پارتی بەم شێوەیە لە عێراقدا بێ ڕکابەرە:
1. یەکەم پارتی سیاسییە بە تەنها و بەبێ هاوپەیمانێتی، زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت، ئەو ژمارەیە پێوانەییە بێ ڕکابەرییەکەی دەسەلمێنێت.
2. ئەگەر نادادپەروەری یاساکە نەبووبا، پارتی خاوەنی (٦٠) کورسی پەرلەمانی دەبوو، بەڵام سەڕەرای ئەوەش پارێزگاری لە کورسییەکانی کردووە بە پشتیوانییەکانی بۆ کورسی کۆتاکان (٣٣) کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بردووەتەوە.
3. لەماوەی نێوان هەڵبژاردنی (٢٠٢١) بۆ (٢٠٢٥)، سەرو ( ٣٠٠،٠٠٠) هەزار دەنگ زیادی کردووە، تا ئێستا یەکەم حزبی سیاسییە لەنێوان دوو هەڵبژاردن قەبارەی جەماوەری بەم شێوەیە فراوان بێت.
4. لایەنی ڕکابەرەکانی پارتی لە هەرێمی کوردستان، نیو هێندەی پارتی نەیانتوانیوە دەنگی پێویست بهێنن.
5. هەموو ئەو لایەنانەی گرەویان لەسەر لاواز کردنی پارتی دەکرد لە عێراق، بە دەنگ و کورسی بە ڕێژەیەکی زۆر نەیانتوانیوە بگەنە ئاستی پارتی لە ڕووی دەنگ و ژمارەی کورسییەوە.
6. پارتی تەنها لە دهۆک (٤١٥،٠٠٠) هەزار دەنگی هێناوە کە دەکاتە (٩) کورسی کە چی هاوپەمانێتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە بەغداد، (٤١١،٠٠٠) دەنگی هێناوە، ئەنجامەکەی بووەتە (١٥) کورسی، دەنگ و سەنگی پارتی لە عێراقدا لەم بەراوردکارییە ببینن.
7. لە هەولێر دەنگی زیادی کردووە و (سێ، چوار، پێنچ) هێندەی لایەنەکانی ڕکابەری دەنگی بەدەستهێناوە.
8. لە دهۆک، دەنگی زیادی کردووە، (پێنچ، شەش، دە) هێندەی لایەنەکانی دیکە دەنگی بەدەستهێناوە.
9. لە نەینەوا، یەکێک لە پارێزگا گەورەکانی عێراق و چەقی ڕکابەرییە سیاسییەکان، پارتی یەکەمە و (١٨٩،٠٠٠) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و دەنگی زیادی کردووە، تەواوی هاوپەیمانێتی و لایەنە سیاسییەکانی دیکە، هەزاران دەنگ لە دوای پارتییەوەن.
10. لە سلێمانی، دەنگەکانی زیادی کردووە و ئەگەر نادادی یاساکە نەبووایە، دەنگەکانی دەگەیشتە ئاستی کورسی زیاتر.
11. لە دوو کورسییەی پارتی لە بازنەی پارێزگای سلێمانی، یەکێکیان لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهیدەوە وەدەستهاتووە، ئەمەش وەڵامدانەوە و وەفاداریی خەڵکی ئەو سنورەیە بۆ پڕۆژە خزمەتگوازرییەکانی پارتی و بەرنامەکانی بۆ دەڤەرە، سەڕاەرای ئەوەش دەنگەکانی زیادی کردووە.
12. لە کەرکووک دەنگەکانی زیادی کردووە، بەهۆی یاساکی سانتلیگۆ نەگەیشتە (٢) کورسی، سەڕەرای ئەوەی هێشتا پارتی خاوەنی کورسییەکی کۆتایە لە کەرکووک، ئەگەر لە پارێزگایەکی دیکەی عێراق بووایە، ئەو دەنگانەی کورسی زیاتری دەکرد، ژمارەی دەنگی کاندیدەکانی پارتی لە لوتکەی دەنگی کاندیدەکانی تری حزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کەرکووکن.
13. کورسییەکەی پارێزگای دیالە، ڕووحیەتی کوردایەتی لە خانەقین بەهێزکردەوە و بایەخێکی گەورەی هەبوو، مێژووی پارتی و خانەقین بەهای تایبەتی خۆی هەیە.
14. (٥) کورسی کۆتا، بۆ پارتی تەنها بەرزکردنەوەی ئاستی پشتیوانییەکانی نییە، بەڵکو سەلمێنەری ئەو ڕاستییە کە پارتی بە کردار، پاڵپشتی لە پێکهاتەکان دەکات و داکۆکیکاری ڕاستەقینەیانە، لەم گرەو قورسەدا، پارتی لە هەموو گرووپانەی بردەوە کە دەیانویست مامەڵە بە دەنگ و پێگەی پێکهاتەکان بکەن.
15. ئەوەی کە دیسان، پارتی لە هەموو حزب و هاوپەیمانێتییە سیاسییەکانی دیکە جیاکردەوە، بەهێزی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و کاریگەری میدیایی بوو، پارتی لەم ڕووەوە، لە لوتکەدا بوو، پەیام و تێڕوانین و کردەوەکانی پارتی لەگەڵ خواستی هاووڵاتیاندا هاوتا بوو.
پارتی، بە سەرۆکایەتی پێشمەرگە و ڕابەر، (سەرۆک مەسعود بارزانی)، متمانەی گەورەی جەماوەری کوردستان و عێراقی بەدەستهێنا.
سەنگ و پێگەی پارتی لە عێراقدا کاریگەرتر و کاراتر دەبێت، ئەندان و لایەنگر و جەماوەری پارتیش، شایستەی باشترین خزمەتن، بەوپێیەی وەفادارییان بۆ پارتەکەیان و ڕێبازەکەیان بێ وێنەیە.