وئه‌م ناوچه جوگرافیاییه‌ی كه گه‌لی كوردی تێیدا ده‌ژیت ، خاكی ڕه‌سه‌نی كوردستانه له‌ڕووی جوگرافیاوه باشووری كوردستانه ، له رووی سیاسی و ئیدارییه‌وه قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوورییه و به ناوچه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ڵكو له ڕووی ئاسایشیشه‌وه له سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش دوورگه‌یه‌كی سه‌قامگیره ؛ هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی 33 ساڵ حكوومڕانییه‌وه وێرای هه‌موو كۆسپ وئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می و هه‌وڵی نه‌یارانی ده‌ره‌كی وناوخۆیی بۆ وه‌ستاندنی له پێشكه‌وتن وگه‌سه‌ندن نه‌ك هه‌ر خاوه‌ن ئه‌زموونێكی باش به‌ڵكو له‌ڕووی فه‌راهه‌مكردنی ئاسایش وڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی تیرۆر ڕۆڵێكی گرنگ و به‌رچاوی هه‌یه و له‌ڕووی ده‌ستووریی هه‌میشه‌یی عێراقه‌وه سنوور و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاره و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش دان به‌و سنووره دانراوه
هه‌رێمی كوردستان ، ناوچه‌یه‌كی پێشكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین وئایینزاكانه به بێ جیاوازی هه‌مووان له ئامێز گرتووه به هه‌موو ڕه‌نگ و زمان و بیروباوه‌ری جیاوازه‌كانه‌وه ؛ هه‌روه‌ها له‌ڕووی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه ساڵ به ساڵ زیاتر پێشكه‌وتنی به‌رچاوه له گشت بواره‌كانی ژیان و ئاوه‌دانی و ته‌كنۆلۆژیا و ئیداره و بازرگانی وبونیاتنانه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ؛بۆیه زۆر گرنگه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو وبه‌سه‌قامگیری بمێنێته‌وه ؛ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ڕووه‌وه له‌رابردوو و ئێستاشدا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕێگریكردن بوو له‌و هۆكاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییانه‌ی ده‌بنه هۆی لاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراقدا و هه‌میشه له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردن بووه له دۆزی كورد‌و خاكی نیشتیمان‌دا
مێژوو گه‌واهیده‌ره ،پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی به كێ ده‌كرێت و چ هێزێك ده‌توانێت بیپارێزێت وداكۆكیكاری مافه‌ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستانیش بێت ، به‌دڵنییاییه‌وه تاكه حزبێك كه توانیوێتی شكۆی كوردستان بپارێزێت وڕێگه نه‌دا سه‌روه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته ژێر ده‌ستی عێراقه‌وه ، به جیاوازی له هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر ، ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان بوو ، به‌تایبه‌تی كه سه‌رۆك مسعود بارزانی كه هه‌رده‌م وه‌ك ڕابه‌رێكی مێژوویی و پێشمه‌رگه‌یه‌ك له پێناو به‌دیهێنانی ماف و ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد و چه‌سپاندنی دیموكراسی و فیدراڵی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌ی قورسیش بوو بێت ؛ پارتی به ڕێگه‌ی گڕتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ژیرانه و دیپلۆماسی كاریگه‌ری هاوسه‌نگی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رابگرێت و كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی لۆژیكانه چاره‌سه‌ر بكات
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ، له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌ندێك لایه‌ن به‌رده‌وام دهۆڵی خۆراده‌ستكردنیان و راده‌ستكردنی هه‌موو ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و سه‌روه‌ت و سامانی كوردستانیان ده‌كووتی و به‌ڵام دواتر هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا ، چونكه ئه‌و لایه‌نانه له ڕووی سیاسییه‌وه بێ ئه‌زموون بوون یانیش له پێناو ده‌ستكه‌وتی حزبی ئاماده بوون خۆیان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی عێراقێك بكه‌ن نه‌یتوانیووه خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆی بكات ، بۆیه هه‌نگاوه‌كانی پارتی به‌تایبه‌تی له دوای سه‌ركه‌وتنی ملیۆنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ، زۆر جیاواز و گرنگه ، چونكه هێزولایه‌نه‌سیاسییه‌كانی عێراقیش باش ده‌زانن ئه‌و حزبه‌ی هه‌وێنی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقه و سازشیش له سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ناكات و داكۆكیكاری جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی فیدراڵییه و له سه‌ر پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد سازش ناكات و تاكه هێزه دیموكراسی له عێراق پاراستووه پارتی دیموكراتی كوردستانه به سه‌رۆكایه‌تی بارزانییه .
به‌تایبه‌تی مێژوو گه‌واهیده‌ره زۆر لایه‌ن له عێراق هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تاكڕه‌وی له ده‌سه‌ڵات و په‌راوێز دیموكراسی و ده‌ستوور و فیدراڵیییان ده‌دات و به‌ڵام پارتی تاكه هێز بوو كه ڕووبه‌ڕوویان وه‌ستایه‌وه ، بۆیه سه‌ركه‌وتنی ملیۆنی پارتی نه‌ك ته‌نیا پێگه‌ی گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز كرد به‌ڵكو پارێزگاری له دیموكراسی و فیدڕاڵی كرد و داكۆكیشی له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیش كرد ، به‌تایبه‌تی له پرسی ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستانیش كه به‌مادده‌ی 140ی ده‌ستوور ناسراوه و هه‌میشه له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه بووه بۆ چاره‌سه‌ری ده‌ستووری ئه‌و ناوچه كوردستانیانه و هه‌موو مافه‌ره‌واكانی كوردستان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی دیكه‌ش ؛ بۆیه پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و هێزه‌یه به دروشمی ( هاوسه‌نگی وسازان و هاوبه‌شی )، ئه‌و هێزه ملیۆنییه كه داكۆكی له مافی گه‌لی كوردستان ده‌كات له عێراق و سازیشش له سه‌ر بستێك خاك و مافی كوردوكوردستان ناكات .