ئاشکرایە پێگەى وکەسایەتى کارێزمایی سەرۆک مسعود بارزانى وەک ڕابەڕێکى خاوەن ئەزموونى کوردستان ، عێراق و رۆژهەڵاتى دیار و بەرچاوە بەتایبەت کاریگەریی بەهێزیان لە چارەسەرى زۆرێک لە کێشە قوڵەکان و کردنەوەى گرێکوێرەکان و دەرگە داخراوە ، لە نێوان هێزولایەنە سیاسیەکانى عێراقى و وڵاتى دیکەش ن بەتایبەت هەوڵەکانى چەندین ساڵەى لە پێناو چارەسەرى دۆزى کورد بەڕێگەى ئاشتیانە و لۆژیکانە و لە سەر ئاشتى باکوور، رۆژئاوا و هەتا رۆژهەڵاتى کوردستانیش هەمیشە باوەرى وا بووە ئەوەى لە گفتوگۆ و لەیەکتر تێگەیشتن چارەسەر دەبێت بە دەیان ساڵ شەڕ وماڵوێرانى نایەتەدى ، مێژوو گەواهیدەرە سەرۆک بارزانى وەک رابەرێکى خاوەن بیرو دیدگاى ستراتیژى بە دیپلۆماسى وهێزى نەرم و سیاسەتى ژیرانە گشت هەوڵەکانى خستۆتەگەڕ لە پێناو پێکەوەژیان و کۆتایی هێنان بە زێهینیەتى سڕینەوەى نەتەوەیەک و بەرامبەرەکەى کە سەد ساڵە هەوڵى لەناوبردنى نەتەوەیەک دراوە بەڵام نەتوانراوە
بەپێى هەڵدانەوەى لاپەرەکانى مێژوو دوێنى و ئەمڕۆش ، ئەو راستییە سەلمێنەراوە سەرۆک مسعود بارزانى ، خاوەن پێگە وکەسایەتییەکى بەهێزە لە رووى سیاسى و دیپلۆماسى وکۆمەڵایەتییەوە و دەتوانێت ببێتە هۆى کردنەوەى دەرگە داخراوەکان و کۆتایی هێنان بە شەڕ و خوێنڕشتن ئەوەش لە بەڕێگەى داننان بە دۆزى کورد ، بۆیە لەماوەى ساڵانى رابردوو هەر کاتێک ویستى ئاشتى و چارەسەرى کێشەکان هەبوو بێت و ڕوو لە هەرێمى کوردستان و بارەگاى بارزانى کرابێت , ئەو هەموو لایەنەکان بەوپەرى متمانەوە کارى کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ وماڵوێرانى لە ناوچەکەدا
مێژووى فریادرەسى و خەمخۆرى سەرۆک بارزانى نەک تەنیا بۆ چارەسەرى ئاشتیانەى دۆزى کورد و تورک ، بەڵکو لە رۆژئاواى کوردستانیش بەهەمان شێوە هەر کاتێک گەلى کورد پێوستى بە هاوکارى و چارەسەرى بووبێت ئەوا باوەشى باوکانە و ڕابەرانەى بۆ کردوونەتەوە ؛ دەمهەوێت بڵێم , سەردانە مێژووییەکەى بارزانى بۆ جزیرێ بۆتان نەک هەر نەتەوەیی کوردى لە سەر ئاستى هەر چوار بەشە بە زۆر لەتکراوەکەى کوردستانى یەکخست بەڵکو بووە هۆى هەژاندنى ناخى فاشیزمەکان ، چونکە کاتێک کەسایەتى و رابەرێکى مێژوویی وەک سیمبوڵى نەتەوەیی کوردوکوردستان سەردانى ئەو شارە مێژووییە کورد دەکات ، بەدەنگێکى ڕەوا و بەرز بانگى ئاشتى دەکات و خەڵکى ناوچەکەش بە گەرمى و هەست و سۆزەوە پێشوازى گەرمى لێ دەکەن , ئەو گورزێکى کوشندەیە بە ناخى فاشیزمەکان و تێکشکادنى تێڵێسمى دەیان ساڵەى نەیارانى کوردستان ، ئەوانەى تەنیا نکۆڵیان لە مافى کوردبوون و هاووڵاتیبوونیشیان دەکرد ، بۆیە ، ئەم سەردانە مێژووییە سەلماندى سنوورە دەستکردنەکان ناتوانن ڕێگە لە پەیوەندى نەتەوەیی بارزانى و کورد بگرن و وەک ڕۆحێک لە دوو جەستەدا
بەدڵنییاییەوە نەک تەنیا ڕقئەستوورى و تاریکبیرى باغچەڵى بەڵکو ، زۆرێک لە فاشیزم و نەیارانى کوروکوردستان بەم سەردانە مێژووییەکەى سەرۆک بارزانى بۆ جەزیرێ بۆتان تووشى هیستریان و هەژاندن کردەوە ، لە هەمان کاتیشدا ئەم سەردانە و پەیامى ئاشتى وپێکەوەژیانى بارزانى بە دۆست و نەیارانى کوردى گووت ، سەردەمى نکۆڵیکردن لە دۆزى کورد کۆتایی هاتووە و ئێستا ئیتر کاتى یەکتر قبووڵکردنە ، زمانى هەڕەشە و سڕینەوە بەسەرچووە ، و دەبێت بزانن ئەوەى دەتوانێت ئاشتى و کلیلى دەرگە داخراوەکان بەئاراستەى چارەسەرى پرسى کورد ببات ، تەنها سەرۆک بارزانى و زمانى هەڕەشە و گەوجاندنى لایەنگرانتان هیچ سوودێکى نەماوە و چیتر ناتوانن کورد وتورک لە پێناو بەرژوەندییە کەسى و تایبەتییەکانتان بە کوشتن بدەن
بە هەڵوەستەکردن لە سەر قسەکانى دەوڵەت باغچەلى ، ئەو راستییە سەلمێنرا، ترسى فاشیزمەکان لە دیپلۆماسى و سەنگ و پێگەى و سیاسەتى ژیرانەى سەرۆک بارزانىیە ، چونکە فاشیزم و داگیرکەران بەدرێژایی مێژوو نەتەوەیی کوردیان بەتێکدەر و جنۆکە وێنا کردووە ، بەڵام کاتێک سەرۆک بارزانى سەردانى ئامەد و جەزیرێى باکوورى کوردستان دەکات وە ڕابەرێکى کارێزماتێک ئەوا باسى ئاشتى و پێکەوەژیان و برایەتى کورد و تورک دەکات ، بەمەش کۆتایی بە خەونى فاشیزمەکان دێنێت و ئەو دیدگایە لە نێو مێشکیان دەسڕێتەوە و هەر ئەوەشە کاتێک باغچەلى تووشى هەڵچوون و هیستریا دەبێتەوە دژایەتى سەرۆک بارزانى دەکات ، ئەو خۆى لەخۆیدا کەسێکى شەڕخواز و دژى ئاشتى و پێکەوەژیانى کوردوتورک و دیموکراسییە
گرنگە بۆ هەموو لایەک روون بێت ؛ سەردانە مێژووییەکەى سەرۆک بارزانى بۆ باکوورى کوردستان و بەشدارى لە دیدارى مەلاى جەزیرێ لە شارى شرناخ ، پەیامە مێژووییەکەى بۆ ئاشتى و برایەتى ، رووداوێکى گرنگ و سەلمێنەرى ئەو راستییەیە کە بابەتەکە لە تەنیا ئاشتى نییە لە نێوان تورک و کورددا بەڵکو ، بوونى زێهنییەتێکى نەخۆش و فاشیزیمیە کە هەردەم شەڕو خوێنڕشتنى لە ئاشتى و ژیان و برایەتى پێ خۆش بووە ، هەر بۆیە هەرکاتێک سەرۆک بارزانى هەنگاوى لە پێناو چارەسەرى و ئاشتى ناوە ، ئەوان بەرەو داوە دەگەڕێنەوە ، بەڵام ئیتر ئەو سەردەمانە بەسەرچوون ، بەدڵنییاییەوە هێزى ئاشتى و برایەتى کە سەرۆک بارزانى ئاڵاهەڵگرێتى بەسەر زێهنیەتى شەڕانگێزى و خوێن ڕشتن سەردەکەوێت و کەسییش ناتوانێت پێش بەڕووداو و پێشهاتەکانى ناوچەکە بگرێت .