دواین هەواڵ

کۆچى عەقڵ و کۆچى بازوو؟

‌د. پشتیوان فەرەج

13/11/2021

لە دواى شەڕى داعش و قەیرانى ئابوورى و گرانى و زیادبوونى باج و رسومات و دابەزینى بەهاى دینار و ناسەقامگیرى سیاسى بەردەوامى عێڕاق و دابەزینى کوالیتى ژیانى کورد بەتایبەتى لەدواى 2014 کۆچى بە لێشاو ڕووى لە گەنجانمان کرد. ئەگەر حکومەت بەرنامە و پلان و کارى بەجیدى نەکات ئەم وڵاتە هیچ گەنجى تیا نامێنێت. هەر بۆ نمونە من ئەم شەو لە مەلەوانگە بووم لە ژوورى ساوناوەکە 6 گەنجى جوان و زیرەکى تیا بوو. باس تەنها باسى چوون بۆ هەندەران و ڕێگاکانى قاچاغچى بوو.

چەندین توێژینەوە هەیە لەلایەن یونسکۆ و ڕێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى و جامیعەى عەرەبى و بانکى جیهانى دەربارەى کۆچى عەقڵەکان لە ڕۆژهەڵاتێ ناوەڕاست و جیهانی عەرەبی بۆ جیهانی ڕۆژئاوا. زۆربەی ئەم توێژینەوانە ئاماژە یە ڕاستیەكی تاڵ دەكەن كە یەك لەسەر سێ ێ عەقڵ و هێزێ كارێ ئەوروپا و ئەمریكا و ئۆسترالیا و بەریتانیا دانیشتوانی جیهانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتێ ناوینن. نزیكەێ %٥٠ ێ دكتۆر و %٢٣ ێ ئەندازیار و %١٥ پسپۆری بوارەكای دیكە ڕوو لە ئەوروپا و ئوسترالیا و كەنەدا و ئەمریكا دەكەن.

دیاردەێ كۆچی عەقڵەکان لە ناوەڕاستی سەدەی ١٩ دەستێ پێكرد و لەسەدەی ٢٠ دا زیادێ كرد بەتایبەتی دوای جەنگی جیهانی دووەم. كۆچی عەقڵەکان لەسەدەی ٢١ دا گەشتۆتە لوتكە و ئاستێكێ مەترسیدار.

لە تويژینەوەكاندا دەركەوتووە %٥٤ ێ خوێندكارە عەرەبەكانی جیهانی وڵاتانی عەرەبی ناگەڕينەوە وڵاتی خۆیان دوای تەواوكردنی خوێندنەكەیان. تەنها لە وڵاتی بەریتانیا ساڵانە 84 هەزار كۆچبەر داواى مافى پەنابەرى دەکەن. ساڵانە نزیكەێ ١٠٠٠٠٠ سەد هەزار زانا و ئەندازیار و دكتۆر و پارێزەر و مامۆستا لە وڵاتەكانی وەك میسر و عێراق و ئوردن و تونس و مەغریب و جەزائیر كۆچ دەكەن بۆ ئەوروپا.

وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهانی عەرەبی و باكوری ئەفریقا بەدەست كۆچی عەقڵەكانەوە دەناڵينن ئەویش بەهۆی خراپی گوزەران و ئاستێ بژێوی و نەبوونی دەرفەتی كاری شایستە بۆ ئەوانەی كە خاوەن بڕوانامەن و ئەو هۆكارانە وا دەكەن نەك هەر خەڵكی بێ کار و بي بڕوانامە كۆچ بكەن بگرە ئەوانەش كە ئاستی بڕوانامەی بەزیان هەیە بیر لە كۆچكردن بكەنەوە. لەم وڵاتانەدا هاوڵاتی هەژار و بێ ئیش لەلایەك و ئەوانەش كە كاروبڕوانامەیان هەیە بیر لە بەدیلی باشتر دەكەنەوە.

كۆچی عەقڵ و بازووی وڵاتانی ڕۆژهەڵات بەهۆی ناسەقامگیری سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیە. هەروەها لەم وڵاتانەدا كۆمەڵگا توانای ئەوەی نیە سوود نەلەبازوو نەلە تاقە و وزەی گەنجەكانی وەربگرێت.

بەگشتی هۆكاری پاڵنەر و هۆكاری ڕاكێشان ڕۆڵی خۆێ دەبینیێت. لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات نەبوونی یەكسانی و سەروەری یاسا و دیموكراسی و دادپەروەری و نەبوونی دەرفەتی كار و خزمەتگوزاریە گشتیەكان پاڵنەری گشتین، هۆكاری ڕاكێشانیش هەبوونی دیموكراسی و سەروەرێ یاسا و دادپەروەری و یەكسانی وا دەكەن كۆچكردن تا دێت لە هەڵكشاندا بێت. لە ئیستادا 83 ملیۆن کۆچبەر لە جیهاندان. نزیکەى 48 ملیۆن کەس ئاوارەى ناوخۆى وڵاتەکەى خۆیەتى, نزیکەى 60 ملیۆن کەس پەنابەرن یان داواى مافى پەنابەرى دەکەن.

وڵاتە پێشکەوتوەکانى وەک بەریتانیا و کەنەدا و ئەمریکا و ئوسترالیا بەرنامەى تایبەتیان هەیە بۆ هاندانى کۆچى عەقڵ و کەسە بەتواناکان, ساڵانە سەدان هەزار خەڵکى بەتوانا سەرى خۆیان هەڵدەگرن و ناگەڕێنەوە وڵاتى خۆیان و لەڕێگەى بەرنامەى خوێندن و ئیش و دەرفەتى کار لەو وڵاتانە وەردەگیرێن.

بە ملیۆنانیش بەتایبەتى ئەوانەى هەژار و کەمدەرامەت و بێ سەرمایەن ڕێگاى مەرگ دەگرنە بەر بۆ ئەوەى ژیانێکى شایستە بۆ خۆیان دروست بکەن.

تا ساڵى 2014 بەبەراورد بە جیهانى عەرەبى تاکى کوردى ئەوانەى کەلە ئەمریکا و وڵاتە پێشکەوتوەکانى وەک بەریتانیا و ئەوروپا و ئوستورالیا خوێندنیان تەواو کرد زۆربەى زۆریان دەگەڕانەوە کوردستان و کەمترینیان دەمانەوە. بەڵام لەدواى 2014 دۆخى ئەم وڵاتە خراپ تێک چوو بە جۆرێک ڕۆژ دواى ڕۆژ خەڵک نائومێدتر دەبێت و بەدواى ژیانێکى باشتردا وێڵن.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP