دواین هەواڵ

بردنەوە لە سەرکەوتن جیاوازە

‌سەرۆ قادر

28/07/2022

ئینجا ئەگەر لە ماناى جنێودەر و هۆکارەکانى تێپەڕین کەسى جنێودەر و سوکایەتىکەر و پەلاماردەر یان توندوتیژ چ کەسێکە؟ هەڵبەت لەم باسەدا داشۆرین وەک شێوازێکی بڵاوکردنەوەی توندوتیژی لە لایەن کەسانی بە دەسەڵاتی خاوەن پڕۆژەیەکی دیاریکراو مەبەستی منە کە لە تیپی گشتیدا وەک هەموو کەسە توندڕۆکانی ناو کۆمەڵگایە بەڵام ئەوانە نیازی کۆنتڕۆل کردنی سوکانی کۆمەڵگایان هەیە.

ئەوى کە تا ئێستا لە واقعدا دەیبینین ئەم چەشنە کەسانە هەمیشە ئینسانى زۆر زانا نین، واتا ژیانى خۆیان و قودرەتى عەقلیان بۆ ئەوە تەرخان ناکەن کە بخوێنن و لە هۆکارى هەموو رەفتار و رووداو زەرەر و زیانەکانى کۆمەڵایەتى کە خۆیان دەیانەوێت لێی تێبگەن.

بۆیە ئەوانە خوێندەواریەکى مەحدویان هەیە، بە تایبەتى لە کۆمەڵگاى ڕۆژهەڵاتی دەکرێت بڵێن کەسانى زیرەک و بە پلەیەکی باڵای هۆشن بەڵام نیوە خوێندەوار و کۆڵەوارن . پشتى سەرەکیان بە تەجرەبەى شەخسى خۆیان و دەورووبەریان و ئەگەر خانوادەیان هەبێ یان عەشیرەتەکەیان یان رێبازەکەیان یان حزبەکەیان دەبەستن، لەگەڵ ئەو تەجرەبە شەخسیە کە ئەو لە ژیانى خۆیدا کۆى کردۆتەوە و بەکارى دەهێنێ، خۆى ئەزانێ لە فڵان بواردا چۆن رەفتار بکات . ئەو تەجرەبەیە لە وانەیە سەرکەوتن و لەوانە بردنەوە بە دەست بێنێ و لە زۆر بواردا بیباتەوە. ئەو بردنەوە هەمیشە دیمەنێکى خەشنى تێدا هەیە .کەسانێکی زۆر حەزف دەبن بۆ ئەوەى کە یەک کەس هەبێت.

لە مانای زانستیدا چەمکی بردنەوە لە چەمکی سەرکەوتن جیاوازه . سەرکەوتن بە توانایى شەخسى خۆت و زانایی و مونافەسە و رەفتارى کۆمەڵایەتى موعتەدل و رێزگرتن لە مافى کەسانى بەرامبەر و ژیانى تایبەتیان، کەسی سەرکەوتوو رێگەى خۆى دەکاتەوە بۆ بە دەستهێنانى ئاواتەکانى. ئەو کەسەى کە بەم شێوەیە واتا بە شێوەى ساغ بیەوێ سەرکەوتن بەدەست بێنێ کەسایەتێکى ساغ و سالیمە و نەخۆش نیە.

بۆیە نە جنێو ئەدات نە پەنا بۆ خشونەت ئەبات نە خەڵک ئازار ئەدات نە رێگەى خۆى لە ئازارى گشتیدا ئەبینێتەوە، زۆر خۆى خۆشدەوێت زۆر خێزان و دەوروبەر و هاوکارەکانى خۆى خۆشدەوێ و زۆر باوەرى بە خۆیەتى و هەمیشە پەنا بۆ عەقل و مەنتق و علم و تەجرەبەى سەرکەوتو دەبات لە کۆمەڵگاکەدا، بۆیە پەلامار نادات و خۆى ناسەپێنێ و ئازارى تاک و کۆمەلیش نادات . ئەمە ئاکاری کەسانێکە کە سەرکەوتوون. وە ئەوانە خێریان نەک بۆ خۆیان بەڵکو بۆ هەموو کۆمەڵگا هەیە.

پێشکەوتنى مرۆڤایەتیش لە نەتیجەى زۆر بوونى ئەو کەسانە دایە و ئەم کەسانە هەمیشە هەوڵئەدەن کە زۆر زانا بن بۆیە لەم زەمانەدا باش دەخوێنن وە لە بوارێکى تایبەتیدا تا حەددێکى متەوەست خاوەنى تەجرەبەى زانستینە.
ئەوانەى کە پشت بە بردنەوە دەبەستن و ەک گوتم ئەوانە کێشەى منداڵیان هەیە کە لە گەورەییدا ئەیکات بە کێشەی کۆمەڵایەتى و یەکێک لە چەکەکانى خشونەتى کەلامیە کە جنێودان و سوکایەتى و گەڕانە بە دواى کەشف کردنى لایەنى ژیانى تایبەتى کەسانى کەم و زۆرى کە پێوایە رکابەرى ئەو بن یان بە رکابەرى خۆیان حسێب دەکات .

بۆ هەندی لە کۆمەڵگاێکى دیارىکراودا کەسایەتیەکان دروست دەبن یانى کەسایەتیەکانى کاریگەرى کۆمەڵگایەک بەرهەمى بارودۆخى ئەو کۆمەڵگایەن لە مێژوو و کولتور یان فەرهەنگ و دین و عورف و عادات و تەجرەبەى کۆمەڵایەتى ئەو کۆمەڵگایەیە کە جێگەى تایبەتى بۆکەسایەتى کاریگەرەکان درووست دەکات .*

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP