پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر و له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ، توانی مێژووییه‌كی پڕ سه‌روه‌ری نه‌ك ته‌نیا بۆ پارتییه‌كان به‌ڵكو بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستانیان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین وئایینزاكان وه‌ك پارێزه‌ری مافه‌ره‌واكانیان تۆمار بكات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سه‌ر ئاستی كوردستان وعێراق بووه حزب و براوه‌ی یه‌كه‌م ، له كاتێكدا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن نه‌یارانی كوردستانه‌وه زۆرترین هێرش و هه‌وڵی لاوازكردن و سڕینه‌وه‌ی درا ، به‌تایبه‌تی له سه‌ر ئاستی حكوومڕانیشدا ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه خۆیان به هاوبه‌ش داده‌نا به‌ڵام له پشتیان له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانیان كرد ، ویستیان له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و عێراقی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی شكستی پێ‌بێنن
ده‌نگدانی ملیۆنی به پارتی دیموكراتی كوردستان ، به‌تایبه‌تی به چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و پێشكه‌وتووترین سیسته‌می ده‌نگدان هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانگووت كه پارتی ڕاست نییه ، به‌ڵام ده‌نگدانی ملیۆنی خه‌ڵكی كوردستان به پارتی هه‌موو ئه‌و گومانانه‌ی نه‌ك هه‌ر نه‌هێشت ، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتن و پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵانی رابردوو و به‌تایبه‌تی 2018 و 2021 هیچ گومانێكی نه‌هێشته‌وه و سه‌ركه‌وتنی ئه‌مجاره وه‌ڵامی هه‌موو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌كانی نه‌یارانی كوردی دایه‌وه
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ملیۆنییه‌ی پارتی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه پارتی خاوه‌ن گڕو تینێكی لاوانه‌یه ، هه‌روه‌ها خاوه‌ن ستراتیژه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پیشه‌یی و زانستییانه ده‌ێته نێو پێشبڕكیێ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ، بۆیه له به‌رامبه‌ردا لایه‌نه‌كانی تر له جیاتی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پرۆژه و خزمه‌تگوزاریی بن ، هه‌موو سه‌رنجیان له سه‌ر دژایه‌تكردنی پارتییه ، چونكه ئه‌وان له بنه‌ڕه‌تدا خاوه‌نی هیچ بیرۆكه‌یه‌كی سیاسی و خزمه‌تكردن و ڕه‌چاوگرتنی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌یان نین تاكو بتوانن ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن
بۆچی پارتی حزبی پێشه‌نگ وملیۆنی و متمانه‌پێكراوه :
یه‌كه‌م " پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان ڕاشكاو وڕاستگۆیه ، هه‌رگیز به‌ڵێنی بێ كردار ناكات و ئه‌وه‌ی پێی بكرێت ده‌یكات به پرۆژه و ئه‌وه‌ی پێی نه‌كرێت نایكات ،هه‌ر ئه‌وه‌شه هه‌رگیز له سه‌ركه‌وتن مه‌غروور نه‌بووه و له شكستیش بێ ئومێد نه‌بووه ، هه‌میشه‌ش له پاڵ جه‌ماوه‌ری كوردستان بووه و پشتی له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی نه‌كردووه ، بۆیه پارتی خاوه‌ن ده‌سكه‌وتی مێژووییه
دووه‌م،، پارتی خاوه‌ن سه‌رۆكێكی كارێزما و سه‌رۆك مسعود بارزانییه ، ئه‌و كارێزمایه‌ی جه‌نابیان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو ووتاره‌كان له په‌رۆشی خه‌م و نیشتیمانه‌كانی و خوێندنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رج و بارودۆخه‌كه‌یه و بۆیه هه‌میشه جێگه‌ی متمانه‌ی دۆست و نه‌یاره‌كانێتی
سێیه‌م ،، پارتی ئه‌و حزبه‌یه هه‌میشه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و به‌رژوه‌ندییه‌كانی پێش هه‌موو پرسێكی تره ، واته پارتی ڕه‌شماڵێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو چین و توێژ و خێڵ و نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاكان و هه‌میشه ده‌رگه‌ی ئه‌و ڕه‌شماڵه كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌موو پرس و كێشه‌كان بكات
چواره‌م ،، به‌و پێیه‌ی پارتی حزبی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌یه ، له‌كاتێك سه‌رۆك بارزانی ، پێشمه‌رگه‌بوون به‌گه‌وره‌ترین پله وپۆست شانازی بۆ خۆی ده‌زانێت ، هه‌روه‌ها فه‌رموویی ئێمه بۆ خودای گه‌وره نه‌بێت بۆ كه‌سی تر خۆناچه‌مێنین ، به‌ڵام ئاماده‌ین ده جار بۆ دایكی شه‌هیدان خۆمان بچه‌مێنین ، له‌كاتێكدا لایه‌ننه‌كانی تر هێزه‌كانی خۆیان له پێناو به‌رژوه‌ندی كه‌سی و حزبی به كوشتن ده‌ده‌ن
پێنجه‌م ،، سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و ئینجا له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهات و ڕووداوه‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌یان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له گشت بواره‌كانی ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستی و كشتوكاڵ بواره‌كانی دیكه و هێنانه‌دی دی ئاوات و ئامانجی چه‌ندین ساڵه ، به‌و راستییه‌كه ده‌ڵێت : ئێمه ناڵێن ده‌یكه‌ین ، به‌ڵكوو ده‌ڵێن كردمان ،ئاماژه‌ن به دروستبوونی متمانه له نێوان پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی وجه‌ماوه‌ری كوردستان
شه‌شه‌م ،، شێوازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شێوازی زۆر شارستانیانه ، له سه‌ر ئاستێكی به‌رز و پێوه‌رێكی جیهانی و له جیاتی دروشمی گه‌وره و بێ بنه‌ما و بێ ناوه‌ڕۆك ، تۆمه‌تبه‌خشینی بێ بنه‌ما ، وه‌ڵامی نه‌یارانی دایه‌وه و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر ببێته جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌و راستییه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان باوه‌ریان به دروشمی بێ كرداری هه‌ندێك لایه‌ن نه‌ماوه و درۆ و چه‌واشه‌كاری نه‌ماوه ، بۆیه ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت ڕكابه‌ری پارتی بكه‌ن و ده‌بێت ته‌نیا به مێژوو و پرۆژه و خزمه‌تكردن كێبڕكێی پارتی بكات و ڕاستگۆ و خاكه‌ڕا و نیشتیمانپه‌وه‌ر و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگڕێت