دواین هەواڵ

ئایا ئێران چۆن ئیدارەی عێراق دەدات؟

‌د.سەردار عەزیز

12/04/2022

ڕافع عیساوی وەزیری دارایی پێشوو، کەسایەتیەکی دیاری سوننەیە، سالانێک لەمەوپێش لە سەر خواستی ئەو خۆپێشاندان دەستی پێکرد، پاشان داعشی بە دوادا هات. لە لایەن مالکییەوە تاوانبارکرا، دوێنێ ئازادکرا. ئازادکردنەکەی جێگای سەرنجە، لە ڕوی کات و پێشوازییەوە.

ئەوەی وەهای لێدەکات زیاتر جێگای سەرنج بێت، مۆدێلی ئێرانە لە ئیدارەدانی عێراقدا. ئایا ئێران چۆن ئیدارەی عێراق دەدات؟ یەکێک لەو مۆدێلانە، مۆدێلی ناوەندی ئیمپراتۆریی و قەراخە، یان مۆدێلی کۆلۆنیالی، یان مۆدێلی ناوچەی قەڵەمڕەویی و بەشێک لە ئاسایشی نیشتمانی؟

لە هەناو ئەم مۆدێلانەدا چەندین ئامرازی جیاواز بونی هەیە. یەکێک لەو ئامرازانە پەرتکەو زاڵبە و ئیدارەی نوخبەیە. ئایا ئازادکردنی ڕافع عیساویی لەم روانگەیەوە چۆن دەخوێندرێتەوە؟

سوننە چەند کەسایەتییەکی نوێیان هەیە، کە جیاواز لە کەسایەتییە کۆنەکان زیاتر کاریگەر و بەهێزترن، لە نێویاندا حەلبوسی و خەنجەر. حەلبوسی وەک عیساویی خەڵکی فەلوجەیە.

پاش ئازادکردنی لە لایەن هاوپەیمانی عەزمەوە پێشوازی لێکرا. عەزم ئەو سوننانەن کە سەر بە لایەنی ئیتارن. هەر دەستوبرد لە گەڵ ئازادبونیدا گومانی ئەوە هاتە ئاراوە کە عیساوی دێتەوە ناو پانتایی سیاسی و دەبێت بە ڕکەبەری حەلبوسی. دەرئەنجامی ئەمەش پەرتبونی زیاتری ئەو ڕەوتە سونییە نوێییە، کە ئێستا رێگری بۆ ئیتار و ئێران دروست دەکات.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP