دواین هەواڵ

سەرۆك بایدن دۆخێكی تایبەت تێپەردەكات

‌کوردستان ئەحمەد

05/08/2022

لەگەڵ ئەوەی كە دیموكراتەكان جۆ بایدنیان كاندیدكرد بۆ پۆستی سەرۆكی كۆماری ئەمەریكا، رەخنەكان لە ئاستی هەرە باڵا بۆ ئاستی مامناوەند لە جۆ بایدن و دیموكراتەكان ئاراستەیەكی گەورەی وەرگرت و گوتیان كە جۆ بایدن هەم لاوازە و هەمیش تەندروستیەكی جێگری نییە كە بتوانێت سەرۆكایەتی ئەمریكا بكات، لەگەڵ ئەو هەموو گلەییانەشدا سەرۆك بایدن هەرگیز نەیشاردبووەوە كە بەڵێ كێشەی تەندروستی هەیە و بەهۆی تەمەنەكەشیەوە توشی چەند ناخۆشییەك بووە، بەڵام ئەوە رێگر نییە لەبەردەم ئەوەی كە سەرۆك بایدن نتوانێت سەرۆكایەتیەكەی بكات و بەردەوام بێت، سەرئەنجام سەرۆك بایدن توانی كێبڕكێكە ببیاتەوە و لەگەڵ هەموو ئەو گرفتانەی هەیەتی ببێتە سەرۆكی ئەمریكا.

ئەو سەركەوتنەش سەرۆك بایدن بەدەستی هێنا لەراستیدا گوماناوی بوو وە چەندین گرفتی گەورەی لەبەردەمدا دروست بوو بەڕادەیەك سەرۆك ترەمپ ئامادە نەبوو بە هیچ شێوەیەك كۆشكی سپی رادەست بكات، هەتا ئێستەش سەرۆك ترەمپ بەهیچ شێوەیەك سەرۆك بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا ناناسێنێت و پێی وایە جۆ كێشەی گەورەی هەیە و نەیتوانیوە ئەوە بكات كە دەبوو بیكات.

كێشە تەندروستییەكانی بایدن چییە؟
سەرۆك جۆزێڤ بایدن پێش ئەوەی ببێت بە سەرۆكی ئەمریكا چەند نەخۆشیەكی هەبوو كە بەهۆی هەڵكشانی تەمەنییەوە توشی بووبوو وەك ئەوەی كە هەندێك جار شتەكانی لەبیر دەچوەوە و هەندێك كاتیش توشی گرفتی هیلاك بوون و ئازاری ماسولكە دەبووەوە و هەندێك جاریش شتەكانی دووبارە دەكردەوە و هەنێك جار بەرامبەرەكەی بە بۆ ماوەیەیك بیردەچوەوە كە كێیە و چیدەكات لە تەنیشت ئەو.

لە سەردەمی سەرۆكایەتیەكەشیدا چەند جارێك توشی گرفتی گەورەی وەك بیر چوونەوە و سەرلێشوان و هەروەها ئاڵۆسكاوی مێشك و چەند گرفتێكی دیكە بوویەوە تەنانەت هەندێكجار وەها دەیروانی كە بوونەوەری ئاسمانی بینیووە، لەگەڵ ئەوەی كە دووجار كۆشكی سپی رایگەیاندووە كە سەرۆك بایدن زۆر بە توندی توشی كۆرنابووە و ئێستا كۆكەیەكی زۆر تۆخ و بە ئیلتیهابی هەیە و بەتوندیش لە ژورێكدا حەسر كراوە، بەڵام بەردەوامە لە كارەكەی و نایەوێت كارەكانی هاووڵاتیان رابوەستن.

ئەوە سەرەرای ئەوەی جۆ خۆی رایگەیاندبوو ئەو توشی كانسەرێكی سەخت بووە، ئێستا سەرۆك جۆ چەندین دەردی بە ئازاری هەیە كە بریتییە لە سەر ئێشە و كۆكە و بیرچونەوە و تێكئاڵۆسكان و ماندبوون و كۆكەی توند و ماندبوون و هەروەها سەر ئێشەیەكی بەردەوام كە تورەی دەكات بەڕادەیەك لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا هێندە تورەبوو كە وشەی ئێفی بەكار هێنا دژی رۆژنامەنوسێك ئەوەش نیگەرانیەكی گەورەی لێكەوتەوە.

كۆی گشتی نەخۆشییەكان بە شێوەیەكن لە ماوەی دوو رۆژدا كۆشكی سپی دوو راپۆرتی ورد بڵاو بكاتەوە و بڵێت، سەرۆك بایدن ئێستا نەخۆشە و دۆخەكەشی زۆر سەختە و كرۆنایەكی زۆر توندی گرتووە كە بوەتە كێشەیەكی سەخت بۆی بەجۆرێك ئەو ئێستا لە ژورێكدایە تەنانەت كەسیش نابینێت ئەو چەند كەسە تایبەتە نەبێت كە پزیشكی تایبەتی كۆشكی سپی رێگەی پێدەدەن بچێتە لایان و هەروەها بیبین ئەوانی بۆ رایكردنی كارەكانی سەرۆكایەتییە.

هەندێك سەرچاوە قسەیان بۆ چەند میدیایەكی نزیك لە دیموكراتەكان كردووە دەڵێت، ئەوان چەندین جار سەرۆك جۆیان بینیوە كە بەپێوە لەسەر كورسییەكەی نوستووە و هیچ ئاگایەكی لەخۆی نەبووە وكە خەبەریشی بوەتەوە گوتویەتی ئەوە چی روو دەدات.

ئایا جۆ توانای سەرۆكایەتی ماوە؟
ماڵپەرە ئەمریكیەكان لەسەر زاری چەند بەرپرسێكی گەورەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئەوە نیشاندەدەن كە جۆ لە دۆخێكی مەترسیداردایە و بەراستی ئەو ناتوانێت كارەكانی بكات، بەڵام نایانەوێت ئەوە نیشان بدەن كە جۆ نەخۆشە و دۆخی زۆر باش نییە چونكە ناكرێت سەرۆكی گەورەترین وڵات توشی ئەو گرفتە ببێت كە ئێستا پێوەی دەناڵێنێت واتە جۆ سەرئێشە و ئازارەكەی بەشێوەیەك نییە كە لەكارەكانی سڕبكرێت ئەوە لەكاتێكدایە دۆخەكەی زۆر لەوە خراپترە.

لەراستیدا دەسەڵاتدارانی ئەنجوومەنی دادوەری  رێز بۆ شكۆ و تەمەنی جۆ دادەنێن، دەنا ئەو راستییە دەزانن كە جۆ لە دۆخێكی خراپدایە و بەتوندی یانی بەركەوتووە و بە شێوازێك كە پێدەچێت ئیدی كۆنفرانیسی رۆژنامەوانی نەكات و سەفەری دور و درێژ نەكات وهەروەها كۆبوونەوەی جەماوەری نەكات بۆ ئەوەی فشاری زیاتر لەسەر جەستە و مێشكی دروست نەبێت.

روسەكان چی دەڵێن لەسەر جۆ؟
هەواڵگری روسی لە بارەی دۆخی سەرۆك بایدنەوە بە روسیا تودەی گوتوە، جۆ ئەوەندە ئازاری هەیە كە نەتوانێت رووبەرووی شتانێكی گەورە ببێتەوە و لە راستیدا زۆر بابەتی گرنگیش لە وڵاتەكەی  هەیە كە جۆ هیچ ئاگایەكی لێنییە و ناتوانێت رووبەرووی ببێتەوە كە پێدەچێت سی ئای ئەی و پێنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوە بیانەوێت لە سەرۆك جۆی بشارنەوە بۆئەوەی جۆ ماندوو تر نەكات، چونكە هەواڵگری رووسی دەڵێت، ئەگەری مردنی جۆ هێندە كەم نییە كە خۆمانی بۆ ئامادەنەكەین.

ئەو هەواڵە ئێرانییەكانی دوو ئاراستەی هەیە، هەم دڵخۆشكەرە كە سەرۆكێكی ئەمریكی دەمرێت كە زایۆنییە و ئەوانیش دژی زایۆنیزمن، بێهیوا كەریشە، چونكە سەرۆك جۆ لە بابەتی ئێراندا هەندێك دەستی داگرتووە و بەلایەنی كەمەوە بە مووشەكە ناسكەكانی قاسم سولەیمانیەكانی ناكاتە قوربانی.

ئایا جۆ سەلامەتن دەبێت؟
سەرۆك بایدن لە دۆخێكی لەناكاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چەند ئازارێكی دیكەدا لە ژوورێكدا كارەكانی بەڕێدەكات كە دوورە لە هەموو شتێك، ئەوە زۆر قورسە بۆ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا كاتێك سەرۆك نەخۆشە و ناتوانێت ئەو كارانە بكات كە دەبێت بیكات.

جۆ بەهۆی نەخۆشیەكانەوە نییە كەتوانای هێندە نەماوە، بەڵكو بەهۆی  بەردەوامی خەمی لەدەستدانی كوڕەكەی و هەروەها تەمەنە درێژەكەی و سەرە سپیەكەیەوە توشی ئەو گرفتانە بووە كە ئێستا پێێوەی دەناڵێنێت، ئەوە جۆ زۆر ئازار دەدات كاتێك لە كۆشكی سپی دایە و كورەكەی ناتوانێت بێتە ناو كۆشەكەوە بەهۆی ئەوەی لە عێراق كوژراوە.

جۆ هێندە سەلامەتە كە بتوانێت ئەو چەند مانگەی كە ماویەتی بەڕێی بكات، بەڵام هێندەش بەهێز نییە چاوەڕێی برێكین نیوز نەكەین لە سی ئێن ئێن و فۆكس نیوز لە بارەی مردنی سەرۆكە نەرمەكەی جیهانەوە.

كێ دەبێتە سەرۆكی ئەمەریكا؟
ئەگەر لە هەر حاڵەتێكدا جۆ بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا سڕ بكرێت یاخود نەخۆشیەكەی رێگەی نەدات بەردەوام بێت لەكارەكەی  یاخود كۆچی دوای بكات، بێگومان كەمالە هاریس وەك یەكەم ژن دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا كە جێگری جۆیە و هەروەها دەیەوێت  ئەو كارانە بكات كە جۆ دەیكات.

لە شەقامی سیاسی ئەمریكادا كەسانی وەك كەمالە هاریس هێشتا پەسەند نین كە ببێتە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتەوەكانی ئەمریكا چونكە ئەو هێشتا كامڵ نییە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەوەی كە توشی ئەمریكا دەبێت لەگەڵ ئەوەش بیرمان نەچێت كە كەمالە خاتوونە.

لەگەڵ هەموو ئەو خراپییەی كە بەهۆی دۆخی جۆوە دروست بووە ئەمریكا لە دۆخێكی زۆر تایبەتدایە و ئەگەری هەیە لە هەر حاڵەتێكدا ئەمریكیەكان خۆیان ئامادەبكەن بۆ رووبەرووونەوەی دۆخێكی مەترسیدا كە نەبوونی سەرۆكێكی راستەقینەیە و هەروەها ژنێك جێگرەوەیەتی.

جۆ بایدن كێیە؟
لەمانگی ئابی رابردوودا جۆ بایدن بەفەرمی متمانەی حزبی دیموكراتی وەرگرت بۆ نوێنەرایەتیكردنی لەپێشبڕكێیەكەدا بۆ بردنەوەی سەرۆكایەتی لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوودا .
بایدن بەسیاسەتمەدارێكی دێرین و دیموكرات ناسراوە، كە لەساڵانی 1970 ەوە لەسیاسەتی ئەمریكادا بوونی هەیە، هەروەها لەماوەی حوكمڕانی باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشوو لەساڵی 2009 تا 2017 وەك جێگری سەرۆك كۆمار خزمەتی كردووە.

ئێستا بایدن تەمەنی79ساڵەو دەبێتە بەتەمەنترین سەرۆك لەمێژووی ئەمریكادا، بایدن نامۆ نییە بەهەڵمەتی هەڵبژاردنەكان، 47 ساڵ لەمەوبەر لەساڵی 1973 لەئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە واشنتن دەستی بەكارەكانی كردو یەكەم هەڵمەتی سەرۆكایەتی لەساڵی 1987 كە دەكاتە ( 33 ساڵ لەمەوبەر ) بەڕێوەبرد.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP