دواین هەواڵ

فشار مرۆڤەکان دادەمێنێ و سیستەم تێکدەهاڕێ

‌سەرۆ قادر

05/08/2022

لە سیستەمى توندوتیژ و گوشاردا ، سیستەم زەمینە بۆ رێکخستن و تەنزیم کردنى توندرۆیی و دیکتاتۆرى و خۆسەپاندن دروست دەکات .واتا خودى سیستەمى راستەقینە بەلاوە ئەندرێ کە لە بەرژەوەندى گشتى دایە و سیستەمێکى تر کە لە بەرژەوەندى کەسى دایە دەسەپێندڕێ و کۆمەڵگاکە دەخرێنە ناو چوارچێوەى ئەو قاڵبانەى کە لەو سیستەمە داندراون بە پێی بەرژەوەندى حزبێک ، ئایدۆلۆژیاێک ،دینێک ، کەسێک دەجوڵێنەوە و بەرژەوەندى خۆیان زۆر گرینگ نابێت، بۆیە تواناکان و داهێنانى مرۆڤ پاشەکشە ئەکات و نامێنێ . لە حەقیقەتدا مرۆڤى ژێر پاڵەپەستۆ مرۆڤی ژێر فشار مێشکى داهێنانى نامێنیت .

بۆیە هەر لە بنەڕەتەوە توندوتیژى دەبێتە بەشێک لە رەفتارى خەڵک. ئێمە ئەتوانین زەمینەى توندوتیژى لە کۆمەڵگاى خۆمانى کوردستان هەندێکى ببینین، بەڵام بەشێوەى زۆر روون ئەتوانین لە کۆمەڵگاى ئێرانی ببینین .

ئێستا رۆژانە لە رێگاى تۆرەکانى کۆمەڵایەتیەوە دەببینین کە لە شارە گەورەکانى ئیراندا خەڵک چۆن بە چەقۆ و قەمە و ئەگەر دەستیانبکەوێت بەچەک یەکتر ئەکوژن لەسەر تێکەهەڵپڕژان و ناکۆکی زۆر بچوکى ناو جادە، خیزانەکان لێکهەڵدەوەشێن لە نەتیجەى خشونەتى ناوخۆیان چۆن ژمارەیکى زۆر خەڵک بی سەرپەرەشت و بێ پەنا دەبن دەکەوننە ناو جادە و سەرەنجام لە نێو کارتۆن و قەڕاغ جادەکان ژیان دەبەنەسەر.

خواردنى مەوادى موخەدر یان بەنگ پەرە ئەستێنی چونکە ئەوە نیشانەى کۆمەڵگاى مەراقدارە نیشانەى کۆمەڵگاى خەمۆکیە کۆمەڵگاى بێچارە وەکو کۆمەڵگاى داماوە کە پەنا بۆ مەوادى موخەدر و مەشروباتى ئەلکولى دەبات و جگەرەکێشان زۆر دەبیت چونکە هەموو ئەوانە کەمێک تەسکین و ئارامى بە مێشکى کەسانى ژێر فشار ئەدات بەڵام لە موقابیلدا تەندروستى لێ ئەسێننەوە توڕە تر و بیزارترى ئەکەن لە نیهایەت دا دەبن بە بەشێک لە مەکینەى توندوتیژى . لەم حاڵەتە گشتیەدا سیستەمى سەپێنڕاو زەمینەى بۆ خۆش دەبێ کە بۆ خۆى بە شێوەیەکى دەستکراوەیی خەڵک بخاتە ناو ئەو قاڵبانەى کە دەیەوێ و یاساکان بە شیوەیک دەستکارى دەکات کە ئەو دەیەوێت، هەر بۆیە زەمینە بۆ بردنەوەی دیکتاتۆرى دروست دەبێ و دیکتاتۆر سەرەنجام ئەم خشونەتى ناوخۆییە دەگوازێتەوە بۆ شەڕ و ناکۆکى لە گەڵ وڵاتەکانى جیرانی و لە رۆژگارى ئەمرۆدا ئەکەوێتە ئەو بلۆک بەندیانەى کە دایمەن خەریکە پێکهەڵپڕژانن .

لە حاڵەتێکى ئەوهادا هەر کۆمەڵگاێک توشى ئەم پەتایە ببێ بەرنامەى سیاسى ڕاستەقینە و واقعیانە شکستى پێدەهێندڕێ و پاشەکشە دەکات و شکستى کۆمەڵگا حەتمى دەبێت و زەرەر کردنى هاوڵاتیان کەوتنى ئابورى و تەنگوچەڵەمەی ئابورى و دابەزینى ئاستى ژیانى هاولاتیان و سەرەنجام خڕبونەوەى زۆرینەى هاوڵاتیان لە ژێرەوەى هێڵى هەژارى دەبێتە واقعێک کە لەبەرچاوى هەموان دەبێ.

ئەم جۆرە سیستەمانە ناتوانن حکومەتێکى بە هێز دروست بکەن . حکومەتێکى داپڵۆسەرى ئەبێت کە دامودەزگاى ئەمنى دیاریکراوی دەبێت بەڵام حکومەتێکى لەو بابەتە وا دروست نابێ کە تەکنۆلۆژیاێکى بەهێزى هەبێت و دامودەزگاى مونەزەم و بەهێزی هەبێ، بۆ نمونە سوپایکى بەهێز دروستبکات .

لە کۆمەڵگاى ژیر فشاردا بەو شێوەى کە من باسم کرد زەمینە بۆ حکومەتێکى بەهیز کە دەبی حکومەتێکى باش بێت بەو پێوەرانەی لە جیهاندا هەیە دروست نابێت، بۆیە لاوازى و گەندەڵى و لێنەهاتویی وەک پەتا بڵاودەبێتەوە پۆستەکان داگیرئەکەن . لە پۆستەکاندا ئەو کەسانەن کە سودمەندن بەڵام لە ڕوى سایکۆلۆجییەوە ئەو کەسە تەپەسەر و داماوانەن کە من لەم باسەدا تەعریفم بۆ کردن .

لەو حاڵەتەدایە کە رەفتارى گشتى ئەوانەى کە بەرژەوەندیان هەیە دەبێتە هەلپەرەستى، لە کوێ بەرژەوەندێکى بچوک هەبێت هەموو وڵات و کۆمەلگاکەى ئەکاتە فیدا . بۆیە گەندەڵى حدودى بۆ نامێنی وە تەنانەت خیانەت لە نشتیمان دەبێتە کاریکى ئاسان و خیانەت لە عایلە و لە کەسوکارى پلە یەک و رەفیق و لە هاوکاردا دەبێتە ڕوداوی رۆژانە و ئابوریەکە بە یەکجارەکى دەشێوێ.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP