دواین هەواڵ

ئاوها نەتەوە بینا دەکرێت!

‌ئیبراهیم سادق مەلا زادە

23/11/2021

بەراوردکردنێکی خێرا لەنێوان شکۆمەندی و شکستی ڕۆحی دوو نەتەوەی جینۆسایدکراو.

کە تاوانباری نازی ئەدۆڵف ئایکمان لە ئەرجەنتینەوە دەستگیرکرا و بە هەڵمەتێکی نهێنی ڕفێندرا بۆ ئیسرائیل و لەوێش بەپێی قانونی ئیسرائیلی درایە دادگا، مشتومڕێکی زۆری لەسەر دروست بوو، لەنێوان پشتیوان ناوخۆیی و نیگەرانی نێودەوڵەتی.

بەڵام مشتومڕی دواتر لەنێوخودی ئیسرائیلییەکان خوێناوی بوو، چونکە ڕای گشتی ئیسرائیلی دابەشبوو لەسەر چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نازییەکان. هەندێك دەیانویست بەزەبروزەنگ ڕووبەڕووی نازییەکان ببنەوە، هەندێکیش باوەڕییان بە هاوکاری و دانوستان هەبوو. یەکێك لەوانەی کە باوەڕی بە هاوکاری و دانوستان هەبوو، سەرکردەی زایۆنییەکان ڕۆدۆڵف کاستنەر بوو. بەڵام بەو هۆیەوە ڕۆدۆڵف کاستنەر تیرۆرکرا. نەك هەر ئەوەندە، بەڵکو زۆری نەبرد دادگای بەرایی ئیسڕائیلیش سەرکۆنەیەکی توندی کاستنەری کرد بەهۆی هاوکاری و دانوستان لەگەڵ تاوانباری نازی، ئەدۆڵف ئایکمان.

لەبەرامبەردا: هەندێك سیاسی کورد لە تۆمەتبارەکانی جینۆسایدی نەتەوەکەیان خۆش بوون.

پرسیاری هەر گرنگ لێرەدا ئەوەیە؛ ئایا لێخۆشبوون لە تۆمەتباران کارێکی ئەخلاقی و مرۆییە، یاخود جۆرێکە لە سوکایەتیکردن بەخوێن و ژیان و کەڕامەتی قوربانیەکان؟

ئەم پرسە تا ئەمڕۆش بێجگە لە منگەمنگ و سەرکۆنەکردنی لێخۆشبوونی هەندێك گەورە تۆمەتباری وەکو وەفیق سامەڕایی، نزار خەزرەجی و تاریق ڕەمەزان، لەلایەن کۆمەڵێك چالاکوان و نوسەری بواری جینۆسایدی کورد، هیچ وڕوژاندنێکی جیددی بەدوای خۆیدا نەهێناوە. وەکو هەموو پرسە جددییەکانی دیکە دیزەبەدەرخوونە کراوە.

نەك هەر ئەوە، خودی دەوڵەتی عێراقیش تۆمەتبارە و نەك هەر کاردانەوەی لەبەرامبەردا نەکرا، بەڵکو بزووتنەوەی سیاسی کورد بە خوێن و خەباتەوە ئەو عێراقەیان بەهێز کردەوە، کە هیچ دامەزراوەیەکی نیە تواناکانییان سوور نەبن بەخوێنی ڕۆڵەکانی خەڵکی کوردستان، بێ ئەوەی تا ئەمڕۆ نەداوای بورد بکەن، نە یەك فلسیش قەرەبووی قوربانییەکان بکرێتەوە.

نەك هەر ئەوە، بەڵکو ئینکارکردنیش (کەدوا قۆناغی جینۆسایدە) لەچەندین فۆڕمی جیاوازدا بووە بە مۆدێڵ

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP