دواین هەواڵ

كورد و توركیا: لە چلی زەیتونەوە بۆ چەنگی هەورە بروسکە

‌نەوزاد هێتوتی

04/06/2021

(1) بۆچی توركیا ھیرشی كردوتەوە سەر ناوچە سنووریەكان ھەریم؟ ئایا مەبەستی توركیا تەنیا كە(پ ك پ) وەك خۆیان باسی دەكەن یان مەبەست وئامانجی تری لە پشتەوەیە؟ ئەو ئامانج و ئەھدافە سیاسییانە چین كە توركیا لە رێگەی ئەم هێرشە سەربازییەوە دەیەوێت بەدەستی بھینیت؟

ئایا ھیچ تەنسیق و ھەماهەنگییەك ھەیە لە گەل ئیران وبەغدا بۆ زیاتر لاواز كردنی كورد؟ لە دوای سالی 2015 سیاسەتی توركیا بەشێوەیەكی ڕیشەی ھەمبەر كورد گۆرانكاری بەسەردا ھات.

توركیا دەستی کرد بە گەمەی سفری لە گەل كورد و ھەموو ئامانج و سیاسەتەكانی لە سەر ئاستی ھەر چوار پارچەی كوردستان، بە تایبەتی لە سوریا و عیراق لەوەدا چركردەوە كە بە ھەموو شێوەیەك دژایەتی كورد بكات و نەھێلێت كورد لە شەری داعش و دوای داعش ھیچ دەستكەوتێكی ھەبێت.

دەبێت ئەو راستییەش بزانین ھۆكاری ھەرە سەرەكی ھێرشی داعش بۆ سەر كوردستان بە ھاندانی راستەوخۆی توركیا و دەۆلەتی قەتەر بووە. لەبەر دوو ھۆكاری سەرەكی . یەكەم؛ كورد ئەوكات ناوچە ناكوكەكانی كونترول كردبوو كە توركیا زۆر پي نێگەران بوو و بە ھێلی سوری دەزانی . لە لایەكی تریشەوە ئەو كات ھەرێم باسی ئەوەی دەكرد كە چیتر بەشێك نین لە عیراق و ھەنگاو بەرەوە سەربەخۆی دەھاویژێت.

تەنانەت ئەو كات بارزانی لە پەرلەمانی كوردستان گوتارێكی گرنگی لەسەر پرسی سەربەخۆی پیشكەش كرد. بۆیە توركیا داعش وەك ئەمرازی ھەرە كاریگەری دەزانی بۆ ستوپ كردن بە كورد. بۆیە بە شیویەكی نھینی ھانی داعشدا كە پێشرەوەییەكانی لە بەرەو بەغدا ڕابگرێت و پەلاماری كوردستان بدات .

بۆئەوەی كورد نەتوانی ھیچ ھەنگاوێك لە میانی شەری داعش بھاوێژێت.وەك گوتمان ئەو كات توركیا ھەمووی ئەمانە بە نھینی كردی. لەلایەکی تریشەوە، لە كوردستانی سوریا لە یەكەم ھەنگاویدا دوای ئەوی توركیا ھەستی بە بەرەو پێشچونی كوردەكان كرد بە تایبەت بە پاڵپشتی راستەوخوی ئەمریكا و ئەگەری پێكەوە بەستنی روژئاوای كوردستان لە كانتونی جەزیرە-كوبانی –عەفرین و لەویشەوە بۆ سەر دەریای ناوەراستی سپی.

توركیا ھەر زوو كەوتە خوو لە رێگەی ھێرشی سەربازییەوە ئوپەراسیونی قەلخانی فوراتی دەستپێكرد لە مانگی ئابی 2016. بۆ ئەوەی رێگە لە پیشرەوەییەكانی كورد بگرێت و ئەگەری گەیشتی كورد بە دەریای ئازاد لەناو ببات. بویە لەو ئوپەراسیونە سەربازییەدا شاری جەرابلس كە شاریكی زۆر گرنگ ر ستراتیژی بووە دەكەیتە نێوان كوبانی و عەفرین داگیركرد.

لەلایەكی ترەوە، پرسی ریفراندوم و سەربەخوی كوردستان وایكرد لە سالی 2017 توركیا ئەولەویاتی سیاسەتەكانی بگورێت لە لە دژایەتی كردنی روژئاوا بو دەورەدانی ھەرێم. ئەگەر چی تا ئەو كات لە دژایەتی كردنی باشور توركیا ھەنگاوەكانی بەنھینی بووە. بەلام لە سالی 2017 توركیا بە ئاشكرا كەوتە دژایەتی كردنی ھەرێم. بەتایبەت كاتێك ھەرێم دووبارە پرسی رێفراندومی ھینایەو كایەوە.

بویە ئەمجارە كەوتە پێلانگیری لە گەل ئیران و بەغدا و میلشیا شيعەكان بۆ پەلاماردانی ھەرێم. ھەموو كەس ئاگاداری ھەولەكانی توركیا بوو بە تایبەت لە ھێنانی ھێزی سەربازی بۆ سەر سنووری ئیبراھیم خەلیل و تەنانەت ھێزی عیراقی لەو ناوچەیە جێگیر كرد. لەم چوارچیوەیەدا توركیا بە هاۆکاری ئێران و مێلیشیا شیعەکان و تەنانەت دەستێکی ناوخوی رولی سەرەكیان گرا لە داگیر كردنی كەركوك و ناوچە دابراوەكان. هێشتا ماویەتی......

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP