دواین هەواڵ

پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بگاتە ١٣٠ بۆ١٤٠ دۆلار

‌رێبوار محمد ئەمین

28/05/2022

ئەمڕۆ نرخی نەوتی برنت گەشتە 119.4 دۆلار لەکاتێکدا بانکی جی ئەپی مۆرگان پێشبینی کردبوو نرخی نەوت لەنێوان 104 بۆ 114 دۆلاربێت بەڵام سێ هۆکار وایکرد کەبەخێرای نرخی نەوت بەرزبێتەوە کەئەمانەن :

یەکەم ـ مەترسی سەپاندنی گەمارۆ نەوتی و گازیەکانی ئەوروپا لەسەر ڕووسیا کە تائێستا لەکۆی ٢٧ وڵاتی ئەوروپی ٢٦ یان ڕازی بوون و ئەمەترسی کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوتی ڕووسی دروست کردوەو خواست زیادی کردوە.

دووەم ـ  دابەزینی ئاستی کۆگانی نەوتی ئەمریکا بەهۆی بەکارهێنانییەوە.

سێیەم ـ  سوکردن ولابردنی کۆتوبەندەکانی کۆرۆنا ڤایرۆس  لە وڵاتی چین زیادبوونی خواست لەسەر نەوت.

 بەگوێرەی رای شارەزایانی بواری وزەش هاوینی ئەمساڵ نرخی نەوت ئاستی پێوانەی تۆمار دەكا و نرخی هەربەرمیلێك نەوت دەگاتە 130 بۆ 140 دۆلار.

تایبەت بەهەرێمی کوردستان:

ئاشکرایە بەبەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەجیهان  کاریگەری ئەرێنی لەسەرهەرێم دەبێت و داهات زیاد دەکات .

هیوادارم حکومەت بەوداهاتە زیادە پلانی بەهێزی هەبێت بۆهەموو سێکتەرەکان وبەتایبەت سێکتەری کشتوکاڵ و فریای وشکەساڵی بکەوێت بەدروست کردنی ژمارەیەک بەنداو لەکوردستان بەگشتی و لەگەرمیان و دەربەندیخان وقەرەداغ بەتایبەتی  چونکە بێ ئاوی نزیکیان دەکاتەوە لەهێڵی سوری چۆڵ بوون لەداهاتوو.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP