دواین هەواڵ

پلانی نوێی ئەمریكا چییە لە هەرێمی كوردستان؟

‌كوردستان ئەحمەد

28/06/2022

هەرێمی كوردستان وەك خاڵێكی بەهێزی سیاسی و ئابووری و سەربازی بوەتە ناوچەیەكی گرنگ و ستراتیژی لە هاوكێشەی نێودەوڵەتی و جیهانيدا، ئەوەش دەروازەیەكی گەورەی بۆ كوردستان كردوەتەوە كە چاوی جیهانی لەسەر بێت و هەروەها زۆرترین ناوەندی ستراتیژی و سیاسی جیهان روو لە هەرێمی كوردستان بكەن، ئەوە گرنگیەكی گەورەی هەرێمی كوردستان دەردەخات.

لەسەرەتای شەری داعشەوە كورد لە باشوری كوردستان توانی زۆر بەگرنگییەوە رۆڵ ببینێت و پەیوەندیەكانی لە ئاستی گەورەدا لەگەڵ ئەمریكا گرنگی پێبدات و ئەمریكیەكان راستەوخۆ مامەڵەیەكی سیاسیان لە گەڵ هەرێمی كوردستان و هەولێردا دەكرد، ئەوەش چاوی جیهانی بەرووی خۆیدا رادەكێشا و كوردستانی وەك ناوەندێكی گەورەی جیهانی نیشاندەدات.

ئەمریكا لە شەری داعشدا باشترین هێزی پشتیوانی بۆ هەرێمی كوردستان دابینكردبوو كەبوە هۆی ئەوەی شانبەشانی پێشمەرگە ئەمریكیەكانیش بتوانن زۆرترین رووبەڕووبوونەوی هێزە چەكدارەكانی هەبێت، ئەوەش وایكرد جارێكی دیكە پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا بەهێزتر ببێت و هەرێمی كوردستان بە تەواوەتی بكەوێتە بەرچاوی جیهان و ئەمریكیەكانیش.

ئەمریكا لە پاش جەنگی داعش چەند پڕۆژەیەكی نوێی لە هەرێمی كوردستان دارشت، كە گەورەترینیان دروستكردن و بونیادنانی گەورەترین كونسوڵخانەبوو لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا و لە پاشانیش بە چەندین شێوازی جیاواز و زنجیرەیەك هاوكاری گەورەی بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان هەناردەكردووە كە ئێستا ئاستی چەند لیوایەكی گەورەی پێشمەرگەی گەیاندووەتە ئاستی سوپا گەورەكەی خۆی لە توانا لۆجیستییەكاندا.

ئەمریكا لە پرۆژەكانی بەردەوامە

لە هەرێمی كوردستاندا لەگەڵ ئەوەی ئەمریكیەكان چەندین پرۆژی گەورەی كۆمەڵایەتی و مەدەنی و سیاسیان هەیە بەردەوامن لە پشتیوانكردنی هێزی هاوبەشی نبشتیمانی كوردستان ، ئێستا بە هاوبەشی چەند كۆمپانیایەكی گەورەی جیهانی پڕۆژەی رێرەوی  گازی كوردستان و ئەوروپا بوونیاد دەنرێت ئەوەش كوردستان دەبوژێنێتەوە و جارێكی دیكە هەرێمی كوردستان وەك وڵاتێكی گرنگی سەر  سیتمی نەوت و گازی جیهان نیشاندەدات.

پرۆژەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستاندا رۆڵێكی گرنگیان هەیە لە بوونیادنانەوە و رێكخستنەوەی كوردستاندا، بە جۆرێك كەهەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سیاسەتی خۆیدا دەیەوێت  هەرێمی كوردستان بە جیهانی دەرەوە بەشێوەیەكی زانستیانە ببەستێتەوە.

لەگەڵ ئەوەی هەرێمی كوردستان پلانێكی تۆكمەی هەیە بۆ بەردەوامبوون لە هەناردەی نەوت و گاز و غاز بۆ دەرەوەی كوردستان،بەڵام ئاڵۆزیەكی گەورەی سەربازی لە سنورە غازیەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە ئەوەش بوەتە كێشەیەكی گەورە لەبەردەم كۆمپانیا گەورەكان كە كار دەكەن لە كێڵگە نەوتییەكان، هێرشە سەربازیەكان گرفتێكی گەورەیان دروستكردووە بەڵام لە ئاستێكی باڵادا هەرێمی كوردستان بەدوای رێگەچارەدا دەگەرێت و ئەمریكاش وەڵامی توندی هەیە.

ئەمریكا وەڵام دەداتەوە

لە چوارچێوەی پلانەكانی ئەمریكادا لە هەرێمی كوردستان كە بەدەست سێ دامەزراوە سەرەكیەكەی ئەو ولاتەوەیە كەوەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری و كۆشكی سپی، پلانی ستراتیژی بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان و بۆ بۆرییە نەوتيەكان و هەروەها سنوری هەرێمی كوردستان هەیە كە بە شێوەیەك بێت ئەو پرۆسێسە بە تەواوەتی پارێزراو بێت، لەو چوار چێوەیەشدا  سزای تەواوی ئەو لایەنە عێراقی و دەرەكیانە دەدات كە دەبنە گرفتی گەورە بۆسەر هەرێمی كوردستان و پرۆژەكەش.

پێشتر وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریكا لە هێرشە مووشەكیەكانی ئێران بۆ سەر هەولێری پایتەختی كوردستان كە هاوڵاتیانی مەدەنی كردە ئامانج، ئەمریكا بەتوندی سوپای پاسداران و چەند كۆمپانیا و بەرپرسێكی گەورەی ئەو وڵاتەی خستە نێو لیستی تیرۆر سزای گەورەی بەسەردا سەپاندن.

ئێستا ئەمریكا لە سەرووبەندی ئەم ئاڵۆزیانەدا پلانێكی گرنگ لە  نۆڤەمبەری ئەمساڵدا بۆ چارەسەركردنی ئاڵۆزیەكان رادەیەگەیەنێت و هەموو بەرنامەكەش بۆئەوەیە كە پارێزگاری لە سەروەریەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت و هەروەها پرۆژە ئابووری و سەربازیەكانی ئەمریكا و جیهانیش لە كوردستاندا بە پارێزراوی بڕۆنە پێشەوە.

لەراستیدا  هێرشە مووشەكیەكان بەردەوام دەبن چ لە هەولێری پایتەخت چ لە هەر شوێنێكی دیكەبێت  بەتایبەت لە و سنورانەی كێڵگەی نەوتی و گازی  چونكە ئەوە پرۆژەیەكار لەسەر ئەوە دەكات ئابووری هەرێمی كوردستان لاواز بكات بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە كە جیهان بە تەواوەتی دەزانێت و دەبینێت كە ئەو هێرشانە چ مەترسیەكی گەورە بۆسەر ئابوری هەموو جیهان دروستدەكات.

كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێتە بەشێك لە هاوكاێشەی پارێزگاری لە هەرێمی كوردستان و كار لەسەر ئەوە دەكات كە جارێكی دكە رێڕەوێكی دیكەی ئابووری گرنگ بۆ جیهان ئامادەبكرێت كە هەرێمی كوردستان پشكی گەورە و ستایشی دەبێت لەو كارەدا و هەروەها كار لەسەر ئەوە دەكرێت كە كوردستان بە جیهانەوە وەك تۆرێكی جاڵجۆڵۆكەی گەورەی ئابووری ببەسترێتەوە.












Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP