دواین هەواڵ

ژنێک باشتر لە هەزار پیاو

‌محەمەد خۆشناو

29/09/2021

لەگەل کچە قەشەنگە مەیگێرە گەنجەکە«ئەنگیلا مێرکل»مە ، کە بەداهاتی ئەو کارەی ، کاروباری خۆی بەرێوە دەبرد ، ئەو ژنە چەند مانگێک لەمەوبەر ڕێوڕەسمی وازهێنانی خۆی لە سەرۆکایەتی حزب و راوێژکاری ئەلمانیا بۆ سازکرا ، بینرا کە چۆن گەلی ئەلمانیا لەیەک کاتدا لە پەنجەرە و بانێژەکانی ماڵەکانیاندا بۆ ماوەی حەفت خوولەک چەپلەیان بۆ لێدا ، چەپلەی رێزلێنان بۆ زەمەنی دەسەلاتەکەی ، بۆ ئەو میراتە جوانەی کە بەجێیهێشت ، کە دەبێتە کەلتوورێکی جیهانی و مێژووێکی پرشنگدار کە هەر تایبەت نابێت بە ئەلمانیا.

جیهان دوای هیتلەر ، ئەو ناوانە نازانێت کە حوکمرانی ئەلمانیا-یان کرد ، تەنها هلمەت کۆل و مێرکل نەبێت .

ئەو خانمە وانەیەکی پێشکەش هەموو جیهان کرد لە هونەری سەرکردایەتیکردن و دەسەلاتدارێتی و ئیدارەدانی دەسەلات….ژنێک تێکەلاو لە تۆکمەیی و بەهێزی و پێداگری و پابەندی ئەخلاقی.

ئەو ژنە بەچەندین وێستگەدا تێپەریوە ، ئەنجێلای خوێنکاری فیزیا و ، کاری مەیگیری و ، ئەنجێلای شیوعی مولتەزیم ، بەلام لەداخیلی خۆیدا شتێکی دیکە بوو ، لە سالی ١٩٩٠ وازی لە پیشە رەسەنەکەی خۆی وەک فیزیایەک لە ئەکادیمیای زانستی ئەلمانیای خۆرهەلات هێنا و ، هاتە ناو جیهانی سیاسەت ، شانزە سال سەرۆکایەتی ئەلمانیای کرد ، لەو ماوەیەدا دووچاری چەندین قەیرای گەورە هات ، قەیرانی دارایی جیهانی ٢٠٠٨ ، قەیرانی یۆرۆ ، هاتنی بە لێشاوی پەنابەرانی سوری و عێراقی ، قەیرانی پەنگخواردنی گەرمایی ، بەسەرکەوتوویی بەسەر ئەو قەیرانانەدا پەریەوە ،

ئەوەی مێرکل جیادەکاتەوە ، بریتیە لە ئیدارەدانی قەیرانەکان و دارشتنی شێوازێکی هێمنانە و کردەیی سەرکردایەتیکردن ، مێرکل دەلێت:« ژیان بێ قەیرانەکان ئاسانە ، بەلام ئەگەر هات پێویستە ماملەی لەگەلدا بکەیت» ، ئەو خانمە دەسکەوتی مەزنی بۆ ئەلمانیا بەدیهێنا و ، لەبەر زۆری و گەورەیی جەماوەرەکەی ، دەیتوانی جارێکی دیکەش ببێتەوە راوێژکاری ئەلمانیا ، دەنگدەران خۆزگەیان دەخواست کە خۆی پالاوتبا لە هەلبژاردنەکانی هەفتەی رابردوو ، بەلام ئەوەی نەکرد و ، وەکو یاریکەرێکی تۆپیپێ کە دەزانێت کەی یاریگاکە جێدەهێلێت ، دوا یاری دەستلەکارکێشانەوەی کرد! و وەک شاژنێکی تاج لەسەر دانراو بەسەر هەموو ئەوروپا ، نەک هەر تەنها لەسەر ولاتی خۆی مایەوە و ، کاتێکیش یاریگاکەی جێهێشت ، وای لە کێشوەرە پیرەکە کرد ، وەک ئەوەی کێشوەرێکی هەتیوو بێت و ، بگەرێت لە پیاوێک جێگاکەی پر بکاتەوە!

مێرکل لە شوقەیەکی یەک ژووری لەگەل مێردی یەکەمی دەژیا ، پاشان لەگەل مێردی دووەمی هەر لە شوقەدا دەژیا ، رەتیکردەوە بچێتە شوێنی نیشتەجێبوونی لە کۆشکی راوێژکاری ، لەهەردوو ئەزموونی شووکردنیدا هیچ مندالێکی نەبوو ، بەلام گۆڤاری« دیر شپیگل» بە دایکی ئەلمانیای وەسفدەکرد ، بەپێی گۆڤاری فۆربس لە سالانی ٢٠٠٦ تا٢٠١٦ دەجار لەنێو لیستی بەهێزترین سەت ژندا بووە لەجیهان.

پێویستە هەرێمی کوردستان ، هەلوێست و چاکەی ئەم خانمە مەزنە لەبیر نەکات و لەیادی بێت ، کاتێک داعش هێرشەکانی تووند کردبوو ، چەکێکی پێشکەوتووی پێشکەش گەلی کوردستان کرد ، کە پارسەنگی شەرەکەی گۆری ، ئەمە جگە لەبەکارهێنانی توانای خۆی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی ولاتەکەی لەگەل کوردستان.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP