دواین هەواڵ

ئەنگلۆسەکسۆنیەکان بەرەوڕوی چین بونەتەوە!

‌محەمەد خۆشناو

19/09/2021

دوای ئەوەی ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا زەرەروزیانێکی زۆری لە هەردوو جەنگی لە ئەفغانستان و عێراق کرد و ، پاشەکشەی لە پشتبەستن بە پیترۆلی خۆرهەلاتی ناوەراست کرد، هەستی بە هەرەشەی هەلکشانی و بالادەستی ئابوری چین کرد ، بەرەو ئاسیا چوو تا ریگری لە گەشەی خێرای چین بکات ، بۆ ئەم مەبەستە واشنتۆن پێکهێنانی هاوپەیمانیەتیەکی ئاسایشی ستراتیژی ، لە هەردوو ئۆقیانووسی هیند و ئارامدا راگەیاند.

هاوپەیمانییەکە پێکهاتووە لە ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا ، کە ئەم هاوپیمانێتیە شتێکی شۆکئامێز بوو بۆ ولاتانی یەکێتی ئەوروپا ، فەرەنسا ئەمە بە«لێدان لە پشتەوە» دادەنێت ، چونکە ئوسترالیا ئەو گرێبەستە گەورەیەی کرینی ژێر ئاو«غواصة»کە بە سووتەمەنی ئەتۆمی کاردەکات ، رەتکردەوە کە بەهاکەی«65» ملیار دۆلار بوو ، بۆ ئەم مەبەستە ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ هاتنە پالی ئوسترالیا بۆ هاوپەیمانێتیەکە، پاداشتی ئەو ولاتەی بە پێدانی ئەو جۆرە ژێر ئاوە کرد ، بەمە ئوسترالیا بووە سێیەم ولات لە جیهاندا کە ئەمجۆرە تەکنیکەی هەبێت.

« ئەنگیلا میرکل» ی راوێژکاری ئەلمانیا ئەم هاوپیمانێتیەی بە کارەساتاوی وەسفکرد ، توورەبونی فەرەنسا لەو هاوپیمانێتیە ، هەر تەنها لەبەر زەرەری ئابووری نەبوو ، بەلکو نەبوونی راوێژ و هەماهەنگی لەنێوان لایەنەکان کە گوایا هاوپەیمانن ، نیگەرانی کرد ، «بایدن»سەرۆکی ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانێتیە و دوورخستنەوەی هاوپەیمانە تەقلیدیەکانی وەکو فەرەنسا و ئەوروپا ، بۆ ئابلوقەدانی چین-یەتی ، ئەمە جیهانێکی نوێیە پێکدێت، سیستەمێکی نێودەولەتیە لەدایک دەبێت ، راگەیاندنی سێیانە رووداوێکی دەگمەنە و ، لێکەوتەی لەسەر پەیوەندیەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا دەبێت ، چونکە تاکە هاوپەیمانێتیە کە ئەوروپا دووربخاتەوە، هەرچەندە ئەو هاوپەیمانێتیە ناوی چینی نەهێناوە کە ئامانجەکەیە ، بەلام ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ، کە ئەمە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی هەردوو ئۆقیانووسی هیند و ئارامە.

ولاتانی خۆرهەلاتی ئاسیا ، وێرای ترسیان لە زیادبوونی هێزی ئابووری و تاکنۆلۆجی و سەربازی چین ، نەهاتنە ناو هاوپەیمانێتیەکە ، چونکە نایانەوێت ببنە گۆرەپانی ململانێی نێوان هێزە گەورەکان ، چونکە ئەوان دراوسێی چینن و پەیوەندی ئابووریان لەگەلیدا هەیە ، هەنگاوی هاوپەیمانی سێیانە چین ناترسێنێت ، بەلام ئەنجامی خێراکەی بریتیە لە ورووژاندنی توورەیی ئەوروپا و هەرەسهێنانی متمانە بە سەرکردەکانی ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

ئامانجی ستراتیژی سەرۆکی ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەوەیە ، کە بالادەستی چین لە ناوچەی هەردوو ئۆقیانووسی ئارام و هیندی نەهێلێت و ، هەولی زۆریش دەدات لە دەرەوەی چواچێوەی ئەو هاوپەیمانیە ساکسۆنیەدا ، هاوپەیمانی دیکە دروستبکات ، لەوانە ژاپۆن و هیندستان.

شەرێکی ساردی دیکە ، جیاواز لە شەری ساردی پێشوو لەبەر دەرگایە ، ئەمەریکا هەست بەوە دەکات ، کە لەهەموو کات زیاتر ترسناکیەکی گەورەی لەسەرە و ،  پەنا بۆ هەموو ئامرازێک دەبات ، هاتا ئەگەر بگاتە ئاستی وازهێنان لە هەندێک هاوپەیمانانی ، ئەمە وا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات ، هەروەکو «جۆزیف بورێل»ی کۆمیسیاری پەیوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورپا دەلێت؛ کە پێویستە پشت بەخۆمان ببەستین و ، ستراتیژیەتێکی تایبەت بەخۆمان دابرێژین، کە ئامانجەکەی هاریکاریە نەک بەروەرووبونەوە لە ناوچەکە.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP