دواین هەواڵ

ئاگری بەغدا

‌هاورێ تۆفیق

29/07/2022

سینارۆ پێشبینیکراوەکان:

یەکەم؛
توندتربوونەوەی ململانێکان بەو ئاراستەیەی گروپی ئیتار هەڵوێستی بێ دەنگی و بەرگری بگۆرن ،بۆ دۆخی هێرشکردن و دەستکردنەوە لە رەوتی سەدر، بەشێوەیەک لە رووبەروونەوەی خۆپیشاندەرانی سەدرییەوە بۆ پەلاماردانی راستەوخۆی رەوتی سەدر.

دووەم؛
رێکەوتن لەسەر دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن. ئەم بژاردەیان وا پێ ئەچێ دڵخوازی سەدرییەکان بیت. هەرچەندە کێ حکومەتی لەلابێ ئەو هەژمونی بەسەر هەڵبژاردنەکاندا دەبێت.

سێیەم؛
دروستکردنی حکومەتی راگوزەر بۆ ماوەی ساڵێک ئەرکی سەرەکی زەمینەسازی بێت بۆ هەڵبژاردن.

چوارەم؛
ئیتار حکومەتی کازمی بەهاوسۆز لەگەڵ سەدر دەزانن و تۆمەتی ئاژاوەچی دەدەنەپاڵ. ئەمەش دەرگای کەسی سێیەم بۆ راسپاردنی حکومەتی راگوزەر دەکاتەوە.
پێنچەم؛

شەری ئەهلی و سەرەتایەکی خوێناوی کە کەس نازانێ، کەی ئەو خوێنە رادەوەستێ.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP