دواین هەواڵ

لەنرخی نەوتەوە ئایندەی ئابوری جیهان ببینە

‌رێبوار محمد ئەمین

07/06/2022

نەوت ئەوکاڵا گرنگەیە کەناتوانرێت هیچ کاڵایەکی تری پێ بەراورد بکرێت بەهۆی بوعدە ئابوری،سیاسی،سەربازی،جوگرافی،یاسایی و دەستوریەکەی و ئەوڕۆڵەگرنگەی وەک چەکی یەکلا کەرەوە بەکاردێت.

لەئێستادا ڕۆژئاوا بەو هێزەسەربازی و تەکنۆلۆجیا بەهێزەی هەیانە نایانەوێت کێشەکانیان لەگەڵ دوژمنەکانیان یەکلابکەنەوە بەڵکو نەوتیان کردوە بەکارتی یەکلا کەرەوەو بەکارهێنانی ئەم کارتە لەلایەک سودوقازانجی زەبەلاح بەحکومەت و دەسەڵات دارانی نەوت فرۆش دەگەیەنێت و لەلایەکی ترەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و هەڵاوسان لەنرخی کاڵاوکەل وپەل و خزمەت گوزاری زیان بەتەواوی مرۆڤایەتی دەگات.

ئەمریکا سەرەتا دەیەوێت ئەوروپا لەژێرهەژموونی نەوت وگازی ڕووسی دەربکات و ئەم کارەش کاردانەوەی نەرێنی لەسەرئابوری جیهان دروست کردوە.

لەئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت گەشتۆتە 119.6 دۆلار و بانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینی دەکات ئەم هاوینە نرخی یەک بەرمیل نەوت بگات 140 دۆلار.

هۆکارەکانی چین ؟

یەکەم :ئەوگەمارۆ بەش بەشەی یەکێتی ئەوروپا دەیسپێنێت بەسەرکەرتی وزەی ڕووسی وادەکات  بڕی پێویست لەنەوت لەبازاڕی جیهانی نەمێنێت.

دووەم : بەدیلەکانی ئەوروپاو ئەمریکا توانای جێگرەوەی نەوتی ڕووسی یان نی یە سەرەڕای ئەوەی ئۆپێک پڵەس دووسەد هەزار بەرمیل ڕۆژانە زیاد دەکەن بەڵام کورت هێنانەکە زۆرە.

سێیەم :خواستی بەهێزی جیهانی لەسەرنەوت و لابردنی کۆتوبەندەکانی کۆرۆنا لەچەند شارێکی وڵاتی چین.

ئەم سێ هۆکارە وادەکات کەنرخی نەوت هەرلە بەرزبوونەوە دابێت و دانەبەزێت و ئەمەش وادەکات هەڵاوسان دروست دەکات و ئابوری توشی پاشەکشەدەکات.

وتەیەیەکی باوهەیە دەڵێت چارەسەری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەربەبەرزبوونەوەی دەکرێت.

مەبەستی ئەوەیە کەگەشتە نرخێک  ئیتر بازاڕی ئابوری توانای قبوڵکردنی نی یەو ئەوەندە هەڵاوسان دروست دەکات  بەکارهێنران توانای بەکارهێنانیان نامێنێت و خۆی دادەبەزێت

تایبەت بەهەرێمی کوردستان

بەئاشکرا هەست بەهەڵاوسانی نرخ دەکرێت بۆ هەموو کاڵاوخزمەت گوزاریەکان و ئەمەش لەئایندەی نزیک  کاریگەری نەرێنی دروست دەکات لەسەر کڕیاران چونکە توانای کڕینی هەموو پێداویستیەکانیان نییەو بازاڕیش توشی پاشەکشەدەبێت.

ئەگەر خواست لاوازبوو لەسەرکاڵاکان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ ئەوا ئابوری هەرێم توشی لاوازی و پاشەکشە دەبێت.

پێویستمان بەوەهەیەکەهەم حکومەت پلانی هەبێت هەم خەڵکیش بەوریای یەوە داهاتەکانی بەکاربهێنێت چونکە یەکێک  لەپێناسەی ئابوری بریتی یە لەهونەری خەرجکردن و پاشەکەوت کردن لەوخەرجیانە.

 

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP