له تشرینی یهكهمی ساڵی (2019) خۆپیشاندهران ههستیان كرد، كه چیتر عێراق بهم شێوهیه نابێت بهڕێوهببرێت، كه له دهرهوهی سنووری عێراقهوه لهسهر ژیانی و ئایندهی خهڵكی عێراقی بڕیار دهدرێت، ئهم بێزاربوونهش دوای ئهم حكومهته یهك لهدوای یهكانهی عێراق هات، كه ژێرخانی ئابووری و كۆمهلایهتی و پهروهردهیی و تهندروستی له عێراق له خاڵی سفر دابوون و ههموو كێشه و گرفت ههتا خزمهتگوزارییهكانیش به سیاسی كراون.
ئهنجامی ئهم خۆپیشاندانه لادانی حكومهتی (عبدالمهدی) لێ كهوتهوه و لهپاشان ململانێی نێودهوڵهتییهكان و نێوخۆییهكان گهیشته بهرزترین لووتكه و ههندێ شوین كار گهیشته كارتی سهربازی، چونکە له دوای پڕۆسهی ئازادی عێراق ساڵی (2003) پێكهاتهی (شیعه) كۆنترۆڵی ههموو جومگه سهرهكییهكانی ئهم وڵاتهی كردووه و بهڕێوهیدهبات،
زۆرینهی دانیشتوانی عێراق پێك دێنن و ههموو ناوچه شیعهنشینهكان له رووی خزمهتگوزارییهوه له خراپترین دۆخ دان و زۆربهشیان لهژێر (هێلی ههژاری)ین، بەشێوەیەک لە ئامارى ساڵى (2020) نزیکەى (12) ملیۆن کەس لەکۆى دانیشتوانى عێراق لەژێر هێلى هەژاریدان و ئەم ژمارەیەش لەرووى دابەشبوونى جوگرافیشەوە زۆربەیان کەوتونەتە پارێزگاکانى باشوورى عێراق، کە شیعەنشینن، بۆ نموونە پارێزگاى (موسەننا) بەپلەى یەکەم دێت بە رێژەى (52%) و پارێزگاى دیوانیە بە رێژەى (48%) و پارێزگاى (میسان) بە رێژەى (45%) و پارێزگاى (زیقار) بە رێژەى (44%) لە کۆى دانیشتوان پارێزگاکەن، لە رووى ئابووریشیەوە ئەم چوار پارێزگایە دەوڵەمەندن بە سامانى سروشتى لەسەرووى هەموویانەوە چەندین کێلگەى نەوتیان هەیە.
ئەوە ئەوەمان پى دەڵێت کە دانیشتوانى ئەم ناوچانە بێبەشن لە بچووکترین و سەرەتایترین خزمەتگوزارى و لە نمونەیەکى دیكه کاتێک (پاپاى ڤاتیکان) سەردانى شارى (زیقار)ى کرد بۆ شوێنەوارى (ئوور)، نزیکەى (20) گەڕەکى ئەو شارە لە سەرەتاى دروستبوونى دەوڵەتى عێراقى تا ئیستاش کێشەى ئاوى خواردنەوەیان هەیە، بۆیە خۆپیشاندانیان کرد و داوایان لە (پاپا) دەکرد ئاوى خواردنەوەیان بۆ دابین بكرێت، ئەمە وێڕاى ئەوەى لە ساڵى (2003)هوە گەورەترین بودجە دابین کراوە بۆئەم ناوچانە سەرەڕاى ئەمە لە ساڵى (2014)وەش کاتیک داعش ناوچەى سوننەنشینەکانیشى داگیرکرد، بودجەى ئەم ناوچانەش هەر دەگەڕایەوە بۆ ناوچەکانى باشوورى عێراق، لەلایەکى دیكەوە لە ساڵى (2013)هوە تا ئیستاش (17%) بەشە بودجەى هەرێم بڕا و ئەویش دەچووە سەر حیسابی ئەم پارێزگانە ئینجا دەبینرێت لە ناوچە یەکەمەکانى عێراق دان لە رووى هەژارییەوە.
کەواتە خۆپیشاندانى جەماوەرى ساڵى (2019)، کە بە لابردنى کابینەکەى (عهبدولمههدى) کۆتایی هات و کابینەى (کازمى) هاتە شوێنى، ئامادەکارى دەکات بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە بۆ گۆڕینى سیستەمى حکومرانىیە و دوورخستنەوەى دەستى ئێرانە لە رێگەى میلیشیا و لایەنە سیاسییەکانى نزیک لەم وڵاتە، کە ئەوە داخوازى سەرەکى خۆپیشاندەران بوو، بۆیە هەر لە داڕشتنى یاساى نوێی هەڵبژاردنەکان کە خۆى بووهتە (83) بازنەى هەڵبژاردن، کە رۆڵى هاوپەیمان و حزبەکانى لاواز کردووە لەبەرامبەردا رۆڵى تاک زیاتر بەدیاردەکەوێت، ئەمەش هەنگاوێکى زۆر ئەرێنیە، کە نەخشەى سیاسی هێزە سیاسییەکانى شیعە بگۆڕێت،
چونکە لەنوێترین راپرسى کە لەشەقامى عێراقى ئەنجام درابێت، لە رێگەى نموونەى هەرەمەکى بۆ (3) ههزار کەس لە چین و توێژەکانى کۆمەڵگا دەرچووە، بوارى باوەڕبوون بە لایەنە سیاسییە شیعەکان بریتیبووە لە (10%) ئەمەش ئەوە دەگەیهنێت نزیکەى (90%) دانیشتوانى عێراق بڕواى بەم هێزە سیاسییانە نییە، ئەمەش ئەو هەڵبژاردنە بە دەرفەتێکى زێڕین هەژمار دەکرێت بۆ گۆڕینى سیستەمى حکومڕانى لە عێراق.
لەسەر ئاستى هەرێمى و نێودەوڵەتیش ئەم هەڵبژاردنەى عێراق گرنگیەکى زۆرى پێ دەدرێت بەتایبەتى لەلایەنى هەردوو وڵات (ئەمەریکا و ئێران)، جموجۆڵە دیپلوماسییەکانى ئەم دواییەى ئەمەریکییەکان دەرخەرى ئەو راستیەن، بە جۆرێک دەیانەوێت دەستى ئێران و هێزە میلیشیاکانیش ببڕن، چ لە رێگەى (سندوقى هەڵبژاردن) بێت یان لە رێگەى کارتى سەربازى، چونکە ئەمه داواکارییەکى سەرەکى خۆپیشاندەرانى شەقامى عێراقى بوو و ئەمەریکاش پشتگیرى ئەم داواکارییەیان دەکات.
لەلایەکى دیكەوە (ئێرانییەکان) وێڕاى دەست تێوەردانیان لەکاروبارى عێراق لەسەر ئاستى (سیاسی و ئابوورى و کۆمەڵایەتى و سەربازى) کە پشکى شێرى هەیە، لە ئێستا زۆر هەوڵى یەکخستنى هێزە شیعەکان دەدات بۆ بەستنى هاوپەیمانى بەڵام نەیتانیووە یەکیان بخهن و سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام لە هەرێمى کوردستان تا رادەیەک هێزەکانى نزیک خۆى رێکخستووە، کە ئەمەش لەبەر لاوازى رۆڵى ئەم هێزانە ئەم هەنگاوەى ناوە بۆ ئەوەى هەر هیچ نەبێت دەنگى رابردوویان بهێننەوە.
هەروەها لە پشتگیرىکردنى هێزەکانى (حەشدى شەعبى) بەردەوامە، چونکە بە دامەزرێنەرى ئەم هێزە تائیفیە دادەنرێت، ئامانجى ئەم هێزەش دەرکردنى ئەمەریکایە لە عێراق و کۆنترۆڵکردنى هەموو جومگە گرنگەکانى دەوڵەتە تا ئێستاش ئەوەیان کردووە و لەسەر گۆڕەپانى عێراقیش دژى بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا کاردەکەن و جموجۆڵەکانیان لە دەرەوەى یاسایە و کۆنترۆڵى لەدەست حکومەتى عێراقى دا نییە، بەڵکو دەیانەوێت بارودۆخى عێراق وەک کارتێک لە دانیشتن و گفتۆگۆکانى لەگەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە (چەکى ئەتۆمی) بەکاربهێنێت.
کەواتە هەموو ئاماژەکان ئەوەمان بۆ رووندەکەنەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەى وادەى هەڵبژاردن، کاردانەوە و بەریهکكەوتنەکان لەسەر ئاستى (سیاسی و سەربازى و ئەمنى) زیاتر دەبێت، ئەمەش ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانى دیكه سەرپەرشتى پڕۆسەکە نەکەن، ئەوا مەترسى دەکەوێتە سەر پاک و بێگەردى هەڵبژاردن و بەشدارینەکردنى هاووڵاتیان لەهەندێك ناوچە بەبیانووى خراپى بارودۆخى ئەمنى هەر وەکو ئێستا لەناوچە (دابڕێنراوەکان) کە لایەنە کوردییەکان دەنگى زۆرینەیان هەیە و ناوچەکانى سوونەکانیش چونکە ئەو ناوچانە لەلایەن هێزەکانى حەشدى شەعبی کۆنترۆڵ کراون مەترسیان لەسەرە، بۆیە ئاساییکردنەوەى بارودۆخى ئەم ناوچانە دەبێت هەنگاوى ئەرینى بۆ بهاوژرێت، ئەگەر (ئەمەریکیەکان) مەبەستیانە هاوسهنگی هێز بگەڕێنەوە و رۆڵى ئێران لە گۆرەپانى عێراق کەمبکەنەوە، دەبێت پێش هەڵبژاردن زەمینەسازى بۆ سەرخستنى هەنگاوەکانیان بکەن.
لە ئەگەرى سەرنەکەوتنى هەڵبژاردنى پێشوەخته و ئەنجامەکانى بەدڵى شەقامى ناڕازى عێراقى نەبێت ئەوا عێراق دەچێتە قۆناغێکى دیكهى جیاواز و مەترسى، بۆیە ئەم هەڵبژاردنە بە دوا دەرفەت دادەنرێت بۆ راستکردنەوەى پڕۆسەى سیاسی لە عێراق.