دواین هەواڵ

هێرشی پ ك ك بۆ سەر ھێزەكانی پیشمەرگە

‌نەوزاد هێتوتی

06/06/2021

هێرشی پ ك ك بۆ سەر ھێزەكانی پیشمەرگە، كارێكی ترسنوكانە و ئەوپەری نابەپرسیارەتی و دۆژمنكارییە. ناوچە سنوورەیەكانی ھەرێم لەبەردەم پرۆسەی داگێركاری توركیادان و رۆژ بەرۆژ ناوچە و دەڤەری زیاتر دەكەونە ژێر دەسەلاتی داگیركەری توركیا.

دەسەلاتدارانی ھەرێم مافی خۆیەتی ھەموو ھەولێك بدەت ئەو ناوچانە و خەلكی خۆی بپارێزێت. ھیچ دەسەلاتێك نییە لە دونیادا تەماشاكەر بێت بەرامبەر داگیر كردنی خاكەكەی.

جا بە خوشی بیت یان بە نەخۆشی دەبێت پ ك ك لە بەشێك لەو ناوچانە پاشەكشە بكات. بۆ ئەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە تیدا جێگیر ببن و بەو شێوەش رێگە لە زیاتر ھاتنە پیشەوەی داگیركاری توركیا بگیرێت.

ھەموو كات بیانووی پ ك ك ئەوە بووە گوایە ئەو ناچانە دەپاریزێت لەوەی توركیا گروپە تووند رەوەكان تیدا جێگیر بكەن. بەلام ئێستا ئەوە روون ئاشكاریە پ ك ك نەك ھەر ناتوانیت ئەو ناوچانە بپاریزێت بەڵكوو بووتە بیانوویەكی سەرەكی بۆ ئەوەی توركیا رۆژ بەرۆژ زیاتر بێتە پیشەوە و ناچەی زیاتر داگیر دەكات.

كەواتە ھەرێم ھیچ ریگەیەكی تری نییە دەبێت بەشێك لەوناچانەی كە گرنگن و ستراتیژین و ھێشتا توركیا داگیری نەكردوون پیشمەرگە تیدا جێگیر بكات. لێرەدا ھەنگاوەكانی ھەرێم پێموایە دەبیت لەم خالانەدا خۆی ببێنیتەوە.

یەكەم، لە رووی سیاسییەوە لە گەل بەغدا قسە بكات بۆ ئەوەی رێگە لە زیاتر ھاتنە پیشەوەی سوپای توركیا بگێریت. بەغدا بەرپرسیارە لەوەی سنوورەكانی بپاریزیت. كەواتە مادەم لە روویی سەربازییەوە ناتوانێت یان نایەویت ئەمە بكات دەكرێت لە رووی دیپلوماسی و لە رێگەی نەتەوە یەكگرتووەكان گوشار بۆ سەر توركیا بھێنێت بۆ ئەوەی ئوپەراسیوونەكانی بوەستینیت.

دووەم، دەبێت كەنالێكی سیاسی و دیپلوماسییان لە گەل پ ك ك ھەبێت بۆ ئەوەی بە دیالوك و دانوستاندن لە بەشێك لە ناوچەكان پاشەكشە بكات و پێشمەرگە تیدا جێگیربیت. دەبێت پ ك ك ئەو راستییا بزانێت ئیستا ناتوانێت ئەو ناوچانە بپاریزێت و چارەنوسیان وەك چیایی خامتیر، ھەفتەنین، زناری كیتسە و ناوچەكانی تر دەبێت. بۆیە ئەگەر پ ك ك راست دەكات كوردایەتی دەكات دەبێت ئەو بیانووە لە دەستی توركیا دەربھێنت. واتە ئەگەر پ ك ك دوو بژاردەی ھەبێت یان دەۆلەتی توركیا داگیری دەكات یان پیشمەرگە بگەریتەوە ئەو ناچانە. بێگومان ھەموو كوریك ئەگەر نییەتی كوردایەتی بیت ئەوەی دووەم ھەلبژێریت.

سێیەم، ھەرێم دەبێت سەرەرای دەستدریژییەكانی پ ك ك و سیاسەتە ھەلەكانی دەبێت سیاسەتی دانبەخودا گرتن و پشوو درێژی بگریتە بەر. ئەمە بەو مانایە نییە كە ھەرێم تەماشاكەر بیت بەرامبەر ھاتنی سوپای توركیا بۆ ناو قولای خاكی ھەرێم. بەڵكوو لەو ناوچانەی كە گرنگن و ستراتیژین چ بە دیالوك بێت یان بە زور پ ك ك رازی بیت یان یان رازی نەبیت دەبێت ھێز تیدا جێگیری بێت.

چوارەم، نابێت لەموو بەدواوە زیاتر گوند و ناوچەكانمان چول بكەین. ئەمە سیاسەتێكی ھەلەیە. دەبێت خەڵك خوراگر بێت و سەرەرای مەترسییەكان دەبیت لە سەر گوندەكانیان بمینن وپیشمەرگەش لەم رووەوە دەبێت یارمەتیان بدەت.

پێنجەم، نابیت ئەو راستییە نەزانین كە یەكێك لە ئامانجەكانی ئوپەراسیونەكانی توركیا درووست كردنی شەر دوبەرەكییە لە ناو كوردەكاندا. ئەمە نەك ھەر ئامانجی توركیایە. بەڵكوو ئامانجی ئێران، عیراق و میلیشیا شیعەكانیشە. بۆیە دەبێت كورد و پارتە سیاسییەكان لەو رووەوە زۆر وریا بن و لە گەمە سیاسییەكان تێبگەن.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP