جوڵه‌یه‌كی خێرا له عێراق هه‌یه، پارتی ده‌بێت زۆر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت رێگا بدرێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سیاده‌ی سوننه‌كان هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ئه‌مرۆ پارتی كارێكی باشی كرد چوه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان چونكه ئه‌گه‌ر نه‌چوابایه به‌زۆرینه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درا و سوننه‌ش هه‌ر پێیان خۆش بوو بچنه ژووره‌وه چونكه ئه‌گه‌ر نه‌چن پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیش له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی ئه‌وان نابێت، لێگه‌یشتنی پارتی و ئیتاری ته‌نسیقی گرنگه به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، وازحه دادگای فیدرالی و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و سوپای به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه، گرنگه رێككه‌وتنی سه‌ر وه‌ره‌قه ئیمزابكرێت
یه‌كێك له پێشبینییه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئێستا سه‌ركردایه‌تی ئیتاری ته‌نسیقی به‌لێنێكی وایان به پارتی داوه كه سه‌رجه‌م ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێن، ئێران هه‌وڵه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی زۆرینه‌یه‌ك له عێراق مادام ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌كه خۆی دوورگرتووه كه‌وایه ده‌بێت ته‌ماشا بكرێت كه جوڵه‌ی ئێران بۆ حكوومه‌تی نوێی عێراق چی ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه رێگا خراپه‌كه‌یه كه وڵاتی دیكه ته‌حه‌كم له‌سه‌ر عێراق بكات به‌س واقعی ئێستای عێراق ئاوایه، بۆیه چاوه‌ران ده‌كریت بزانرێت جوڵه‌ی ئێران كام ئاراسته ده‌گرێت، كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی شیعه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئیتاری ته‌نسیقی به‌فعلی ده‌یه‌وێت حكوومه‌ت دروست بكات.
لێره بابه‌تێك دێته پێشه‌وه، به‌بێ بوونی لیستی موقته‌دا سه‌در، ئاسته‌مه حكوومه‌تی عێراق دروست بكرێت، چونكه له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا بێت ده‌ست ده‌كات به جوڵاندنی شه‌قام و دواجار حكوومه‌تێكی له‌رزۆك دروست ده‌بێت، بۆیه باشترین ده‌رچه ره‌نگه لایه‌نه شیعه‌كان بیری لێ بكه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك بكرێته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه نزیك بێت له موقته‌دا سه‌دره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكرێت دۆخی عێراق تاراده‌یه‌ك هێور ده‌بێته‌وه و وه‌ك رێزگرتنێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ره‌نگه زۆر فشار له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق دروست نه‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له مسته‌فا كازمی ده‌بینرێت.
پارتی له به‌رداشی ئه‌وه‌ی كه چۆن له‌گه‌ڵ ئیتاری ته‌نسیقی مامه‌ڵه ده‌كات و چۆن ده‌چێته كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراقه‌وه، ئالێره‌دا ئه‌ركی پارتی زۆر قورس ده‌بێت، یه‌كه‌م له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر نووری مالیكی، كرایه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پارتی ده‌نگی پێ ده‌دات یان ره‌تی ده‌كاته‌وه؟ له‌لایه‌ك نوری مالیكی به دارێژه‌ری سیاسه‌تی 18 ساڵی عێراق داده‌نرێت به‌لایه‌نی كه‌م 10 ساڵ حوكمی عێراقی كرد و له‌و ماوه‌یه‌دا گرژی زۆری له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا دروست كرد ئایا پارتی ئاماده‌یه ده‌نگی پێ بدات و پشتیوانی بكات كه جارێكی دیكه سه‌رده‌می زێرینی مالیكی ده‌ست پێ بكاته‌وه؟ لایه‌نی دووه‌می ئه‌گه‌ر ئه‌م سیناریۆ روویدا بێ گومان وێنه‌كه روونه موقته‌دا سه‌در دووباره ده‌ست ده‌كات به وروژاندنی شه‌قام و هه‌ڵمه‌تی لابردنی نووری مالیكی بۆیه پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م به‌رداشی سه‌رۆك وه‌زیرانێك كه ره‌نگه ده‌سه‌ڵاته‌كانی زۆر له ئێستای مسته‌فا كازمی خراپتربێت!
چاره‌نووسی نووری مالیكی، یان وه‌ك عادل عه‌بدولمه‌هدی لێدێت ناچار ده‌كرێت به‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه وه‌ك سیناریۆی ساڵی 2019 یان به‌هۆی فشاری موقته‌دا سه‌دره‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ناچار ده‌كات به گۆڕینی سیاسه‌تی خۆی، كه ئه‌مه‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانێك ده‌رده‌چێت كه له‌ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتن ره‌نگه ره‌فتار بكات، بۆیه له‌هه‌ردوو حاڵه‌تدا پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان به‌كاربهێنێت هه‌رچی بكات گرفت نه‌بێت له‌وه‌ی كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه واژۆ بكات كه كوردستان مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌وی دیكه له توانای و ئیراده‌ی هه‌رێمی و كوردستان به‌ده‌ره كه سه‌رۆك وه‌زیران چاره‌نووسی چی لێدێت.
ئه‌م دۆخه‌تازه‌ی هاتوه‌ته پیشه‌وه بۆ پارتی هه‌م سه‌خته هه‌م تاكتیكی سیاسی تازه‌ی ده‌وێت، سه‌خته چونكه ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك سه‌ركرده بكه‌یت كه پێشووتر سه‌رجه‌میان تاقیكراونه‌ته‌وه و له ئیداره‌دانی عێراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، تاكتیكی سیاسی تازه‌ی ده‌وێت چونكه ئه‌و مامه‌ڵه‌ی پارتی پێشووتر له‌گه‌ڵ عێراق كردوویه‌تی بۆ ئێستا پێویستی به پێداچونه‌وه هه‌یه چونكه ده‌ركه‌وت له عێراقدا سیاسه‌یتی راست و دروست زه‌ره‌ری هه‌یه بۆیه پێویست به‌وه ده‌كات كه‌ش و هه‌وای دۆخه سیاسییه‌كه بگۆرێت