دواین هەواڵ

نرخی نەوت چی لێ دێت

‌دانا نەقی

27/06/2022

نرخی نەوت جیاواز لە نرخی غاز لە پاشەکشەدایە، هەرچەند زاناکانی بواری سیاسەتی نەوت وایی بۆ دەچون لە گەڵ درێژە کێشانی جەنگی ئۆکراین و ڕوسیا نەوت نرخەکەی لە بەرزبونەوە بەردەوام دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە لە ئەگەری دابەزیندایە لە داهاتودا.

هۆکار زۆرن بۆ باس کردن لە سەر دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا، بەر چاوترین هۆکار ئەوەیە بازاڕی نەوتی خاو، نەوتی ڕەشی قورسی ڕوسی لە ڕوویی قاچاخەوە ئاوەکانی کەنداوی فارسی پڕ کردوە لە کەشتی، زۆر کەمن ئەوانە بە ئاشکرا مامەڵە لە گەڵ ئەو قاچاخچیانا دەکات، لە ئێستادا زیاد لە ٩٢ ملیۆن بەرمیل نەوت لە کەشتین و بازرگان و خاوەن پاڵاوگە گەورەکان ناوێرن بە ئاشکرا بیکڕن.

هۆکارێکی تر ئەوەیە هەرچەندە هیندو چین سێ جار زیاتر لە جاران کڕیاڕن بۆ ئەم نەوتە قاچاخە، ئەمەش وایی کردوە نەوتی ڕەشی بەسرە پارە کەم بکات لە کەناراوەکانی خەلیجی فارس و لەوێشەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست.

جگە لەم دوو هۆکارە چەندین پاڵنەری تر هەن وایی کردوە لە ساڵانی داهاتو کاریگەری هەبێت لە سەر نرخی نەوت و پاشەکشەی نرخی نەوت بگەڕێنێتەوە بۆ ساڵانی ٢٠١٣، بۆ ٢٠١٤ ئەو کات نرخی سی دۆلار بوو، سەرۆکی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل دەڵێت تا وەکو ساڵی ٢٠٤٠ جیهان تەنها ئۆتۆمبیلی کارەبای بە کار دەهێنێت بۆیە کۆمپانیەکەی دەستی کردوە بە وەبەرهێنان لە بواری پەترۆ کیمیای.

دروست دیارە ئەمەریکا لە ٢٠٢٠ تەوە لە هەوڵی بەرنامەیRenewbale egenry, وزەیی نوێبونەوە ئەمەش پرۆسەیەکە کارەبا لە ڕێگەی خۆرەوە بەرهەم دەهێنن وە پاوەرپلانت زیاتر بە غاز دەبێت، تۆڕباینی هەواو چەندین شتی تر، بۆ ئەم بەرنامە ئەمەریکا پێنچ هەزار ملیار دۆلاری تەرخان کردوە، ئیمارات زیاد لە دووسەد ملیار دۆلاری تەرخان کردوە، سعودیە بڕی پێنچ سەد ملیار دۆلاری داناوە هەموو ئەمانە ئاماژەن لە دە ساڵی داهاتو نەوت ئەو نرخەی ئێستای نابێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP