ئاماژه و ده‌ركه‌وته ئه‌رێنییه‌كان بۆ كورد و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 10-10-2021 به‌تایبه‌تی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم (مادده‌ی 140)، مایه‌ی شۆك و سه‌رسوڕمان بوو بۆ به‌ره‌ی وه‌لائییه‌كان و حه‌شد و بازنه‌كانی نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌و ده‌ره‌نجامه، واته كورسییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان و رێكاره‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا عێراقی پاراست له كه‌ڵكه‌ڵه‌ی تاكڕه‌وانه و زۆرینه‌ی مه‌ترسیداری مه‌زهه‌بیی و شۆڤێنیی توندره‌و، بۆیه به‌بێ ئه‌وه‌ی ساخته‌كاریی رێكخراو كرابێت كه‌وتنه تانه و سكاڵا و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان. عێراقیش چونكه ده‌وڵه‌تی قووڵی مه‌زهه‌بیی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و خاوه‌نی زیهنیه‌تی كوده‌تا و باری نائاسایی و هێز و هه‌ژموونی گه‌وره‌ی سه‌ربازییه هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی گه‌وره‌تر سه‌ری هه‌ڵدا به تێكدانی ئارامی هه‌ندێك شار و ناوچه‌ی عێراق.
پێشتر گوتمان "تائیفیه‌ت یان دیسپلینی به حه‌شدكردنی كۆمه‌ڵگه و فه‌رزكردنی روانگه و بیری شۆڤێنیه‌ت و مه‌رجه‌عیه‌تی وه‌لائیی و ئایینی دیارده و ده‌ركه‌وتی ساده نییه، وابزانین به هه‌ڵبژاردنێك كۆتایی دێت" ئه‌وانه كوده‌تا و چه‌مك و بنه‌ماخوازیی ره‌گ داكوتراون و ده‌بێت سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵوه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ته‌ماشاكه‌ر نه‌بن به‌ڵكو چاره‌دۆزبن .
له‌دوای ئه‌م رووداوانه ماسكه‌كه‌ی مسته‌فا كازمیان خست و ناچاریان كرد هێنده باسی پاك و بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردن نه‌كات و سه‌ری خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌وی بكات بۆ ئاسانكاریی و رێگه‌دان به ده‌ستكاری و ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و زیادكردنی كورسیه‌كانی هه‌ندێك لایه‌ن به ئامانجی نزیك خستنه‌وه‌ی ده‌نگی روخساره گه‌وره‌كان و تا راده‌یه‌ك هاوسه‌نگی دروستكردنه‌وه له نێوان قه‌واره‌ی سه‌دریی و ده‌وڵه‌تی یاسا‌و سوننه و كورده‌كان و فه‌تح و ته‌یاری حیكمه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه‌وتنی هه‌ندێك رووخساری گه‌وره‌مان بینی، ده‌ستكاریكردنی ئه‌و رووخساره نا عێراقیانه‌ش ئاسان نییه‌و به تۆپزیی ده‌وڵه‌تی قووڵ و ئێران له پشتیان وه‌ستاوه، كه هه‌ر ئه‌مانه بوون ده‌ریچه‌یه‌كیان نه‌هێشته‌وه بۆ پێكه‌وه ژیانی دیموكراسی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌ی بۆ كورد گرنگه كورسی و كوتله په‌رله‌مانیه‌كان نییه به‌ڵكو فاكتی سیاسی و گفتوگۆ‌و دانوستانه به كورسیه‌كان ، ئایا شوێنی كورد له ئێستادا كوێ و كامه‌یه.
گه‌رچی هاتنی له‌ناكاوی ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بۆ عێراق هێشتا ناتوانێت كاریگه‌ریی قورس و یه‌كلاكه‌ره‌وه دابنێ وه‌ك چۆن قاسم سوله‌یمانی ئه‌وه‌ی ده‌كرد له‌سه‌ر گۆرینی ئاراسته‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
به‌ڵام توانیی هه‌ندێك هاوسه‌نگی بگه‌رێنێته‌وه بۆ كوتله‌كانی نزیك له خۆیان به‌تایبه‌تی فه‌تح و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و به‌درو لیواكانیان كه شه‌رمه‌زاری لای خه‌ڵك بوون له‌م هه‌ڵبژاردنه، به‌شه‌كه‌ی تری هاتنی قائانی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی گوتاری په‌رتبووی نێو ماڵی شیعه‌یه‌و ده‌شێت بۆ دانانی نه‌خشه رێگایه‌كی نوێش بێت له‌و عێراقه كۆنه كه خه‌ریكه نه‌خشه سیاسیه‌كه‌ی به‌ته‌واوی ده‌گۆرێت له رووگه‌ی ئێرانه‌وه بۆ هاله‌ی سوننه‌كان و سعودیه‌و توركیا‌و ئیمارات .
حه‌شدی شه‌عبی ده‌وڵه‌تی قووڵی مه‌زهه‌بیه‌و به ئاسانی نایه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی بله‌نگێ، ئیتر به راگه‌یاندنی باری نائاسایی بێت یان گه‌مارۆی ناوچه‌ی سه‌وز وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی رابردوو بینیمان یان به ره‌دكردنه‌وه‌ی ره‌های ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و هه‌ره‌شه‌كردن له به‌رێوه‌به‌رانی كۆمسیۆنه سه‌ربه‌خۆكه‌ی هه‌ڵبژاردن !
ده‌نگده‌ر ته‌نها نوێنه‌ری دیاریكرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه نه‌خشه‌كه داده‌رێژێت و سوكانی به‌ده‌سته نوێنه‌ره‌كان نین، سیاسییه باڵا‌و جه‌نراڵه‌كانن، عیملاقه‌كانی ده‌وروبه‌رمانن، وا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ستوخه‌تی كاراكته‌ره گه‌وره‌كان هێشتا كارایی مابێت و شیعه‌كان هه‌ست به مه‌ترسی ئه‌و بۆشاییه سیاسییه گه‌وره‌یه بكه‌ن له‌دوای سوله‌یمانی.
چونكه قاسمی سوله‌یمانیی ده‌سوخه‌تی زۆری به‌جێهێشت له نه‌خشه‌ی سیاسی و جیوپۆله‌تیكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا ، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2003 تا هه‌ڵبژاردنی 2018 خۆی ئه‌ندازیاری ده‌نگ و ره‌نگ و كورسی و پێكهێنه‌ری هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كان و نه‌خشه سیاسیه‌كان و كابینه‌كان بووه، ئێستاش ده‌خوازن قائانی و (وكیل) پرۆكسییه‌كانی ببنه به‌دیل و دارشه‌ق بۆیان.
گرنگترین تیۆری واقیعی و فاكت بۆ به‌رێوه‌بردنی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، تیۆری خۆ گونجاندنه له‌گه‌ڵ واقیعی داسه‌پاوی سیاسی و سه‌ربازیی و نه‌هجی حوكمرانی عێراق و ته‌كه‌تولی مه‌زهه‌بیی و بلۆكه نه‌وتییه‌كان، عێراق بیره نه‌وتی هه‌یه له‌گه‌ڵ لۆژیكی چه‌ك و چه‌كدارو به ئۆردوگاكردن، نه دیموكراسیه‌تی هه‌یه‌و نه شكۆی ده‌نگ و كورسی و نه دامه‌زراوه‌ی ده‌ستوری و په‌رله‌مانیی و ده‌زگای دادوه‌ریی ئه‌گینا ئه‌م هه‌یه‌جانه نه‌ئه‌بوو رووبدات،
یانی ئه‌گه‌ر تۆ له‌و واقیعه سیاسیی و په‌یمانه كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌زهه‌بی و ته‌ونه ئابوریانه تێنه‌گه‌یت ناتوانی سیاسه‌ت بكه‌یت، سیاسه‌ت هه‌ر به‌ده‌ستهێنانی كورسیی نییه به‌ڵكو هونه‌ری جوڵاندنی هێزو دیبلۆماسیه‌ت و دانوستاندنه یه‌كه‌مجار به پێگه‌و دۆزه ره‌واكه‌ته‌وه ئینجا به ده‌نگ و كورسیه‌كانته‌وه.