باس و خواسی رۆشتنی سلێمانی به‌ره‌و به‌غدا جیا له هه‌ولێرو دهۆك و دور له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قسه‌یه‌كی نوێ نیه‌و به‌ڵكو به‌شێكی په‌یوه‌ندی به له‌مپه‌ری مێژویی نێوان هه‌ردو ناوچه‌كه‌وه هه‌یه، سه‌رباری هه‌وڵه به‌رپرسیاره‌كانیش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی روداوه سیاسیانه‌وه ناوبه‌ناو ئه‌و باس و خواسه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زار.
له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كه بابه‌ته‌كه هاتوه‌ته‌وه ئارا، به‌هێزێكی (سه‌رله‌به‌ر)ه‌وه باس ناكرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن رێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی كه بڕیار به‌ده‌ست نین، وه‌ك (به‌ش)ێك ده‌وروژێنرێت، پاساوه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت به‌رپرسیاریه‌تی دابینكردنی موچه به‌پێی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی له ئه‌ستۆ بگرێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش نه‌بم ئه‌وانه‌ی له به‌غدا -نه‌ك له سلێمانی- بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ بابه‌ته‌كه‌و ده‌ستاوده‌ستی پێده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت قسه‌یان زاڵ بكه‌ن به‌سه‌ر هه‌رێمداو لوت به‌رزی مه‌عنه‌وی خۆیان بسه‌پێنن، له هه‌رێمیش جگه له په‌رله‌مانتارانی هه‌ردو حیزب له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ركه‌سێك له‌وباره‌وه بدوێت ته‌نها حه‌زی شه‌خسی خۆی یان بۆ ده‌ركه‌وتنی ناو راگه‌یاندن و شانه‌خڕێی حیزبی ده‌ست بۆ ئه‌و پرسه ده‌بات.
ئه‌وانه‌ی له به‌غدا -نه‌ك له سلێمانی- بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ بابه‌ته‌كه‌و ده‌ستاوده‌ستی پێده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت قسه‌یان زاڵ بكه‌ن به‌سه‌ر هه‌رێمداو لوت به‌رزی مه‌عنه‌وی خۆیان بسه‌پێنن
بۆچی سلێمانی سه‌رله‌به‌ری به ئاراسته‌ی به‌غدا ناڕوات؟:
1- ئه‌و هێزه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌و سه‌رله‌به‌ری ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه له سلێمانی، یه‌كێتی نیشتمانیه، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ته‌نها سیاسی و ئیداری نیه، به‌ڵكو دارایی و ئابوریشه‌و به به‌شدارییه‌كی كه‌می گۆڕان-وه به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه، دواتر ناكرێ یه‌كێتی نیشتمانی قوربانی بدات به هه‌مو ئه‌و داراییه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت له بازرگانی و خاڵه سنورییه‌كان كه به‌هۆیانه‌وه حوكم ده‌كات، چونكه ده‌سه‌ڵاتی دارایی واته ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش ئه‌گینا هیچ حسابێكت بۆ ناكرێت له دۆخێك‌دا كه حیزب هه‌مو شتێكه، زۆرێك له كۆمه‌كیه حیزبیه‌كان و ئه‌و په‌یكه‌ره رێكخستنیه‌ی ئێستا هه‌یه، په‌یوه‌سته به چمكی داراییه‌وه، راده‌ستكردنی هه‌مو ئه‌وانه‌ش به به‌غدا، به مانای راشۆكاندنی به‌شێكی زۆری زیندویی و جوڵه‌ی حیزب دێت.
2- ئه‌و سه‌رپێچی و پێشێلكاریانه‌ی له بازرگانی هه‌نارده‌و هاورده هه‌یه له رێگه‌ی خاڵه سنورییه‌كانه‌وه نه‌ك ته‌نها له سلێمانی به‌ڵكو له ته‌واوی هه‌رێم و عێراق له‌چوارچێوه نیشتمانیه‌كه‌دا، بۆ كه‌سێك به‌دواداچون بكات شاراوه نیه، بۆیه راده‌ستكردنی ئه‌و خاڵه سنورییانه به به‌غداد، به‌مانای ئه‌وه‌دێت ده‌ستی دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌كانی ده‌ستپاكی و چاودێری باج ئاوه‌ڵا بكه‌یت بۆ ورده‌كاریكردن له هه‌مو شتێك‌دا، له‌وكاته‌شدا دو پێشهات سه‌رهه‌ڵده‌دات، یان ئه‌وه‌یه ئه‌و خاڵه سنورییانه به‌ڕوی ده‌ستكه‌وت بۆ حیزب داده‌خرێت، یان په‌رده له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكارییانه هه‌ڵده‌ماڵرێت كه سوده‌كه‌ی بۆ حیزب و كیانه زاڵه‌كان و ئه‌و كه‌سایه‌تیانە ده‌ڕوات له‌ناو حیزب‌دا ده‌سه‌ڵاتدارن، ئه‌مه‌ش هه‌رگیز رونادات، پاشانیش ئه‌و خاڵه سنوریانه‌و داهاته‌كانیان راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم ناكرێن كه حكومه‌تی خۆیانه، ئیتر چۆن راده‌ستی به‌غدا ده‌كرێن؟ حكومه‌تێك كه سه‌ركه‌وتنی سه‌ركه‌وتنه بۆ یه‌كێتی و شكستیشی به هه‌مان شێوه، چونكه هه‌رچی ره‌خنه‌و گازه‌نده ده‌كرێ له حكومه‌ت له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و میدیاكانه‌وه، ئاراسته‌ی هه‌ردو حیزبه‌كه‌و گۆڕان ده‌كرێت نه‌ك لایه‌نێكی تر.
ئه‌و خاڵه سنوریانه‌و داهاته‌كانیان راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم ناكرێن كه حكومه‌تی خۆیانه، ئیتر چۆن راده‌ستی به‌غدا ده‌كرێن؟ حكومه‌تێك كه سه‌ركه‌وتنی سه‌ركه‌وتنه بۆ یه‌كێتی و شكستیشی به هه‌مان شێوه
3- پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سلێمانی به‌بێ هه‌ولێر و دهۆك ده‌ڕوات بۆ به‌غداد، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی لێی ئه‌مانه‌یه:
ا- سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر و خاوه‌ن بڕیاری ده‌وێت له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمه‌تبارده‌كات بە دەستگرتن بەسەر زۆرینه‌ی ره‌ها له‌داهات و بڕیاری سیاسی‌دا، ئه‌مه‌ش له سیاسه‌تكردن و دوژمنایه‌تی مێژویی حیزبیان شتێكی شاراوه نیه.
ب- تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی له ناوخۆی هه‌رێم به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان و ده‌رچو له په‌رله‌مانی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش بۆخۆی له به‌شێكیدا وه‌ره‌قه‌یه‌كی تری هه‌ڕه‌شه‌یه.
ت- وێناكردنی یه‌كێتی نیشتمانی و سلێمانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له رێڕه‌وی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی حكومه‌تدا ئاماده‌یی نیه‌و له‌په‌نای ده‌نگه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌ژماربكرێت، واته هێزی دوه‌م بێت له ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌دا و پاشانیش ئۆپۆزسیۆن بێت و له فه‌زای پۆپۆلیستی سلێمانیشدا بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كاتێك له ده‌سه‌ڵاتدا ژماره دوه، له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا یه‌كبگرێته‌وه.
پێده‌چێت هه‌نگاوی یه‌كه‌م له پێناو جێگیركردنی ئه‌م روانگه‌یه، به ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانه بێت كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی له سلێمانی بۆ قوباد تاڵه‌بانیان ده‌ربکەن تا سه‌ردانی به‌غدا نه‌كات ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌ست نیه‌و رازی نیه له‌و جۆره سیاسه‌تانه‌و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌ره‌نجامه‌كانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی واناگه‌یه‌نێت كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له سلێمانی هەر بۆخۆیان توڕه‌ن.
ح- ئه‌وه‌ی دیاره‌و یه‌كلابوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه؛ سلێمانی به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه -روكردنه به‌غدا-یه‌كگرتو نیه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی له یه‌كێتی نیشتمانی وه‌ك حیزب و له ئیداره‌ی سلێمانی هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه نیه پشتی پێ ببه‌سترێت، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه وه‌ك لێدوان و ئاماژه، بریتیه له پێویستی گه‌شتن به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له‌باره‌ی بودجه‌و پشكی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك شتێكی تری زیاده له‌مه، بۆیه ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه به‌ره‌و شێرگیری بڕوات له‌وانه‌یه هه‌ڵوێسته‌كه جیاوازبێت، مێژوی سلێمانیش هه‌ر ئه‌مه ده‌ڵێت.
ج- گرژیه هه‌رێمایه‌تیه‌كان و نه‌مانی هیچ دۆستایه‌تیه‌ك له نێوان توركیا‌و یه‌كێتی نیشتمانی كاریگه‌ری هه‌یه، میدیاکان له‌مە ناوه‌ستن، بەرپرسگەلێکیش لە ئاستێکی دیاریکراودان کە ناکرێت قسه‌كانیان وەک هەڵوێست پشتی پێ ببه‌سترێت، هه‌میشه رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌به‌ستنه‌وه بۆ ره‌فزی توركیا سه‌باره‌ت به رێكه‌وتن.
له عه‌ره‌بیه‌وه: هه‌رێم نیوز