییات هەبوون لەوانە نارەزاییتی دۆستەكانی كورد لەوانە ئەمریكا و ھەڵوێستی تووندی دەولەتانی ناوچەكە بە تایبەت توركیا ، ئیران وعیراق.

بەڵام، دەبێت ئەو راستییە بزانێن ئەوەی بووە ھۆی شكستی پرۆژەی سەربەخۆی، فاكتەری دەرەكی نەبوو، بەڵكو زیاتر فاكتەری ناوخویی  ھۆكاری ئەوە بوو  ئەو پرۆژەیە توشی چەقین ببێت و زیاتر لە نێوەی خاكی كوردستان لە دەست بدەین.

دەبێت ئەو راستییە بزانێن لە كاتی ریفراندوم كورد بەھێز بوو، پیشمەرگە چەكی باشی ھەبوو و بە لایەنی كەمەوە دەیتوانی بوماوەی مانگێك بەرگیری بكات.

عێراق ھێزەكی پیشكەوتووی نەبوو ئەمریكاش رێگەی بە عێراق نەدا كە ھێزی ئاسمانی بەكار بھێنێت. كەواتە تارادەیەك ھاوسەنگی ھەبوو. بۆیە گرەوەكە لەسەر ئەوە بوو كە  ئەگە ر كورد یەكگرتوو بێت وەك چون لە شەری داعش یەكگروو بوو، عێراق ھێرشی سەر كوردستان ناكات.

ئەگەر ھێرشیش بكات شەرەكە درێژخایەن نابێت و پیشمەرگەش دەتوانێت بەرگیری بكات. ئەوكات ھاوكیشە سیاسی و سەربازییەكان لە بەرژەوەندی کورد دەگوران.

هەروەک چۆن دیتمان کاتێک پێشمەرگە لە پردی، سحیلا و زومارو تلسقۆف شەری کرد و میلیشیاکان و سوپای تایفی تێکشکان، ئەوکات دونیاش لە سەر کورد بەجواب دەهات. ئەنجومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی بە دەستپێشخەری فەرەنسا دانشتنی نائاسایی کرد بۆ راوەستاندنی شەرەکە. تەنانەت ئەمریکاش کە دژی پرۆسەکە بوو، بەڵام لە کوتایدا ئەمریکا هەڵسوکەتی لە گەل واقعەکە دەکرد.

بەڵام ئەوەی كۆسپی گەورەی بۆ پرۆسەکە دروست کرد وکەس بێری لێ نەدەکرد و تەنانەت لە رووی زانستییەوە ناتوانێت شروڤەی درووستی بۆی بكات خیانەتی ناوخۆی گروپی ١٦ ئوکتۆبەر بوو. تەحەدا دەكەم یەك كەس لە كوردستان و لە دەرەوەی كوردساتان ئەوەی بە مێشكیدا چوبێت كە ئەگەر ریفراندوم بكرێت نێوەی ھێزی پیشمەرگە بە رێككەوتنیكی نھێنی نێوان گروپیكی كوردی لە دەرەوەی فەرمانی داموودەزگا فەرمییەكان لە گەل قاسمی سلیمانی و میلیشیا شیعەكان لە بەرەكانی شەر دەكێشنەوە و ناوچەكان بەبێ شەر رادەستی عیراق و میلیشیاكان دەكەن.

پێمان وابوو كورد گەیشتووتە ئەو ئاستەی كە چیتر ھەلە وخیانەتەكانی میژووی دووبارە ناكاتەوە. پیمان وابووە كە سەردەمی خیانەتی مەلای خەتێ‌، یەزدان شیر، حەسەن خەیری... بەكوتا ھاتووە. بەلام دەركەوت وانەبوو.

لە راستیدا كورد خۆی بووە ھۆی شكستی پرۆژەی سەربەخۆی و لە دەستدانی ناچە دابراوەكان نەك دەولەتانی ناوچەكە.

ناكریت بڵێن دەبوایە ریفراندوم نەكرابا بۆ ئەوەی رووداوەكانی 16 ئوكتوبەر رووی نەدایە . ئەمە زۆر ھەلەیە. كەواتە ئەگەر بەو عەقلیەتە خوێندنەوە بو رووداوەكان بكەین، كورد ھەر لە بنەرەتەوە نابێت شورش و راپەرینی كردبا. چونكە درووست بوونی شورش و راپەرینەكان ئیدی دیارەی جاشایەتی و خیانەت كردنیش لە ناو كورد سەرێ ھەڵدا و بەھێز تر بوو.

واتە ئەگەر شۆرشەكانی  كورد نەبوایە لە میژوویی كوردیدا خیانەت و جاشایەتیش بوونی نە دەبوو. لێرەدا  دەبێت بپرسین ئایا دەكرێت سەركردەكانی كورد وشورشەكانیان تومەتبار بكەین بەوەی بوونە ھۆی دورست كردنی دیاردەی جاشایەتی. چونكە ئەگەر ئەوان شورشیان نەكردبا ئەوا دیاردەی جاشایەتی لە ناو كوردا درووست نەدەبوو.

ئەگەر بەوشێوەیە خوێندنەوە بو رووداوەكان بكەین كەواتە لە جێگەی ئەوەی مەلا خەتی تومەتبار بكەین دەبێت گلەی لە پادشای كورە بكەین بۆچی دژی دەولەتی عوسمانی شەری كرد. چونكە ئەگەر شەری نەكردبا، ملا خەتیش خیانەتی لێنەدەكرد. یان لە جێگەی ئەوەی بێڵین حەسەن خەیری خیانەتی كرد ، دەبێت گلەی لە كوردەكان بكەین كە دوای سەربەخۆییان لە توركیا دەكرد. ئەگەر كوردەكان دوای سەربەخوییان نەكردبا، حەسەن خەریش نە دەچوو دژی كوردەكان لە بەرژەوەندی توركیا شەھادەت بدات.

یان ئەگەر بەدرخان پاشای میری بۆتان خەونی بە كیانێكی كوردی سەربەخۆ نەبینیبا و خۆی رادەستی دەوڵەتی عوسمان كردبا، خزمەكەی یەزدان شیر خیانەتی لێنەدەكرد.

یان خود ئێمە لە جێگەی ئەوەی جاش و موستەشارە خوفرۆشەكانی كە لە پرۆسەكانی ئەنفالدا بەشدار بوون بە تاوانبار و خیانەتكار بزانێن. دەبێت گلەی لە خۆدی كوردەكان بكەین كە دژی دژێمی سەدام وەستانەووە. چونكە ئەگەر ئەوان شورشیان نەكردبا، ئەوا ئەو موستەشارانەش خیانەتیان نەدەكرد و لە پرۆسەی ئەنفالەكاندا پێش سوپای داگیركەر نەدەكەوتن.

من ئێستا لە ئێوە دەپرسم ئایا دەكرێت بەو شێوەیە سەقەتە خوێندنەوە بو مێژوو بكەێت. ئایا ئەم جورە تەحلیل و شیكردنەوە تەنیا دەرئەنجامی رق و كینە و خۆشاردنەوە لە راستییەكان نییە. ئیمە دەڵێن لە ھیچ حاڵەتێكدا نەدەبوو خیانەت كرابا جا چ ریفراندومەكەئەنجامبدرایە یان ئەنجام نەدرابا.

بە كورتی ھۆكاری شكستی پرۆژەی سەربەخوی بە ھۆی بەرژەوەندی و مەسڵەحەتی تایبەتی كۆمەڵێك كەسێك بوو كە پشتیان لە گەل، نەتەوە و میلەتی خۆیان کرد ولەگەڵ میشلیشیا شیعەکان رێكکەوتن بۆ رادەستکردنی کەرکوک و ناوچە كانیتر. ئەمانە پشتیان لەوهەموو تەزحییە و قوربانیدانانەکرد کە کورد سەدەیەکە داویەتی بۆ ئەوەی بە ئازادی وەک هەموو گەلانی تر بژێت و دەوڵەتی خۆی هەبێت. پشتیان لەو هەموو قوربانیدانە کرد کە پێشمەرگە بە درێژای ٣-٤ ساڵ دژی داعش داویویەتی کە بەدەیان هەزار کەس شەهید وبریندار بوون.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP