له رووی ئابوورییه‌وه، هه‌ژاری واته تاك و هاووڵاتی و كۆمه‌ڵ لانی كه‌می پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی زینده‌گی ده‌ست نه‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها هه‌ژاری واته ده‌رامه‌تی تاك زۆر كه‌مه‌و ناتوانێت خۆی پێ بژێنێت .
هه‌ژاری له عیراق
زۆركه‌س و خێزانی به‌دبه‌خت و داماو هه‌ن له كۆمه‌ڵگاكاندا كه شوێنی نیشته‌جێبوونی گونجاو ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك و خۆراكی ته‌ندروست و چاودێری ساغڵه‌می پێویستیان نییه، ده‌كرێت ئه‌مانه به پێودانگی هه‌ژاری دابنرێن، به‌ڵام ئه‌م پێوانه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕێت، به گوێره‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له جیهاندا نزیكی 711 ملیۆن كه‌س هه‌ژار و نه‌دارن واته داهاتی رۆژانه‌یه‌ن له 1.9 دۆلار كه‌متره له ساڵی 2021 دا، ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به 10% دانیشتوانی جیهان، به‌ڵام له عیراقدا ئامار و راده‌ی هه‌ژاری مایه‌ی شه‌رم و نیگه‌رانییه، بۆ زۆر لایه‌ن و داموده‌زگای حكومه‌ت كه سه‌ر به هه‌ندێك لایه‌نی سیاسین، كه خۆیان به خاوه‌نی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌هێز ده‌زانن، ئامار و ئاماژه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق له ساڵی 2021 باس له‌وه‌ده‌كه‌ن تێكڕای هه‌ژاری 27% كه 3% زیادی كردووه، دوای بڕیاری حكومه‌ت به‌دابه‌زاندنی به‌های دینار،
به‌ڵام راپۆرته‌كانی رێكخراوی (فاو) و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و پرۆگرامی خۆراكی جیهانی، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه 7% تاوه‌كو 14% هه‌ژاری زیادی كردووه له دوای بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت، بۆ دابه‌زاندنی نرخی دراوی عیراقی، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كۆڤید 19 كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر زیادبوونی سوپای هه‌ژاران و نه‌داران به تایبه‌تی ئاواره‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ و داعش له خێوه‌تگه‌و كه‌مپه‌كاندا، به‌مه‌ش به گوێره‌ی راپۆرتی بانكی نێوده‌وڵه‌تی رێژه‌ی هه‌ژاری و نه‌داری دووقات به‌رزبۆته‌وه له ساڵی 2020دا، به شێوه‌یه‌ك 40% دانیشتووانی عیراق كه چل ملێۆن كه‌سن به هه‌ژار دێنه ئه‌ژماردن .
سه‌ره‌ڕای زۆری سه‌رچاوه كانزایی و سروشتییه‌كان، كه‌چی هه‌ژاری به باڵای عیراقییه‌كاندا بڕاوه.
1- نه‌وت: عیراق خاوه‌نی پێنج یه‌كی یه‌ده‌كی نه‌وتی جیهانه، واته 143ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌كی هه‌یه به مسۆگه‌ری، له ساڵی 2012شه‌وه عیراق رۆژانه 3,4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له 2000 بیری نه‌وته‌وه به‌رهه‌م دێنێت، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه عیراق ژماره‌ی به‌رمیلی فرۆشتنه‌كانی زۆر له ئێستا كه‌متر بوو، به‌ڵام له دوای داگیركردنی ده‌وڵه‌تی كوه‌یته‌وه ساڵی 1990 و سه‌پاندنی سزای ئابووری توند به‌سه‌ریدا كه‌رتی نه‌وته‌كه‌ی زۆر پاشه‌كشه‌ی كرد و به‌رهه‌می بوو به ریژه‌ی 85 % ، نه‌یانهێشت نه‌وت بفرۆشێت تا ساڵی 1996 به بڕیاری 986ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش «نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك»، كه به‌رده‌وام بوو تا ساڵی 2003 كاتێك سزا ئابوورییه‌كان له سه‌ر عیراق لابرا، به‌ڵام به‌هۆی ململانێ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه، بواری ته‌واو نه‌ڕه‌خسا بۆ پێشكه‌وتنی كه‌رتی نه‌وت و غاز له عیراقدا.
2- غازی سروشتی: خه‌مڵاندنه‌كانی یه‌ده‌كی غازی سروشتی له عیراقدا به 132 تریلیۆن پێ سێجا داده‌نرێت، به گوێره‌ی رێكخراوی وڵاتانی نه‌وت فرۆش(ئۆپیك)، (700) ملیار پێ سێجای ده‌سووتێت، به هۆی لاوازی نه‌بوونی توانا بۆ وه‌به‌رهێنان تێیدا،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له شاره‌زایان و لێكۆڵه‌رانی بواری غاز له‌و باوه‌ڕدان كه یه‌ده‌كی غازی عیراق دوو هێنده زیاتریشه له‌و خه‌مڵاندنه‌ی ئێستا .
3- فۆسفات: خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌یه‌كی فۆسفاتی ناسراوه، عیراقیش تائێستا خاوه‌نی 22 كانی گه‌وره‌ی فۆسفاته له ناوچه‌كانی خۆرئاوای وڵات .
4- كبریت: به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی عیراق نیوه‌ی یه‌ده‌كی كبریتی جیهان له باكووری وڵاتدایه، به جۆرێك هه‌موو یه‌ده‌گی كبریتی جیهان به 600 ملیۆن ته‌ن خه‌مڵێنراوه، عیراق خاوه‌نی 370 ملیۆن ته‌نه، رووبه‌رو ژماره‌ی كانه‌كانی كبریت له سێ شوێنه له میشراق، كانی یه‌كه‌م 65 ملیۆن ته‌ن یه‌ده‌ك كانی دووه‌م 66ملیۆن ته‌ن یه‌ده‌ك كانی سێیه‌م گه‌وره‌ترینیانه 224 ملیۆن ته‌نی یه‌ده‌كه.
5- زه‌وی كشتوكاڵی: عیراق خاوه‌نی باشترین و به پیتترین جۆری خاكه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، تا ساڵی 1995 كشتوكاڵ 18 % كۆی داهاتی ئابووری نیشتمانی پێكده‌هێنا، به‌ڵام دوای سی ساڵ له شه‌ڕ و ململانێی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی كه‌رتی كشتوكاڵی عیراق، پاشه‌كشه‌ی زۆری به خۆیه‌وه بینیوه تا له ساڵی 2019 بووه‌ته 2 % كۆی داهاتی نیشتمانی ناوخۆیی .