- بیست ساڵ دوای یانزەی سێبتەمبەر -
(ئەم کتێبەم لەیادی دە ساڵەی یانزەی سێبتەمبەردا نووسی و هەر دە بەشەکەیم بە زنجیرە لە ڕۆژنامەی -هاوڵاتی -، لەمانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەمی ٢٠١١ بڵاوکردەوە. ئەوەی لێردەدا دامگرتووە ، چەند پەرەگرافێکە لەبەشێک لەبەشەکانی کتێبکە، لەئێستادا کە جیهان و ئەمریکاییەکان یادی بیست ساڵەی ئەو ڕووداوە ترسناکە دەکەنەوە).
***
ئه‌مریكاییه‌كان وان، ئه‌وروپیه‌كان ئیره‌ییان پێده‌به‌ن، خۆرهه‌ڵاتیه‌كان خانه‌گومانن لێیان. ماركسیسته‌كان هه‌جویان ده‌كه‌ن و له‌هه‌ركوێ بێ، وه‌ك گه‌وره هێزی ئیمپریالیستی ناویان دێنن. ئیسلامیسته‌كانیش په‌لاماریان ده‌ده‌ن و وه‌ك شه‌یتانی گه‌وره سه‌یریان ده‌كه‌ن. ئه‌مریكاییه‌كان ئه‌و راستیانه ده‌زانن، به‌ڵام هیچ كات وه‌ك دوای روداوه‌كانی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌وه‌ستاون و پرسیاری (بۆچی رقیان لێمانه؟) یان به‌جدی نه‌گرتووه.
دوای یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر، رۆشنبیره دیاره‌كانی ئه‌مریكا و ناوه‌نده ستراتیژیه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و راپرسیكردن، ده‌كه‌ونه تیۆریزه‌كردنی ئه‌و رقه‌و سۆراخ كردنی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه (بۆچی رقیان لێمانه؟).
كه‌س ئه‌مریكای خۆش ناوێت! میلله‌تان و هێز و كۆمه‌ڵه و گروپه ئایدیۆلۆژی و دینیه‌كان.. ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندان و بیریاران و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسانیش. ره‌فتار و سیاسه‌تی ئه‌مریكا خۆی بێت، یان هه‌وڵی به‌رده‌وامی هێزه ماركسیه‌كان بێت له‌رابردوودا و ئیسلامیه ئسوڵیه‌كان بێت له‌ئێستادا، هیچ له‌و راستیه ناگۆڕێت كه كه‌مترین كه‌س ئه‌مریكایه‌كانیان خۆش ناوێت.. به‌ده‌ر له‌پارت و هێز و گروپه ئایدۆلۆژیه‌كان، نوسه‌رگه‌لێكیش هه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ باكگراوندێكی ئایدیۆلۆژی و سیاسیان هه‌بێت و ته‌عبیر له‌به‌رنامه‌و گوتاری هیچ هێز و لایه‌نێك بكه‌ن، ئه‌مریكا وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی شه‌ڕانگێزی و وه‌ك دۆزه‌خێك وێنا ده‌كه‌ن..
شاری نیویۆرك كه ته‌عبیره له‌ژیاری مۆدێرن و له‌خه‌ونی ئه‌مریكی، "ئه‌دۆنیس" له‌قه‌سیده‌یه‌كیدا به‌ناوی (قبر من اجل نیویورك) به‌شارستانێتێكی چوار پێ وه‌سفی ده‌كات و سی ساڵ به‌ر له په‌لارماره‌كه‌ی (قاعیده)و قوتابیه‌كانی "بن لادن"، باس له‌وه ده‌كات كه‌ره‌شه‌بایه‌ك له‌خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵده‌كات و په‌یكه‌ری ئازادی ئه‌و شاره لول ده‌دات.
"سوهرابی سوپهه‌ری"یش له‌نامه‌یه‌كیدا ده‌نوسێت (نیویۆرك توخمی سه‌گه). ره‌نگه ئه‌ده‌بیاتی گه‌لانی دیكه‌ش، پڕی بێت له‌نمونه‌ی ئه‌م بۆچونانه له‌سه‌ر وڵاتی مام سام.