په‌یوه‌ست به ره‌وتی سه‌در و هه‌ڵوێست و جووڵه‌ی موقته‌دا سه‌دره‌وه، یه‌كه‌م شت بۆی بگه‌ڕێیته‌وه، هه‌ژماری تویته‌ری خودی موقته‌دا سه‌در و هه‌ژماره‌كانی “صالح محمد العراقی و مصلح محمد العراقی”ین، له فه‌یسبووكیش په‌ڕه‌ی “وزیر القائد”، ئاو بێنه و ده‌ست بشۆ.
ره‌وتی سه‌در سه‌ره‌ڕای توانا مرۆیی و ماددییه‌كه‌ی خاوه‌نی هیچ پڕۆژه‌یه‌كی میدیایی، كه‌ناڵ، رۆژنامه، رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنێك نییه، به‌ڵام به‌و سێ چوار هه‌ژماره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، نه‌ك میدیای ناوخۆیی، رایگشتیی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڵكو میدیای ده‌ره‌كیشی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه.
سه‌در هه‌رچی بڵێت، چی بوێت، زۆر به سانایی ده‌گاته هه‌موو كه‌س، به بێ ئه‌وه‌ی دینارێك له گه‌یاندنیدا خه‌رج بكات. كۆی گشتیی فۆڵۆوه‌ر و فانه‌كانی ناگاته چوار ملیۆن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت، ده‌گاته ملیۆنان كه‌س.
ئه‌مه جێی سه‌رنج و وردبوونه‌وه‌یه، له ئاراسته‌كردنی په‌یام و درووستكردنی كاریگهرییدا، مه‌رج نییه ملیۆنان دۆلار و ملیاران دینار خه‌رج بكرێـت!، گرنگه بزانین چۆن و له چ رێگه‌یه‌وه په‌یامه‌كه ده‌گه‌یه‌ندرێت، چۆن كاریگه‌ری درووست ده‌كات؟.
هه‌روه‌ها خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵ و ده‌زگایانه‌ی هه‌ن و كاریگه‌رییان هه‌یه، پێویسته وه‌ك چۆن سه‌در سوودیان لێوه‌رده‌گرێت، به‌و جۆره بخرێنه خزمه‌تی گه‌یاندنی مه‌به‌ست و په‌یامه‌كه‌وه. لێره‌دایه سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و سه‌ركوتی میدیا و مه‌حرووم كردنی له پێدانی زانیاری، خۆی وه‌ك سیاسه‌تێكی چه‌وت و بێ ئه‌رزش نمایش ده‌كات، چونكه رێگه درووسته‌كه ئه‌وه‌یه، چۆن بیخه‌یته خزمه‌تی گه‌یاندنی پهیامهكهتهوه!
دامه‌زراوه‌كان و ئه‌وانه‌ی په‌یامێكیان هه‌یه، پێویستیان به‌وه‌یه، په‌یامه‌كه‌یان بگات؛ پێویسته بیر له رێگه‌ی نوێی گه‌یاندنی په‌یام و ته‌كنیكی گونجاو بكه‌نه‌وه. زۆرێك له‌و لایه‌نه سیاسی، گرووپ و رێكخراوه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی هه‌ن، منه‌ی دانانی كه‌ناڵی میدیایی پڕ خه‌رجی ده‌كه‌ن!، به‌ڵام بیریان چووه، هه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رزانترین، ئاسانترین و به‌رده‌ستترین كه‌ناڵه، له‌به‌ر ده‌ستیانه؛ كه سۆشیالمیدیایه. بۆ ناتوانن سوودی لێ وه‌ربگرن و بیخه‌نه خزمه‌تی په‌یامه‌كانی خۆیانه‌وه؟
بیریشمان نه‌چێت، رێكخراوی “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی/ داعش” هه‌ر ئه‌و ته‌كنیكه‌ی به‌كارهێنا، له شه‌و و رۆژی یه‌كه‌می هه‌ڵكشانی به‌ره‌و به‌غدا، زیاتر له 80 هه‌زار جریوه‌ی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه، هه‌تره‌شی سوپای به‌غدای پێ بردبوو.
بۆیه زۆر گرنگه، له بری بیركردنه‌وه له ماكینه‌ی پڕ خه‌رجیی ده‌زگای گه‌وره‌ی میدیایی، بیر له به‌گه‌ڕخستنی باشتری سۆشیال‌میدیا بكرێته‌وه، چونكه دامه‌زراوه میدیاییه‌كان چه‌ندێك خه‌رجییان لێ بكرێت، دواتر هه‌ر پێویستیان به سۆشیالمیدیایه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌وه ناو خه‌ڵك. ئێستا ئیدی رادیۆ كه‌مترین گوێگر و چاپكراو كه‌مترین خوێنه‌ر و شاشه‌كان كه‌مترین بینه‌ریان هه‌یه، ئه‌وه‌ی هه‌یه له رێی سۆشیالهوهیه، به‌كارهێنانی درووستی ئه‌و پلاتفۆرمانه‌ی هه‌ن، رێگه‌ی گه‌یشتن و درووستكرنی كاریگه‌ری په‌یامه.