دوای 22 ساڵ حکوومڕانی عێراق ژێر هەژموونی عەرەبی شیعی ، بە کۆمەڵێک شکست و گەندەڵی لە حکوومڕانی لە پێچێکی زۆر سەخت و قورس و هەورازێکی بەرز دایە ، بۆیە هەڵبژاردنی ئەم خوڵەی پەرلەمانی عێراق لە ژێر هەڕەشە و مەترسی و چارەنووسێکی نادیار دایە بۆ داهاتوو ، چارەنووسێک کە ڕەنگە خودی دەسەڵاتدارانی عێراقیش هەستی پێ نەکەن
بە سەرنجدان و هەڵوەستەکردن لەسەر ڕووداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی گۆرانکاری وپێشهات و ڕووداوە چاوەروانکراوەکان و کاریگەرییان لەسەر عێراق بەتایبەتی کاریگەرییان لە سەر هەڵبژاردنەکان دەبێت ، لە ژینگەیەکی ناڵەباری ناوچەکە کە عێراقی تێدا گوزرە دەکات ، بەدڵنییاییەوە پرۆسەی سیاسی نەک هەر ئاڵۆز دەکات , بەڵکو هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن کە پرۆسەی 22 ساڵ حکوومڕانی شیعەکان بڕوخێنێت و بەرەو کۆتایی ببات
بەدڵنییاییەوە ، ئەگەر عێراقی ئێستای ژێر هەژموونی ئێران نەک بەشداری ئەم هەڵبژاردنە وبەڵکو دەیان هەڵبژاردنی دیکە بکات ، شانۆگەری دیموکراسی بکات و بڵێت دژی دیکتاتۆرییەتە ، بەڵام هەرگیز خاوەن بڕیار وسەروەری خۆی نەبووە بەڵکو لەدەرەوەی سنوورەکان ، کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی عێراق دابنێت , بەڵام ئەوەی هەموو نیگاکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی 11ی11ی 2025 کە دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق بەرەو کوێ دەبات
بەدڵنییاییەوە، وەک هەمیشە کوردستان وەک بونیاتدانەری دیموکراسی و عێراقی نوێ ئەمجارەش وەک هەمیشە لە پێناو ڕەتکردنەوەی دیکتاتۆری و تاکڕەوی بەشداری کردووە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا ، بەڵام عێراق بەکۆمەڵێک کێشە و دۆسییەی ئاڵۆز و بەتایبەتی لە ژینگەیەکی ناڵەباری ناوچەکەدا ، بە قۆناغێکی هەستیار و قورس تێدەپەڕێت ، ڕەنە هەرەشەکانی ئەم ماوەی ئەمەریکا و ئیسرائیل کاریگەری زۆریان لەسەر پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ هەبێ و تووشی رەوشێکی ناڵەبار بکاتەوە
بەدڵنییایەوە ، کاتێک عێراقێک لەگەڵ مانەوە و بەهێزکردنی گروپ ومیلیشیاکان بێت ، دەبێت خۆیان بۆ هەموو گەرێکی کراوە ئامادە بکات بەتایبەتی کاردانەوەی ئەمەریکاو هاوپەیمانەوە ، بەتایبەتی کە چیتر دەرفەتە لەبەردەم مانەوەی دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی ئەو گروپ و میلشیایانە نەماوە و ڕێگەی رزگاربوونیان نامێنێت ، بەتایبەتی سەرداکی مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمەریکا بۆ عێراق و ئینجا پەیوەندی تەلەفۆونی وەزیرانی دەرەوە و جەنگی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چەککردنی و هەڵوەشاندنەوە و نەهێشتنی گروپە چەکدارەکان ، ئاماژەیەکی روون بۆ داهاتووی پرۆسەی سیاسی عێراق
ئەم پەیامە هیچ گاڵتە و یاریکردنی تێیدا نییە، ئەمەریکا چیتر عێراقێک و دەوڵەتێکی سێبەری ئەو گروپ و میلیشیایانە ناوێت و شەڕمیش لە بەغدا ناکات ، بۆیە هیچ ڕێگەیەک لە بەردەم عێراقدا بوونی نەماوە جگە لە هەڵوەشاندنەوە و کۆتایی هێنان بەو گروپ و میلشیایانەی کە ئێران پشتگیریان دەکات ، لەلایەکی دیکەوە ئەو هەڵە و تاکڕەوییانەی حکوومەتەکانی بەغدا و پابەندنەبوون بەدەستوور و هاوبەشی و پەراوێز خستنی گەلی کورد و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین وئایینزاکان و زۆر بوونی ناڕەزاییەکان و گەندەڵی هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن زەنگێکی مەترسیدارە بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق
بەڵام وەک هەمیشە گەلی کورد ڕۆڵێکی بەهێز و کاریگەری دەبینێت لە عێراقدا ، بۆیە دەبێت بەغدا دوای هەڵبژاردن دەبێت بێ مووشەک و درۆن هاوێژی بێت ، بەتایبەتی عێراقێک کە بەدرێژایی مێژوو لەبەردەم نەفرەتی جوگرافیا و نەوت و کانزاکان دایە و ئەستەمە بەم جۆرە زێهینیەتە هیچ جێگەی داهاتوویەکی باشی هەبێت.