دواین هەواڵ

فەلەستین؛ لە راپەڕینەوە، بۆ زاڵكردنی چەكداری و عەقیدە!

‌مەلابەختیار

16/05/2021

خەباتی رزگاری گەلان، سەرەڕای جیاوازیەكان، دەبێ‌ پشتیوانی بكرێ‌. گەلی فەلەستین، لەدوای جەنگی جیهانی یەكەمەوە، هاوخەباتی راپەڕینی كوردستانە. بەخەباتی چەكداری و جەنگی عەرەب – ئیسرائیل سەرنەكەوتن!! هەروەكو كورد.

هەشتاكان، فەلەستینیەكان بەبەرد و قۆچەقانێ‌، ئیسرائیلیان هێنایە چۆك. بۆ؟ چونكە راپەڕینیان تێكەڵاوی هێزی چەكدار نەكرد.

بەهۆی قودس و راگواستنی گەڕەكێكەوە، خەڵكەكە راپەڕیەوە. ئەمجارە، تاڕادەیەك ئایدۆلۆژیەتی ئایینی و هێز زاڵكراوە. ئەنجامی شەڕی تەكنەلۆژیا، لەنێوان ئیسرائیل و غەزەدا دیارە. بەتایبەتی، سەراپای فەلەستین هێزیان بەكار نەهێنا. وڵاتانی عەرەبیش تەنها نارەزایی دەردەبڕن. زیانەكان.. زۆرتر بەر فەلەستین دەكەون؛ لە باشترین حاڵەتدا، ماوەیەك هێمنی بەرقەرار دەبێ‌!!

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP